riklam

كۆبانێ.. داعش له‌ته‌واوی قۆڵه‌كانه‌وه‌ تێكشكێنراون

kurdistani 03:39 PM - 2014-10-24
فۆتۆ/ ئه‌رشیف

فۆتۆ/ ئه‌رشیف

له‌ نیوه‌ڕۆی رۆژی 23-10-2014ـه‌وه‌ وه‌كو چالاكوانانی سیاسی و رۆژنامه‌نووسان باسی لێده‌كه‌ن، تائێستا شه‌ڕی وا له‌ كۆبانێ رووینه‌داوه‌، شه‌ڕێكی قورس به‌رده‌وامه‌و تیرۆرستانی داعش له‌ته‌واوی قۆڵه‌كانه‌وه‌ تێكشكێنراون و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.

ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی نزیك له‌ یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش به‌ هه‌موو هێزێكیانه‌وه‌ له‌ هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه‌ په‌لاماری ناوچه‌ سنوریه‌كانی شاری كۆبانێ-یان داوه‌و به‌ چه‌كی قورس بۆردومانیان كردووه‌، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ هیچ شوێنێك داگیربكه‌ن و هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل رێگیریان كردووه‌ له‌ پێشڕه‌ویكردنیان.

وتیشی: گردی تل شه‌عیر ئێستا له‌ ده‌ستی هێزه‌كانی یه‌به‌گه‌دایه‌و داعش له‌و گرده‌ زیانێكی زۆری پێگه‌یشتووه‌و هه‌ر چه‌كدارێكی له‌سه‌ر ئه‌و گرده‌ هه‌بووه‌ كوژراون و 7 كه‌لاكی داعش-یش له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی یه‌به‌گه‌یه‌.

ئه‌و چالاكوانه‌ روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتیشدا هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ گورزێكی كوشنده‌یان له‌ مۆڵگه‌كانی داعش داوه‌و ته‌واوی تیرۆرستانی داعش له‌و قۆڵه‌وه‌ كوژراون و مۆڵگه‌كه‌یان وێران كراوه‌.

ئاری هه‌ركی باسی له‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك چه‌ك كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 15 كڵاشینكۆف و دوو bkc و 2 ئامێری په‌یوه‌ندی سه‌ربازی، كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ شه‌ڕ تائێستا به‌رده‌وامه‌و هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ كێوماڵكردنی ناوچه‌كانی كۆبانێ به‌رده‌وامن و به‌ وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه‌ تیرۆرستان تێكده‌شكێنن.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket