riklam

داعش شپرزه‌ بوون و بنكه‌كانیان چۆڵده‌كه‌ن

kurdistani 01:01 PM - 2014-10-24
سه‌دان كوژراو و بریندار له‌ناو مۆڵگه‌ رووخاوه‌كاندا به‌جێماون

سه‌دان كوژراو و بریندار له‌ناو مۆڵگه‌ رووخاوه‌كاندا به‌جێماون

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعش له‌ سنوری قه‌زای حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری هه‌ڵده‌ته‌كێنن.

وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی باشووری كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 24-10-2014 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكاو فه‌ڕه‌نسا به‌خه‌ستی بۆردومانی مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعشیان كردووه‌ له‌ سنوری قه‌زای حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری.

 وتیشی: ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ورد مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعشیان بۆردومانكردووه‌و له‌وماوه‌یه‌دا 70 ئامانجیان پێكاوه‌، هه‌ربۆیه‌ تیرۆرستانی داعش شپرزه‌ بوون و زۆربه‌ی بنكه‌كانیان چۆڵكردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا به‌ سه‌دان داعش كوژراون و برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه‌ ته‌رمی 39 داعش و 51 برینداری داعش گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی حه‌ویجه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌ سه‌دان كوژراو و بریندار له‌ناو مۆڵگه‌ رووخاوه‌كاندا به‌جێماون.

PUKmedia  عومه‌ر غه‌ریب - كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket