riklam

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ لیژنه‌یه‌ك ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات

kurdistani 10:47 AM - 2014-10-26
تا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و پێشلكاریانه‌ بێت كه‌ داعش دژی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كان ئه‌نجا

تا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و پێشلكاریانه‌ بێت كه‌ داعش دژی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كان ئه‌نجا

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند روژی رابدوودا لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانی تر له‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی داوای یاساییان له‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆرستی داعش تۆماركردو ده‌نگی هه‌رێمیان گه‌یانده‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپی له‌ برۆكسل، لیژنه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و سه‌جه‌م ئه‌ندامانی رۆژی 23/10/2014 له‌ ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ ستراسپۆرك چاویان كه‌وت به‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری ئه‌وروپی له‌ سه‌ر لیستی چه‌پی ئه‌ڵمانیا هێلموت شۆلترو خاتوو به‌ربه‌ره‌ كه‌ هه‌ردووكیان ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی پارله‌مانی ئه‌وروپان.

پاش ده‌ربرِینی پشتیوانی خۆیان بۆ ناساندنی كه‌یسه‌كه‌ ته‌ئكیدیان له‌ سه‌ر رۆڵی دادگای باڵای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ لاهای له‌ ناساندنی كه‌یسی له‌و جۆره‌ گفتوگۆیه‌كی چرِو پرِ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی بردنه‌ پێشه‌وه‌ی كه‌یسی ناوبراو  هاوكاری ئه‌وان به‌ تایبه‌تی كه‌ هه‌ردوو پارله‌مانتار ئه‌ندامی رێكخراوی پارله‌مانتاری جیهانن خرایه‌رِوو.

په‌رله‌مانتاران به‌ڵینیان دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پارله‌مانتاری هاوكاریان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ئاگارداربوون له‌ ره‌وشه‌كه‌و  گوێگرتن له‌ داواكارییه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌باره‌ی شه‌ڕی ئه‌م گه‌له‌ دژ به‌ تیرۆرستانی داعش.

جنێفی پایته‌ختی سویسرا  وێستگه‌یه‌كی تری سه‌ردانه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانی تر بوو.

 سه‌ره‌تا له‌ باڵیوزخانه‌ی عیراق له‌ سویسرا له‌لایه‌ن دكتور محمد سابیر باڵیۆزی عیراق له‌و ولاته‌ پێشوازی كراو هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی كردنی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانی تر گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.

پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ لیژنه‌ی نابراو سه‌ردانی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان كردو چاویان كه‌وت به‌ ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمسیۆنه‌.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆكی لیژنه‌ مه‌حمودی حاجی ساڵح لایه‌نێك له‌و تاوانانه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌رحه‌ق به‌ كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانی تر ئه‌نجامی داون و هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی وێنه‌یی  به‌رده‌ست كۆمسیۆنی ناوبراو.

سوپاسی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤیشی كرد كه‌ هه‌ر زوو هاتنه‌ سه‌رخه‌ت و به‌یاننامه‌یان ده‌ركرد دژی داعش و كاره‌ قێزه‌ونه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یان پڕۆتستۆكرد، هیوای خواست ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پێشیلكاریانه‌ی مافی مرۆڤ بێته‌ ده‌نگ، به‌تایبه‌تی بێ سه‌رو شوێن كردنی هه‌زاران كچ و ژنی ئێزیدی و مامه‌ڵه‌كردن پێیانه‌وه‌ چ جای ده‌ربه‌ده‌ركردنی زیاتر له‌ ملیۆن و نیوێك خه‌ڵكی سڤیل و چه‌ندان پێشیلكای تر.

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ برِیاری دا لیژنه‌یه‌كی ده‌رخستنی راستیه‌كان (تقصي الحقائق) ره‌وانه‌ی كوردستان بكات تا له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و پێشلكاریانه‌ بێت كه‌ داعش دژی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات و دواتر لیژنه‌ی نابروا له‌ رێگای راپۆرتێك كۆمسیۆن ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و لێكوڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

PUKmedia فوئاد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket