riklam

داعش دوو مه‌زارگه‌ی تر ده‌ته‌قێننه‌وه‌

kurdistani 11:31 AM - 2014-10-24
داعش بۆ جاری 11ـه‌م شوێنه‌واره‌ مه‌زهه‌بی و ئایینی و مێژووییه‌كان ده‌ته‌قێنێته‌وه‌

داعش بۆ جاری 11ـه‌م شوێنه‌واره‌ مه‌زهه‌بی و ئایینی و مێژووییه‌كان ده‌ته‌قێنێته‌وه‌

تیرۆرستانی داعش له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری تكریت دوو مه‌زارگه‌ی ئایینی و دێرینی تر ده‌ته‌قێننه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش بۆ جاری 11ـه‌م شوێنه‌واره‌ مه‌زهه‌بی و ئایینی و مێژووییه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌تایبه‌ت له‌ تكریت ده‌ته‌قێنێته‌وه‌.

وتیشی: تیرۆرستانی داعش مه‌زارگه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ (ئیمام محمد الدری) كه‌ خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ (ئیمام موسای كازم)دا هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ مه‌زارگه‌ی (سید ساڵح النعیمی) له‌ ناوچه‌ی الدور له‌ باشووری رۆهه‌ڵاتی تكریت ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو مه‌زارگه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوچوون و هیچ ئاسه‌وارێكیان لێ به‌جێنه‌ماوه‌، ئه‌و كارانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری تایبه‌ت به‌ زه‌رعكردنی بۆمبه‌وه‌ ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ تیرۆرستانی داعش 11 شوێنه‌وارو مه‌زارگه‌و كۆشكی گه‌وره‌و سه‌رنجڕاكێشیان له‌ سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قاندووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ له‌ڕووی مێژووییه‌وه‌ زیانێكی زۆر گه‌وره‌ به‌تایبه‌ت به‌ شاری تكریت بگه‌یه‌نرێت.

له‌ باره‌ی پێشڕه‌وی هێزه‌كانی سوپای عیراقیشه‌وه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی: ته‌واوی رێگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاری تكریت گیراوه‌و به‌شێكی كه‌م له‌ باكووری خۆرئاوای شاره‌كه‌ به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه‌، ئه‌و به‌شه‌ش له‌ گه‌مارۆی هێزه‌كانی سوپای عیراقه‌و به‌مزووانه‌ تكریت به‌ته‌واوه‌تی پاكده‌كرێته‌وه‌ له‌ تیرۆرستان.

PUKmedia  سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket