م.س: كاك به‌كر ناوی زیندووه له‌په‌ڕتوكی یه‌كێتیدا
kurdistani 04:43 PM - 2014-10-23له مه‌راسیمێكدا ته‌رمی به‌كری حاجی سه‌فه‌ر له سلێمانی به‌خاكسپێردرا
ئه‌مڕۆ 23-10-2014 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كه‌سوكارو دۆستانی، له مه‌راسیمێكدا ته‌رمی به‌كری حاجی سه‌فه‌ر پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سكرتێری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له گردی سه‌یوان له شاری سلێمانی به‌خاكسپێردرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، وتاری مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك بۆ كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر كه له‌لایه‌ن حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێری مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه خوێندرایه‌وه:
ده‌قی وتاری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كۆچی دوایی به‌كری حاجی سه‌فه‌ر
بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رز، به‌شداربووانی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی فه‌رمانده‌ی شۆڕشی ئه‌یلول و پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان و شۆڕشگێڕی به‌وه‌فای رێبازی شه‌هیدان و سه‌ركرده‌ی ئازای قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌باتی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان، كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ری نه‌مر..
به‌خێربێن بۆ دوایین ماڵئاوایی له بوێرێكی دیكه‌ی ئه‌م كاروانی قوربانی و كۆڵنه‌دانه، كه ره‌فیقی ته‌مه‌نی خه‌باتی سیاسی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو، له‌پاش ململانێیه‌كی قورس، له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، به ئه‌ندازه‌ی هه‌مان ململانێی خه‌باتی سه‌ختی رابردوو، گیانی نیشتمانپه‌روه‌ری و وره‌ی به‌رزو سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی، ململانێ له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان، دواجار ئه‌مڕۆ وا له دوامه‌نزڵگه‌ین و ماڵئاوایی لێده‌كه‌ین..
ماڵئاواییه‌كه‌مان پڕه له‌وانه‌ی ئازایه‌تی و كۆڵنه‌دان و ملنه‌دان، ماڵئاواییه‌ك پڕ له بیره‌وه‌ری و قاره‌مانێتی كه ساباتی سه‌روه‌رییه بۆ ئه‌م بنه‌ماڵه خاوه‌ن شه‌هیدو خه‌بات و تێكۆشانه، پاشان بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه‌و دواتریش بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌ده‌ستچوونی مرۆڤێكی نه‌ته‌وه‌یی دڵسۆز‌و نیشتمانپه‌روه‌رو خه‌مخۆره.
مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك له‌م دواماڵئاواییكردنه‌دا، له یه‌كێك له سه‌روه‌رانی ریزه‌كانی سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌كێتی له‌ده‌ستداوه كه قاڵبووی سیاسه‌ت و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی بوو هه‌ر له لێپرسراوێتی لق و مه‌ڵبه‌ند تا فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی له هه‌رێمی سێ، و كاری په‌رله‌مانتاری له په‌رله‌مانی كوردستان و پاشان به‌رپرسیارێتی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی و له دوایین ئه‌ركیشیدا سكرتێری پێشووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند بوو، له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتی یه‌كڕیزی ناوخۆیی و یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستان و سووربوون له‌سه‌ر ئامانجه ره‌واكان، هه‌روه‌ك دووپاتی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆریستان و چه‌سپاندنی دیموكراسی و ئازادی بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه.. خه‌ون و ئاواته‌كانی كاك به‌كریش وه‌ك شه‌هیدو سه‌ركرده نه‌مره‌كان ئه‌مانه‌تێكه له ئه‌ستۆی ئێمه‌و نه‌وه‌كانی داهاتوو، كه هه‌رگیز له‌یادیان ناكه‌ین و رۆژ به‌رۆژ روونترو باشتر كاری بۆ ده‌كه‌ین.
گیانی كاك به‌كری گه‌شمرده‌و شه‌هیدان و نه‌مرانی كوردستان له بڵندیی ئاسمانه‌وه ده‌ڕواننه داهاتووی ئه‌م گه‌له كه ته‌نها یه‌ك رێگای له‌به‌رده‌مدایه، ئه‌ویش سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی یه‌كجاره‌كییه، شكاندنی مه‌ترسییه‌كان و له‌ناوبردنی تیرۆریستان و چه‌سپاندنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌قامگیره بۆ ئه‌م گه‌له كه هیواو ئاواتی هه‌مووانه. له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه دلێرو به‌جه‌رگه‌كانی كوردستان، هه‌ماهه‌نگی تێكۆشه‌رانی پارچه‌كانی دیكه له سه‌نگه‌ری پاراستنی ئازادی و دیموكراسی و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و خاكه‌كه‌یدا ده‌جه‌نگن.
ماڵئاوا... كاك به‌كری پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌رو خه‌باتگێڕ...
ناوت زیندووه له په‌رتوكی یه‌كێتی و دیرۆكی گه‌له‌كه‌ماندا وه‌ك چۆن له دڵی هه‌ڤاڵه‌كانتدا نه‌مری. خه‌ڵكی كوردستان هاوخه‌می كه‌سوكارو خانه‌واده‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانیه‌تی. هه‌ر شادبن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22