نالین عه‌فرین .. شێره ژنه‌كه‌و شه‌هێنه‌كه‌ی كۆبانێ
kurdistani 02:19 PM - 2014-10-25سه‌رپه‌رشتیارى هێزه‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)يه له‌كۆبانێ
له‌سه‌روبه‌ندى ده‌ستپێكردنی شه‌رى تیرۆریستانى داعش و به‌تایبه‌ت گه‌مارۆ به‌رده‌وامه‌كه‌ى داعش كه نزیكه‌ی 40 رۆژه به‌رده‌وامه ناوێك هه‌میشه به‌رگوێی هه‌مووان ده‌كه‌وێت، وه‌كو شه‌هێن به‌ناو خانووه‌كان و مه‌یدانه‌كانى به‌رخودانى كۆبانێ-دا هه‌روه‌ك ره‌شه‌بای تۆڵه هاژه‌ى دێت و دوژمنى ره‌ش په‌رست ده‌ترسێنێت، نالین عفرینی، نه‌وه‌ی شوێنێك لێوان لێوه له كه‌سانی قاره‌مان و به‌جه‌رگ كه ئه‌ویش عفرین-ی سه‌رزه‌مینى به‌رخودان.
نالین كێیه ؟
میسا عه‌بدۆ هه‌ر هه‌مان نالین عفرینه كه له گوندێكی ناوچه‌ى عفرین له‌خێزانێكی رۆشنبیر‌و نیشتمانپه‌روه‌ر له‌دایك بووه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى پێگه‌یشتنى ژیانی گه‌نجێتیه‌وه باوكی و دایكی ئازادیان كردووه له‌به‌شدارى سیاسی و دواجار به‌شدارى سه‌ربازی، ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 40 ساڵ ده‌بێت و خوێندكارى كۆلێژی یاسا بووه له‌شارى حه‌له‌ب، به‌ڵام به‌هۆی گرنگیدان به‌نیشتمان په‌روه‌ریه‌وه هێنده گرنگی به‌خوێندن نه‌داوه، به‌پێی وته‌ى هاورێكانى نالین زۆرترین خه‌مى بۆ ئه‌و زوڵم و سته‌مه خواردووه كه به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌ى ده‌كرێت له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس له سوریا‌و عیراق و له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان، بۆیه زۆربه‌ى جار بۆ ره‌وینه‌ى ئه‌و خه‌مه‌ى یان ده‌ربرینى به‌شێوه‌یه‌كی تر ده‌ستى به نوسینی شیعر و په‌خشان كردووه.
ژیانی سیاسی
نالین هه‌ر له‌سه‌رده‌می خوێندنی بنه‌ره‌تى و ئاماده‌ییدا حه‌زى شۆرشگێری و چاونه‌ترسی تێدا ده‌ركه‌وتووه، بۆیه نه‌یتوانیوه ئه‌و زوڵم و زۆره‌ى له‌نه‌ته‌وه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌كرێت له رۆژئاوایی كوردستان قبوڵ بكات، نالین له‌ساڵی 1989 ده‌چێته ریزه‌كانى پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)وه ده‌كات كه ئه‌و كات خوێندكارى زانكۆ ده‌بێت له‌به‌شی یاسا له‌شارى حه‌له‌ب، بۆیه له‌ریزه‌كانى (په‌كه‌كه)وه ده‌ست ده‌كات به‌بره‌ودان به‌فیكری سیاسی خۆی و دواتر ده‌بێته كه‌سێكی متمانه‌پێكراوی ناو (په‌كه‌كه) هه‌ربۆیه ده‌ست به‌مه‌شقی سه‌ربازی ده‌كات و چه‌ند وڵاتێكی جیهان ده‌گه‌رێت و ده‌بێته كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسی گه‌وره.
نالین ده‌بێته فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌و چاونه‌ترسی ناو هێزه‌كانى (په‌كه‌كه) و رێبازى ئۆجه‌لان رێبه‌رى گشتى پارتى كرێكارانی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر، دواتر‌و له‌سه‌روبه‌ندى دروستبوونى ئاڵۆزیه‌كانى سوربا ده‌ستبه‌جێ ده‌گه‌رێته‌وه رۆژئاوا‌و ده‌بێته یه‌كێك له‌ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى پارتی دیموكراتی كورد (په‌یه‌ده) و له‌به‌شی سه‌ربازیدا ده‌بێته سه‌رپه‌رشتیارى گشتى و چه‌ندین سه‌ربازگه‌ى گه‌وره ده‌كاته‌وه له رۆژئاوایی كوردستان و سه‌رپه‌رشتى هێزه‌كانى یه‌په‌ژه ده‌كات، بۆیه ده‌كرێته سه‌رپه‌رشتیارى هێزه‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌كۆبانێ و ده‌بێته جێگه‌ى متمانه‌ى ته‌واوى مه‌حمود به‌رخودان فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنی گه‌ل.
كۆبانێ به‌رخودانى به‌رده‌وام
له‌سه‌روبه‌ندى ده‌ستپێكردنی گه‌مارۆی كۆبانێ نالین عه‌فرین سه‌رپه‌رشتى ته‌واوى ئه‌و هێزانه ده‌كات كه‌له‌ناو كۆبانێدان و له‌دواى 28 رۆژ بۆیه‌كه‌مجار PUKmedia ئه‌و نهێنیه‌ى ئاشكراكرد كه نالین عه‌فرین سه‌رپه‌رشتى هێزه‌كانى ناو كۆبانێ ده‌كات، بۆیه ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى ده‌بێت و ده‌بێته مانشێتی به‌شێكی زۆرى رۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایته جیهانیه‌كان به‌تایبه‌ت سایته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست وه‌كو ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردۆه‌ته‌وه" نالین عه‌فرین وه‌ك هه‌ڵۆیه‌ك یان وه‌ك بایه‌یه‌ك وایه له‌پرێكدا له‌باشوره‌و دواتر له‌باكوریش ده‌بینرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی دڵی شه‌ره‌ڤانه‌كان ده‌داته‌وه یان چه‌كه‌كه‌ى به‌رزده‌كاته‌وه‌و دوژمنه‌كانى راوده‌نێت".
Matt Cetti-Roberts كه رۆژنامه‌نوسێكی خانه‌نشینى به‌ریتانیه ده‌ڵێت " كاتێك له‌تویته‌ره‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌م خوێنده‌وه سه‌رم سورما، چونكه كه گه‌نج بووم چومه چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ئه‌وه پیاوه‌كان بوون ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو، ژنه‌كان گیرۆده‌ى ناخۆشترین ژیان بوون و هیچیان به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو.. رۆژنامه‌نوسه ده‌شڵێت " هیوادارم سه‌ركه‌وتنى كۆبانێ به‌چاوه‌كانی خۆم ببینم به‌ڵێن ده‌ده‌م بچمه ئه‌و شاره‌و سه‌رى نالین ماچ بكه‌م".
چی له‌هاورێكانى ده‌وێت
كه‌سێكی نزیك له‌و ژنه فه‌رمانده‌یه به‌ناوى باهۆز هۆدانى كه خه‌ڵكی ناوچه‌ى عه‌فرینه له‌باره‌ى نالینه‌وه ده‌ڵێت " خۆزگه ده‌مزانى ئه‌و توانایه‌ى له‌ناو دڵ و جه‌سته‌ى نالیندا چه‌ند گه‌وره‌یه كه‌ی كۆتایی پێدێت، خۆراگر و زیره‌ك و جه‌سور بۆ نیشتمانه‌كه‌ى چاوه‌كانى ده‌كات به‌هه‌زار چاو، قاچه‌كانى وه‌ك قاچی پڵنگ هه‌نگاوه ده‌نێن و به‌باڵه‌كانى باڵده‌گرینه‌وه، ئه‌و خه‌ونى هه‌یه بۆیه وایه، ئه‌و له‌پێناو ئیراده‌یه‌ك په‌روه‌رده‌كراوه كه ناتوانرێت به‌ئاسانی بوه‌ستێنرێت و له‌و ئاوات و ئاره‌زوه‌ى وازبهێنێت".
نالین بۆشه‌نگال گریا
باهۆز هۆدانى باس له‌ژیانی تایبه‌تى نالین ده‌كات و ده‌ڵێت " له‌وانه‌یه نالین له‌هه‌ندێك قۆناغی ژیانیدا بێتاقه‌ت بووبێت، به‌ڵام هیچ كات ئه‌وه‌نده به خه‌مبارى نه‌بینراوه كاتێك بیستى برا ئێزیدیه‌كانمان له باشورى كوردستان به‌و شێوه‌یه بوونه قوربانی ده‌ستى تیرۆریستانى داعش، ئه‌و بۆ منداڵه‌كان گریاو ده‌یوت ئێستا برسیانه، بۆ ئه‌و ژنانه ده‌گریا كه داعشیه‌كان رفاندبوونیان ده‌یوت ئێستا ئه‌وان بێده‌سه‌ڵاتن و له‌و مامزه ده‌چن كه ده‌كه‌وێته راوى سه‌دان گورگه‌وه، بۆیه ئه‌و له‌ناخه‌وه چاوه‌كانى پربوون له‌فرمێیسك و به‌راستى گریا".
په‌یامێك بۆ ژنان و كچانی كورد‌و جیهان ده‌نێرێت
لە ٣٠مین رۆژدا تیرۆرستانی داعش بەمەبەستی داگیرکردنی شاری کۆبانێ بە چەک و هێزێکی زۆرەوە هێرشەکانینا چرکردبووەوە، به‌ڵام به‌رخودانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە)و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) شكستی بە هەوڵی تیرۆرستان هێنا، له كاتێكدا له هیچ شوێنیێكه‌وه هیچ جۆره هاوكارییه‌كی سه‌ربازیی و مرۆیی بەو هێزە کوردیانەو خەڵکی ئەو شاره نەدەگەیشت، لەگەڵ ئەوەشدا شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە خۆڕاگرانه پارێزگاریان له‌و شاره دەکردو بە هەموو جۆرێک بەرپەرچی تیرۆرستانیان دەدایەوەو شکستیان بە سەرجەم هێرشەکانیان دەهێنا.
لە گەرمەی شەڕو ڕوبەڕبوونەوەکانی تیرۆرستاندا ته‌واوی هێزه كوردیەکانی كۆبانێ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌كی ژنه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كران، ئه‌مه‌ش سه‌رنجی ته‌واوی جیهانی راکێشاو له‌هه‌ندێك وڵات‌دا به‌سیمبوڵی قاره‌مانێتی ناوده‌برا.
نالین عه‌فرینی لە ماوه‌ی رابردوودا له‌ناو شاری كۆبانێ فه‌رمانده‌یی گشت هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی دەکرد له‌ڕێگه‌ی PUKmedia وه په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی گه‌لی كورد‌و به‌تایبه‌ت ژنانی كوردستان له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌و ته‌واوی ژنانی جیهان کرد.
لەبەشێکی پەیامەکەی نالین عەفرینی-دا هاتبوو: بۆ ته‌واوی گه‌لی كورد له‌هه‌ركوێیه‌كی دونیادا، به‌تایبه‌ت كوردستانی گه‌وره، بۆ ته‌واوی ژنانی كورد‌و ژنانی جیهان، ماوه‌ی 30 رۆژه به‌رخودانمان له‌كۆبانێ به‌ئامانجی به‌رگری بووه له خاكی كوردستان و برینی زنجیری دوژمن كارانه‌ی كۆیلایه‌تی و ره‌ش په‌رستی و دژ به‌مرۆڤایه‌تی، ئێمه وه‌ك كچه گه‌ریلاكان ئاماده‌ین دوا دڵۆپی خوێنمان شه‌ره‌ف و ناموسی گه‌له سته‌م لێكراوه‌كه‌مان بپارێزین و به‌رگری لێبكه‌ین.
نالین لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا کە بۆ ژنان و کچانی کوردی ناردبوو رایگەیاندبوو: ئه‌ی ژنان و كچانی كورد ئێستا كاتیه‌تی ئه‌و زنجیره‌ی كه هه‌زار ساڵه له لایه‌ن كۆنه‌په‌رستانه‌وه دروستكرابو بۆ كۆیله‌كردنی ژن، ئێستا ئه‌و زنجیره له ده‌ستماندایه‌و كۆنه‌په‌ره‌ست و تیرۆرستانی تاریكستانی پێ ده‌به‌ستینه‌وه، با ژنانی كورد شانبه‌شانی براكانیان ئاگری به‌رخودان به‌هێزتر بكه‌ن.
له‌وه دڵنیابن هێشتا به‌رخودان له‌سه‌ره‌تایه‌و به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ هه‌موو جیهان ده‌یسه‌لمێنین كه ته‌واوی كچانی كورد هه‌ر له له‌یلا قاسم، بێریتان و زیلانن و كۆتایی تیرۆریستان له‌سه‌ر خاكی ئێمه و به ده‌ستی ژنانی كورد ده‌بێت.
ئاماژەی بۆئەوەشکردبوو: ژنانی كورد له‌كۆبانێ قوربانی و خوێن به خاكه‌كه‌یان ده‌به‌خشن، تا ئه‌وكاته‌ی جۆش و خرۆش ده‌یانگرێت و ده‌بنه گڕی ئاگرو خۆیان به كۆنه‌په‌رسته‌كانه‌وه ده‌ته‌قێننه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌كو نارین میركان، بۆیه ئێمه هه‌موومان ئاماده‌ین وه‌كو هه‌ڤالا ئارین خۆمان به تیرۆریستان‌دا بته‌قێنینه‌وه‌و هیچ كاتێك رێگا ناده‌ین خه‌ونه گڵاوه‌كانیان ببن به‌ڕاستی بۆ داگیركردنی خاكی پیرۆزی كوردستان و له‌ناو بردنی گه‌له‌كه‌مان.
سه‌ركه‌وتن نزیكه‌و به‌رخودان به‌رده‌وامه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نالین عەفرینی:
بۆ ته‌واوی گه‌لی كورد له‌هه‌ركوێیه‌كی دونیادا، به‌تایبه‌ت كوردستانی گه‌وره، بۆ ته‌واوی ژنانی كورد‌و ژنانی جیهان، ماوه‌ی 30 رۆژه به‌رخودانمان له‌كۆبانێ به‌ئامانجی به‌رگری بووه له خاكی كوردستان و برینی زنجیری دوژمن كارانه‌ی كۆیلایه‌تی و ره‌ش په‌رستی و دژ به‌مرۆڤایه‌تی، ئێمه وه‌ك كچه گه‌ریلاكان ئاماده‌ین دوا دڵۆپی خوێنمان شه‌ره‌ف و ناموسی گه‌له سته‌م لێكراوه‌كه‌مان بپارێزین و به‌رگری لێبكه‌ین.
ئه‌ی ژنان و كچانی كورد، ئێستا كاتیه‌تی، ئه‌و زنجیره‌ی كه هه‌زار ساڵه له لایه‌ن كۆنه‌په‌رستانه‌وه دروستكرابو بۆ كۆیله‌كردنی ژن، ئێستا ئه‌و زنجیره له ده‌ستماندایه‌و كۆنه‌په‌ره‌ست و تیرۆرستانی تاریكستانی پێ ده‌به‌ستینه‌وه، با ژنانی كورد شانبه‌شانی براكانیان ئاگری به‌رخودان به‌هێزتر بكه‌ن.
له‌وه دڵنیابن هێشتا به‌رخودان له‌سه‌ره‌تایه‌و به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ هه‌موو جیهان ده‌یسه‌لمێنین كه ته‌واوی كچانی كورد هه‌ر له له‌یلا قاسم، بێریتان و زیلانن و كۆتایی تیرۆریستان له‌سه‌ر خاكی ئێمه و به ده‌ستی ژنانی كورد ده‌بێت.
ژنانی كورد له‌كۆبانێ قوربانی و خوێن به خاكه‌كه‌یان ده‌به‌خشن، تا ئه‌وكاته‌ی جۆش و خرۆش ده‌یانگرێت و ده‌بنه گڕی ئاگرو خۆیان به كۆنه‌په‌رسته‌كانه‌وه ده‌ته‌قێننه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌كو نارین میركان، بۆیه ئێمه هه‌موومان ئاماده‌ین وه‌كو هه‌ڤالا ئارین خۆمان به تیرۆریستان‌دا بته‌قێنینه‌وه‌و هیچ كاتێك رێگا ناده‌ین خه‌ونه گڵاوه‌كانیان ببن به‌ڕاستی بۆ داگیركردنی خاكی پیرۆزی كوردستان و له‌ناو بردنی گه‌له‌كه‌مان، سه‌ركه‌وتن نزیكه‌و به‌رخودان به‌رده‌وامه.
نامەی نالین بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
نالین عه‌فرین سه‌ركرده‌ی یه‌كینه‌ی پاراستنه‌كانی گەل (یەپەگە) له كۆبانێ كه هێزه‌كانی به‌رگری له‌و شاره‌دا رێكده‌خات نامه‌یه‌كی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نارد کە له رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی (لۆمانیتێ) بڵاوبوه‌وە داوای کردنەوەی رێأه‌وێكی مرۆیی زۆر به‌په‌لەی بۆ ئه‌و خه‌ڵكه کردبوو كه له كۆبانێ-دا ماون.
ده‌قی نامه‌كه :
له‌گه‌ڵ ئه‌ركی سه‌ركرده‌ییدا، ئه‌ركی یه‌كه‌مم ئه‌وه‌یه پیشانی ژنان بده‌م كه ئه‌وان ده‌توانن بأیاری چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی كه خوله‌كانی خۆیان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵگه‌ی به درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ن كه ده‌ڵێن ژن ناتوانێت شه‌أ بكات، ئێمه بۆ شه‌أ چه‌ك نه‌بووین، بۆ شه‌أ نه‌بووین و نامانه‌وێت خه‌ڵك بمرێت، به‌ڵام هیچ بژاره‌ده‌یه‌كی تریشمان نیه، له پێناو مانه‌وه (بوون)دا ئێمه شه‌أده‌كه‌ین دژی ئه‌م ره‌فتاره تاریكستانییه، ئه‌م هه‌موو ژن و پیاوه‌ی كه به ئازایه‌تییه‌وه له‌پێناو راوه‌ستان له‌سه‌ر سه‌كۆی تێكۆشان ژیانی خۆیان خستوه‌ته لاوه، هه‌موو پاڵه‌وانی ئه‌م جیهانه‌ن، لێره شه‌أ ته‌رجه‌مه‌یه‌ك نیه بۆ عه‌سكه‌رتاریی، به‌ڵكو به‌رگرییه‌كی خودیانه‌یه، داوا ده‌كه‌م رێأه‌وێكی مرۆیانه‌ی زۆر به‌په‌له بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بكرێته‌وه كه له كۆبانێدا ماون، هه‌روه‌ها داواكارم یارمه‌تی لۆژستی وه‌های به‌رگرییه‌كان بدرێت له توانایدا هه‌بێت شه‌ره‌كه دژی داعش ببرێته‌وه، ئێمه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی تێده‌كۆشین.
به‌ڵێنى سه‌ركه‌وتنى كۆبانێ ده‌دات
ئارى هه‌ركی چالاكوانى سیاسی نزیك له‌هێزه‌كانى یه‌په‌گه له‌باره‌ى زیره‌كی و تواناى نالین عفرینه‌وه ده‌ڵێت " ئه‌و له‌پێناو ئازادی بۆگه‌له‌كه‌ى ده‌جه‌نگێت، بۆیه خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه، نالینم له‌نزیكه‌وه بینیوه‌و به‌ڵێنی داوه كه ده‌بێت كۆبانێ سه‌ربكه‌وێت و به‌وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه سه‌رپه‌رشتى هێزه‌كانى ده‌كرد و بوێرانه له‌م سه‌رى كۆبانیوه هه‌نگاوی ده‌نا بۆ ئه‌و سه‌ر كۆبانێ".
ئه‌وه‌ش باس ده‌كات: " نالیین خۆراگره‌و له‌سه‌ر خۆیه‌و زۆر به‌باشی له‌گه‌ڵ شه‌ره‌ڤانه‌كانى یه‌په‌ژه‌دا ده‌جوڵێته‌وه، خه‌ونى گه‌وره‌ى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت رۆژێك ئازادى بۆ گه‌له‌كه‌ى به‌ده‌ست بهێنێت".
PUKmedia هۆزان فاتیح
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18