riklam

شه‌ره‌ڤانه‌ برینداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی له‌نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا شه‌هید ده‌بن

kurdistani 02:41 AM - 2014-10-25
.

.

له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی رابردوودا سێ برینداری شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه‌ كه‌له‌كۆیانێ-ه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئۆرفاو سورچی كراون دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌گه‌یشتنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ شه‌هید بوون و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیش گومانیان هه‌یه‌و نیگه‌رانن له‌و حاڵه‌ته‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رپێكراو له‌ باكوری كوردستانه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: گومانمان هه‌یه‌ له‌ ره‌فتاره‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ڕڤانه‌ برینداره‌كان به‌و پێیه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی  رابردوودا سێ شه‌ره‌ڤانی برینداری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا كراون به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م شه‌هیدبوون.

وتیشی: گومانه‌كه‌ له‌وه‌دا دروستبووه‌ ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ بریندارانه‌ برینه‌كانیان ن هێنده‌ قورس نه‌بوون تا شه‌هید ببن، بۆیه‌ ئه‌وه‌ بۆته‌ جێگه‌ی گومان و دوای ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌و له‌ داهاتوودا له‌راپۆرتێكدا راستیه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌باره‌ی برینداره‌كانیشه‌وه‌ وتی: ئه‌مرۆ دوای برینداربوونی دوو شه‌ره‌ڤانی یه‌په‌گه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئۆرفای وڵاتی تورك كراون و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م شه‌هیدبوون ، هه‌روه‌ها ئه‌مشه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ محه‌مه‌د شاهین یه‌كێكی تر له‌شه‌ره‌ڤانه‌ قاره‌كانه‌كانی یه‌په‌گه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سورچی له‌باكوری كوردستان كراوه‌ به‌ڵام ئه‌ویش شه‌هیدبوو.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌چالاكوانێكی نزیك له‌یه‌په‌گه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد: هه‌ر بریندارێك ده‌برێته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا زۆرینه‌یان دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م شه‌هید ده‌بن،  بۆیه‌ توركیا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هاوكاری كوردانی رۆژئاوا ناكات له‌هه‌مان كاتیشدا دۆخه‌كه‌ دژوار ده‌كات و هه‌وڵی لاوازكردنی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ ده‌دات.


PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket