riklam

سێ هه‌نگاو یه‌ك تێبینی

kurdistani 05:56 PM - 2014-10-23
بورهان عبدالرحمان

بورهان عبدالرحمان

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نای بۆ ناساندنی كانتۆنه‌كانی كوردستانی رۆژئاوا ته‌واو پڕاوپڕبوو به‌ هه‌ستی كوردایه‌تی و ته‌واوته‌واو شه‌قامی كوردی له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان دڵخۆشكرد.
هه‌نگاوی دووه‌م له‌لایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ بوو به‌ ناردنی چه‌ك بۆ شه‌رڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، كه‌ مۆراڵی كوردایه‌تی و شه‌قامی گه‌یانده‌ باڵا.
هه‌نگاوی سێیه‌م ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌ بۆ كۆبانی و چاوی كوردان كه‌ پێشبینیده‌كرێت ترازوو هێز له‌ كۆبانی بگۆڕی.
سی هه‌نگاوی فه‌رمی به‌رهه‌می دیبلۆماسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و هێزێكی وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، به‌رهه‌می په‌یوه‌ندیه‌كانی حیزبه‌ سیاسیه‌كانه‌ ئه‌مه‌ش درێژكراوه‌ی خه‌باتی بڕشكۆی خوازراوی نیشتمانی نه‌ته‌وایه‌تیه‌تیه‌كه‌ به‌درێژایی خه‌باتی شۆڕشگێریی به‌پێی ره‌وتی شۆڕشگێڕی دوور له‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر دوژمنانی، كه‌ هه‌رچه‌ند كاری زۆر نامرۆڤانه‌ ده‌رهه‌ق به‌رامبه‌ر كوردو كوردستان كراوه‌، به‌ڵام حیزبه‌ كوردییه‌كان په‌نایان نه‌بردوه‌ بۆ توندوتیژی نامرۆڤانه‌و قه‌ده‌غه‌كراو.
ئه‌م هه‌ڵویستانه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی زلهێزه‌كانی جیهان بۆ ناوچه‌كه‌، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌ی دروستكرد كه‌ نزیكبونه‌وه‌یه‌ له‌ یه‌كهه‌ڵوێستی كوردانه‌ی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان به‌ كردارو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌نگاوانه‌، گرنگه‌ جێبه‌جێكردنی ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ رۆژئاوا پێویستی به‌ دیقه‌ت و سه‌لیقه‌ی كوردانه‌و سیاسیانه‌و سه‌ربازی ورد هه‌یه‌.
ناردنی هێز ئامرازبیت بۆ ئامانجی یه‌كخستنی هه‌وڵی كوردانه‌و رزگاركردنی بیركردنه‌وه‌ی كوردان و شه‌قام له‌ ترسی په‌رته‌وازه‌ بوون، ئه‌گه‌رچی هه‌نگاوه‌كه‌ روو له‌ یه‌كگرتنه‌، نه‌بێته‌ په‌رته‌وازه‌. كه‌ به‌ چه‌ندین ساڵ هه‌لێكی ئاوا دروستنابێته‌وه‌.
ناردنی تێكۆشه‌ران بۆ رۆژئاوا نه‌بێته‌ لاوازكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دژه‌كورده‌كان نه‌یكه‌نه‌ خاڵێكی لاواز بۆ دوژمنان. چونكه‌ هه‌رێم بۆته‌ جێگای هیوایی كوردان و خه‌رمانێكه‌ بۆ كۆمه‌كی كوردانه‌ بۆ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان.
بۆیه‌ گرنگه‌ به‌تایبه‌ت ئاگامان له‌ شه‌ڕگه‌یی شاری كه‌ركوك بێت. ده‌كرێت به‌شێك له‌ سیاسه‌ت دانوسان و رێكه‌وتن بێت به‌ شێوه‌ی گفتوگۆی ئاشكرانا به‌ڵكو به‌شێوه‌ی په‌لاماردانی سه‌ربازی به‌ پشتیوانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌ چاویان له‌سه‌ر كه‌ركوكه‌و هه‌میشه‌ له‌ موئامه‌ره‌دان به‌رامبه‌ر كوردو شاری كه‌ركوك له‌ ڕێگه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه‌ كه‌ داش به‌داش بكه‌ن به‌ شاری كۆبانی.

بورهان عبدالرحمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket