riklam

دوو گه‌وره‌ تیرۆرستی سەرپەرشتیاری شه‌ڕه‌كانی كۆبانێ كوژران

kurdistani 01:20 AM - 2014-10-25
هه‌ردووكیان ئه‌میری ده‌سته‌راستی ئه‌بو عومه‌ر شیشانین، هه‌رسێكیان سه‌ركردایه‌تی شه‌ری كۆبانێیان د

هه‌ردووكیان ئه‌میری ده‌سته‌راستی ئه‌بو عومه‌ر شیشانین، هه‌رسێكیان سه‌ركردایه‌تی شه‌ری كۆبانێیان د

شه‌ره‌ڤانه‌كانى یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) دوو سه‌ركرده‌ى گه‌وره‌ى تیرۆریستانى داعش كه‌سه‌رپه‌رشتى شه‌رى كۆبانێ-یان كردووه‌ كوژراون.

ئارى هه‌ركی چالاكوانى سیاسی نزیك له‌یه‌په‌گه‌ به‌  PUKmedia  ی راگه‌یاند: دوو سه‌ركرده‌ی گرنگی تیرۆرستانی داعش له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌وه‌ كوژران كه‌ هاوشانی عومه‌ر شیشانی سه‌رپه‌رشتى شه‌رى كۆبانێ-یان كردووه‌و به‌درنده‌ترین شێوه‌ بڕیاری بۆردومانكردنی ئه‌و شاره‌یان داوه‌.

وتیشی: ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆرستانه‌ی كوژراون هه‌ردووكیان ئه‌میری ده‌سته‌راستی ئه‌بو عومه‌ر شیشانین كه‌ هه‌رسێكیان سه‌ركردایه‌تی شه‌ری كۆبانێیان ده‌كرد.

 

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: ئه‌و دوو ئه‌میره‌ی داعش كه‌ كوژراون  یه‌كێكیان خه‌ڵكی  ئازه‌ربایجانه‌ و ناوی (ئه‌بو خالیدی ئازه‌ری)ه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ناوی (ئه‌بو موازه‌).

ئه‌و چالاكوانه‌ی یه‌په‌گه‌ رونشیكرده‌وه‌: خودی عومه‌ر شیشانی سه‌ركرده‌ى شه‌ره‌كه‌یه‌  له‌لایه‌ن شه‌ره‌ڤانانه‌وه‌ برینداربووه‌.

 PUKmedia   سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket