دوێنێ‌و ئه‌مڕۆی موزایه‌ده
kurdistani 06:04 PM - 2014-10-23هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبوو زۆر چه‌مكی جۆراوجۆر گه‌رمبوونه‌وه. یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ی له‌گه‌ڵ دروسبوونی گۆڕان زۆرترین چانسی به‌شداری هه‌بوو، به‌ناچار بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی گۆڕانی پێ بناسێنی چه‌مكی موزایه‌ده بوو.
ئاخر گۆڕان چونكه هێزی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو بوو، تازه سه‌رپێ كه‌وتبوو، به‌ناچاری ده‌بوو كار به موزایه‌ده بكات و پێویستی به‌وه بوو بۆ هه‌موو پرسێكی گرنگ كه لای شه‌قام جێگه‌ی سه‌رنج بوو موزایه‌ده‌یه‌ك بكات. حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌وكاته‌دا گۆڕان توانی سوود له‌وه وه‌ربگرێت و سه‌ره‌تا به هیمه‌تی هه‌ندێ رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی (به‌حیساب سه‌ربه‌خۆ!) و دواتر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی توانی جێ پێی خۆی بكاته‌وه‌و ده‌نگی شه‌قام تا ڕاده‌یه‌ك كێش بكات.
ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باسمكرد ته‌نها بۆ بیرخستنه‌وه‌یه‌ك بوو، كه له‌كه‌یه‌وه ئه‌م چه‌مكه زیاتر كه‌وته سه‌ر زمان، ئه‌گه‌رنا له‌م نووسینه نامانه‌وێت بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی موزایه‌ده‌كانی گۆڕان بكه‌ین.
بۆیه مه‌به‌ستمه لێره‌دا باسی ئه‌وه بكه‌م، ئێستا كه یه‌كێتی به ناوه‌ندی بڕیاری حزبه‌كه‌ی و هه‌ردوو تیمه‌كه‌ی له په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێكیان خستوته‌گه‌ر له پێناوی یه‌كڕیزی نێوماڵی كورد‌و هاوكاری و پشتیوانی كوردانی خۆرئاوا، له‌هه‌مانكاتدا رۆڵی كاریگه‌رو به‌رچاوی به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له سه‌ركردایه‌تیكردنی جه‌نگ دژی تیرۆریستان، له چه‌ند لایه‌كه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان ناتوانن كارێك بكه‌ن، هه‌موو هه‌نگاوێكی یه‌كێتی به موزایه‌ده لێكده‌ده‌نه‌وه‌و به‌مجۆره له ڕاگه‌یاندندا ته‌فسیری بۆ ده‌كه‌ن كه یه‌كێتی مه‌به‌ستیه‌تی موزایه‌ده بكات و ده‌یانه‌وێن هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی كه‌م بایه‌خ بكه‌ن.
به‌ر له‌هه‌ر شتێك هه‌ركه‌سێك كه‌مێك هۆشیاری هه‌بێت، ده‌بێت له‌وه تێبگات یه‌كێتی ئه‌و هێزه تازه له‌دایكبووه نییه پێویستی به موزایه‌ده‌كردن هه‌بێت، یاخود یه‌كێتی هێزێك نییه ده‌ستی كه‌وتبێته ژێرباری گران و ناچاری ئه‌ملاو ئه‌ولاو نه‌توانێ له ئه‌رزی واقیعدا كاربكات‌و په‌نا بۆ موزایه‌ده‌كردن به‌رێت.
له‌مكاته‌دا كه هه‌موو جه‌سته‌ی نیشتمان خوێنی لێدێت و هه‌ڕه‌شه‌كان و مه‌ترسیه‌كان له هه‌موو لایه‌كه‌وه بۆ سه‌ر كورد هه‌یه، له‌مكاته‌دا كه گروپێكی تیرۆریستی به جلوبه‌رگی ئیسلام و له‌ژێر سێبه‌ری ئاڵای داگیركاری و به ئه‌جێندای وڵاتانی دراوسێوه مه‌به‌ستیانه به‌هه‌ر نرخێك بێـت زیان له كورد بده‌ن و ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌باربه‌رن، له‌مكاته‌دا یه‌كێتی ئه‌وه‌ی له‌توانایدا بێت له كردنی واژۆیه‌كه‌وه بۆ به‌خشینی شه‌هید كردوویه‌تی و به ئه‌ركی خۆشی زانیوه. ئاخر موزایه‌ده‌ی ئه‌وه له‌كوێدایه كه سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له جه‌نگن و پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌كانی شه‌هید ده‌بن.
كه‌سێك هه‌یه پێمان بڵێت ئه‌وه موزایه‌ده‌یه، یه‌كێتی له ڕێگه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه له په‌رله‌مان داوا بكات په‌رله‌مان دان به كانتۆنه‌كانی رۆژئاوادا بنێت و به‌ڕه‌سمی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. موزایه‌ده‌ی یه‌كێتی له‌كوێدایه، كاتێك له ڕێگه‌ی فرۆكه‌ی ئه‌مریكیه‌وه چه‌ندین تۆن چه‌ك و پێداویستی ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێته شه‌ڕڤانان و هاوكاری براكانی ده‌كات له ڕۆژئاوا.
ئێمه باش ده‌زانین هه‌میشه له‌وكاتانه‌دا كه یه‌كێتی له هه‌موو كات زیاتر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو موماره‌سه‌ی ستراتیژی دیاریكراوی خۆی كرد، ئه‌وانه‌ی نه‌یاری سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتین، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی به موزایه‌ده له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن و مه‌به‌ستیانه شكۆی ئه‌و شه‌ره‌فمه‌ندیانه بشكێنن.
كاتێك یه‌كێتی باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد پێویسته وردتربین له سیاسه‌تی نه‌وت و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند، هه‌مدیسان ده‌یان وت موزایه‌ده‌یه. ئه‌وكاته یه‌كێتی باسی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی وڵاتانی دراوسێی ده‌كرد به‌وه‌ی به چ شێوازێك بێت، ئه‌وكاتانه‌ی یه‌كێتی باسی مه‌ترسیه‌كانی داعشی ده‌كردو، باسی پشتگیری پارچه‌كانی تری نیشتمانی ده‌كرد، ده‌یان وت یه‌كێتی موزایه‌ده ده‌كات. به‌ڵام له زه‌مه‌نێكی زۆر كورتدا رووداوه‌كان ئه‌وه‌یان پێ وتین، كه خوێندنه‌وه‌كانی یه‌كێتی و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی واقیعی بوون و موزیه‌ده نه‌بوون.
هونه‌ر ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28