riklam

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی كۆبانێ- وه‌

kurdistani 06:27 PM - 2014-10-24
یه‌په‌گه توانی گردی ته‌ل شه‌عیر له‌تیرۆرستان بسه‌نێته‌وه‌ ‌

یه‌په‌گه توانی گردی ته‌ل شه‌عیر له‌تیرۆرستان بسه‌نێته‌وه‌ ‌

به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌په‌گه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان هێزه‌كانی پارستنی گه‌ل و تیرۆرستان له‌باشوری رۆژئاوای كۆبانێ روویدا، له‌ئه‌نجامدا تیرۆرستان تێكشكان و چه‌ندین تیرۆرستیش كوژران.

پۆڵات جان به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 24-10-2014 شه‌ڕێكی قورس له‌باشوری رۆژئاوای كۆبانێ، له‌نێوان هێزه‌كانی پارستنی گه‌ل و تیرۆرستان روویدا، له‌ئه‌نجامدا تیرۆرستان تێكشكان و چه‌ندین تیرۆرستیش كوژران.

وتیشی: دوای شكسته‌كه‌یان تیرۆرستان ویستیان له‌ رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌، به‌ڵام هێزه‌كانمان هه‌ر زوو به‌و پیلانه‌ی تیرۆرستانیان زانی و توانیان له‌ناو تیرۆرستاندا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بته‌قێننه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین تیرۆرست بكوژن.

 راشیگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ بۆردومانی مۆڵگه‌ی تیرۆرستانی له‌ ته‌ل شه‌عیر كراو له‌پاشانیشدا هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ توانیان سه‌ر بكه‌ون به‌سه‌ر ئه‌و گرده‌داو دوای كه‌مێك له‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆرستان توانرا گردی ته‌ل شه‌عیر له‌ تیرۆرستان بسه‌ننه‌وه‌ .

پۆڵات جان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌شه‌وی رابردوودا هێزه‌كانی پارستنی گه‌ل به‌ هاوكاری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیویانه‌ زیاتر له‌ 10 تیرۆرست بكوژن و گردی ته‌ل شه‌عیر له‌ تیرۆرستان بسه‌ننه‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket