riklam

تۆ رۆیشتیت و ئێمه‌ش هه‌موو قه‌رزارتین

kurdistani 09:19 PM - 2014-10-24
ڕووحت شاد و یادت به‌خێر كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر

ڕووحت شاد و یادت به‌خێر كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر

ڕووحت شاد و یادت به‌خێر كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر

ته‌مه‌ن چ درێژ و چ كورت، كۆتایییه‌كی هه‌یه‌، كۆتاییی سه‌فه‌ری ژیان و ده‌ستپێكی كۆچێك به‌ره‌و هه‌وارێكه‌ بۆ كه‌س ناسراو نییه‌.
تۆ ته‌مه‌نی "نوح"ت نه‌بوو، هه‌فتا و دوو ساڵ، كه‌ سێ به‌شیت كرده‌ دیاری بۆ كێشه‌ی خه‌ڵك، بۆ خزمه‌ت و ئازادیی خاك، بۆ هه‌ڵگرتنی مه‌شخه‌ڵی خه‌بات و موقاوه‌مه‌ت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌ چۆڵ و داڕووخاوه‌كان، بۆ گوتنی په‌یڤی ڕاستی و بۆ سه‌رمه‌شقبوونی جوامێری له‌ڕۆژگارێكدا كه‌ جوامێره‌كان ده‌گمه‌ن بوون!
تۆ ڕۆیشتیت و ئێمه‌ هه‌موو قه‌رزارتین، قه‌رزارباری باڵای به‌رزی تێكۆشانت و ماندووبوونی ساڵانێكی سه‌ختی ژیان، بۆ كێشه‌ و مه‌ینه‌تییه‌كانی كورد له‌ باشووری ئه‌م وڵاته‌ و له‌ ڕۆژهه‌ڵات، له‌ دڵی "سنه‌"ی خوێناوی و له‌ "سه‌قز" و "مه‌ریوان" و له‌ مه‌ڵبه‌ندی شاری "بانه‌" و له‌ هه‌ر لایه‌ك زوڵم له‌ كوردێك كرابێت، تۆ له‌وێ بوویت!
ته‌مه‌ن كورته‌ و چ سه‌ربه‌رزی و جوامێرییه‌، تاڵه‌ تاڵه‌ی ته‌مه‌نی تۆ، وه‌ك زێڕی ساغ ده‌دره‌وشێت و چ شانازم، له‌ژێر چریسكه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌ سه‌فه‌ری پڕ جوامێریت، من هاوڕێت بووم.
ڕووحت شاد و یادت به‌خێر!

نوسینی/ پشكۆ نه‌جمه‌دین
23 ی ئۆكتۆبه‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket