riklam

4 هاووڵاتی بریندارده‌بن

kurdistani 01:34 PM - 2014-10-24
له‌ دوو رووداوی جیادا چوار هاووڵاتی برینداربوون

له‌ دوو رووداوی جیادا چوار هاووڵاتی برینداربوون

شه‌وی 23-10-2014 له‌ناو قه‌زای خورماتوو، له‌ دوو رووداوی جیادا چوار هاووڵاتی برینداربوون.

مه‌لا كه‌ریم شكور لێپرسراوی میحوه‌ری حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كی حه‌ی عه‌سكه‌ری دوو له‌ قه‌زای خورماتوو ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ دوو هاووڵاتی عه‌ره‌ب كراوه‌و برینداربوون، هه‌ندێك پێیانوایه‌ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی به‌دره‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌و هه‌ندێكیش له‌ كه‌سوكاره‌كانیان پێیانوایه‌ كه‌سانی تر ته‌قه‌ی لێكردوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌زگا ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

وتیشی: هه‌ر شه‌وی رابردوو له‌ به‌رده‌م دادگای خورماتوو چه‌كداره‌كانی به‌در له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر وه‌زیری پێشووی وه‌رزش و لاوانی عیراق بووه‌ته‌ شه‌ڕیان و له‌ ئه‌نجامدا 2 هاووڵاتی برینداربوون.

هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ تائێستا نه‌زانراوه‌ هۆكاری ئه‌و شه‌ڕه‌ چی بووه‌، به‌ڵام پێشووترو له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌هۆی كێشه‌ی سیاسییه‌وه‌ كێشه‌ له‌ نێوان توركمانه‌كاندا روویداوه‌، بۆیه‌ پێده‌چێت كێشه‌یه‌كی سیاسی بێت.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket