riklam

رێگه‌ نادرێت موڵكی گشتی بۆ خزمه‌تی تاكه‌كه‌س به‌كاربێت

kurdistani 05:02 PM - 2014-10-24
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێناو داكۆكی كردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێناو داكۆكی كردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی

لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ لابردنی هه‌موو ئه‌و كۆشك و عه‌ره‌بانانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی دانراون، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا لیژنه‌كان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و پۆلیس له‌ناوچه‌ی سه‌رچنار و شه‌كره‌كه‌و چه‌ند شوێنێكی تری شاری سلێمانی هه‌موو ئه‌و كۆشك و عه‌ره‌بانانه‌یان لابرد كه‌ به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕیی له‌سه‌ر زه‌وی حكومه‌ت كاریان ده‌كرد.

سۆران عه‌بدول غه‌فور سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ لابردن و رێگریكردن له‌كاركردنی ئه‌و كۆشك و عه‌ره‌بانانه‌ی كه‌ به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكی گشتی كارده‌كه‌ن و زه‌وی حكومه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنن .

 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ لابردنی كۆشك و عه‌ره‌بانه‌كاندا هه‌موو ئه‌و دوكان و ماركێتانه‌ش كه‌ زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن و شۆسته‌و موڵكی گشتی به‌كار ده‌هێنن رێگه‌یان پێنادرێت و به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رگیراوه‌ كه‌ له‌كه‌مترین ماوه‌دا پابه‌ندبن به‌و سنوره‌ی كه‌بۆیان ده‌ستنیشان كراوه‌ .

سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتیشی: سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ موڵك و ماڵی گشتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێناوه‌، هاوكات به‌هۆی دانانی كه‌ره‌سته‌و مه‌واده‌كانیانه‌وه‌ له‌سه‌ر شۆسته‌ و شه‌قامه‌كانیان ئاسته‌نگ و گرفتی زۆریان له‌به‌رده‌م هاتووچۆی هاووڵاتیاندا دروستكردووه‌.

راشیگه‌یاند: به‌كارهێنانی موڵكی گشتی و زیاده‌ڕۆیی كارێكی نایاساییه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كی رێگه‌ی پێنادرێت .

سۆران عه‌بدول غه‌فور باسی له‌وه‌شكرد: له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تماندا له‌ ناوچه‌ی سه‌رچنار و شه‌كره‌كه‌و چه‌ند شوێنێكی تر ژماره‌یه‌كی زۆر كۆشك و دووكان و عه‌ره‌بانه‌ی زیاده‌ڕۆییان لابراون.

وتشی: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌پێناو داكۆكی كردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی زیاده‌ڕۆیی تێدا ده‌كرێت لاده‌برێن و رێگه‌ به‌ كاركردنیان نادرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌ بڕیاره‌كان سه‌رباری لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزای یاسایش ده‌بێته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket