فیلمه‌كه‌ی 4 خه‌ڵات به‌ده‌ستده‌هێنێت
kurdistani 07:14 PM - 2014-10-23سان فرانسیسكۆ رێز له پوران دره‌خشه‌نده گیرا
له فێستیڤاڵی سان فرانسیسكۆ رێز له (پووران دره‌خشه‌نده) گیراو فیلمه‌كه‌ی 4 خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا
له حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی سان فرانسیسكۆ رێز له سینه‌ماكاری كورد (پووران دره‌خشه‌نده) گیراو فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" چوار خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" به ئاماده‌بوونی خانمه سینه‌ماكاری كورد "پووران دره‌خشه‌نده" له حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی "فیلمه ئێرانییه‌كان" له سان فرانسیسكۆ له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له وڵاتی ئه‌مریكا نمایشكراو له‌لایه‌ن بینه‌رانی ئێرانی و ئه‌مریكییه‌وه پێشوازی لێكرا، به شێوه‌یه‌ك كه ته‌واوی بلیته‌كانی نمایشی ئه‌م فیلمه فرۆشراو پاشان كۆڕی ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م فیلمه به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌م فیلمسازه كرماشانیه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاماده‌بووانی دایه‌وه.
دوای نمایشی ئه‌م فیلمه به‌رپرسانی فێستیڤاڵی "فیلمه ئێرانییه‌كان" له سان فرانسیسكۆ به پێشكه‌شكردنی چه‌پكه‌گوڵ، له‌وحه‌ی فه‌خری و خه‌ڵاتی تایبه‌ت، رێزیان له ته‌مه‌نێك چالاكی هونه‌ری خاتوو "پووران دره‌خشه‌نده" له بواری سینه‌مادا گرت.
خانمه سینه‌ماكاری كورد "پووران دره‌خشه‌نده" دوای نمایشی فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" وه‌ڵامی پرسیاری بینه‌رانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكی دایه‌وه‌و هه‌ندێك له بنه‌ماڵه ئه‌مریكییه‌كان له‌وبڕوایه‌دا بوون كه پێویسته ئه‌م فیلمه له قوتابخانه‌كانی ئه‌مریكایش نمایشبكرێت، تا دایك و باوك و به‌رپرسانی منداڵه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ بابه‌تی له‌م چه‌شنه كه له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی ئه‌وانیشه ئاشنابن و هه‌رچی زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌بكرێت و به قوتابییه‌كان و بنه‌ماڵه‌كانیان زانیاری بدرێت، كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی ده‌بێت.
بینه‌رانی حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی "فیلمه ئێرانییه‌كان" له سان فرانسیسكۆ به‌هۆی سازكردنی فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" و ئاگاداری ئه‌وان له بارودۆخی وردی منداڵه‌كانیان، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاسته‌ی "پووران دره‌خشه‌نده" كرد‌و رێزی تایبه‌تیان لێگرت.
له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕكێی حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی "فیلمه ئێرانییه‌كان" له سان فرانسیسكۆ، هه‌ڵبژێردراوانی ئه‌م فێستیڤاڵه دیاریكران و فیلمی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" توانی چوار خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی به‌ده‌ستبێنێت، كه خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵ بریتیبوون له:
ـ خه‌ڵاتی باشترین فیلم بۆ فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن" له ده‌رهێنانی پووران دره‌خشه‌نده.
ـ خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی بۆ "پووران دره‌خشه‌نده" به‌هۆی ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن".
ـ خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ به شێوه‌ی هاوبه‌ش بۆ "پووران دره‌خشه‌نده" و "میترا به‌هرامی" بۆ نووسینی سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن".
ـ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو بۆ "فه‌رامه‌رز قه‌ریبیان" بۆ رۆڵبینین له فیلمی سینه‌مایی "تاوانباران".
ـ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت بۆ "ته‌ناز ته‌باته‌بایی" بۆ رۆڵبینین له فیلمی سینه‌مایی"بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن"
ـ خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتن بۆ سینه‌ماكاری كورد "سالم سه‌ڵه‌واتی" بۆ وێنه‌گرتنی فیلمی سینه‌مایی كوردی "دوایین زستان".
فێستیڤاڵی "فیلمه ئێرانییه‌كان" له سان فرانسیسكۆ به ناونیشانی IFF دیمه‌نێكه له رووداوه‌كانی سینه‌مای سه‌ربه‌خۆی ئێران، كه به نمایشی كۆمه‌ڵێك فیلم سه‌باره‌ت به ئێرانییه‌كانه‌و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و وڵاته‌وه به‌رهه‌مهاتوون.
ئه‌م فێستیڤاڵه به نمایشی كۆمهلًَێك فیلم له سینه‌ماكارانی كورد‌و ئێرانی سه‌رتاسه‌ری جیهان له رۆژانی 27و 28ی ئه‌یلول/ سه‌پته‌مبه‌ری 2014 له رێكخراوه‌ی هونه‌ری شاری سان فرانسیسكۆ له وڵاتی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو.
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "بێده‌نگ! كچه‌كان ناقیژێنن".
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01