riklam

پرسه‌نامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌كری حاجی سه‌فه‌ر

kurdistani 11:37 AM - 2014-10-24
به‌كری حاجی سه‌فه‌ر

به‌كری حاجی سه‌فه‌ر

به‌هۆی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌ (به‌كری حاجی سه‌فه‌ر) پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ماندوونه‌ناسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ تیایدا هاتووه‌، به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ئێواره‌ی رۆژی 22-10-2014 دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌ (به‌كری حاجی سه‌فه‌ر) هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی ته‌رخانكردبوو له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستاندا به‌تایبه‌تی له‌ناو شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌ر له‌مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه‌ تاكو رۆژی ماڵئاوایكردنی له‌ناو ئۆرگانه‌ جیاجیاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بواری سه‌ربازی و سیاسی و رێكخراوه‌یدا به‌رده‌وامبووه‌ له‌سه‌ر كاروانی خه‌بات و خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان.
هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌ (به‌كری حاجی سه‌فه‌ر) ره‌فیقی ته‌مه‌نی خه‌باتی سیاسی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و هاوسه‌نگه‌ری مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی بوژانه‌وه‌ی شۆڕشی به‌رگری گه‌له‌كه‌مان بوو، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ماندوونه‌ناس و دڵسۆزی رێگای رزگاری و ئازادی گه‌لی كوردبوو، سه‌ركرده‌یه‌كی دیارو خۆشه‌ویستی ناو گه‌لی كوردستان و به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌و بوو، دڵسۆزی خاك و نیشتمان بوو، دڵسۆزی حزبه‌كه‌ی بوو.
له‌هه‌موو ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه‌شدا كه‌ پێی سپێردرا بوو هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر نموونه‌ی خه‌باتگێڕی به‌مشوور و لێهاتوو و شۆڕشگێری پشوو درێژی دڵسۆزی رێبازی شه‌هیدان و رێبازی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، نموونه‌ی سه‌ركرده‌ی خاكی و تێكۆشه‌ری نه‌فس به‌رز و خۆڕاگر بوو كه‌ خۆی و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌شی له‌پێناوی كوردایه‌تی و سه‌ركه‌وتنی شۆڕش بوون.
به‌ڵام مه‌خابن به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی (به‌كری حاجی سه‌فه‌ر) مان بیست.
سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌و هاوسه‌نگه‌رو هاوڕێیانی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌ (به‌كری حاجی سه‌فه‌ر) ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له‌هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێك وه‌ك دووه‌م سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردووه‌.

انا للـه‌ وانا اله‌ الراجعون

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket