riklam

ئـــه‌مـڕۆ لــه‌ مــێــژوودا

kurdistani 11:00 AM - 2014-10-23
.

.

23 ئۆكتۆبه‌ر
رووداوه‌كان:
1086: مورابیته‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تى (یوسفى كورِى تاشفین) سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شانشینى قشتاله‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى پاشا ئه‌لفۆنسۆى شه‌شه‌م له‌ جه‌نگى زه‌لاقه‌.
1919: تیرۆركردنى (موباره‌ك توزونینى) له‌سه‌ر ده‌ستى وه‌زیره‌كه‌ى (بلقاسم نه‌كادى) له‌ نێوان ریسانى و ئه‌رفورد.
1932: ریكه‌وتننامه‌ى سنورى نێوان ئێران و توركیا مۆركرا له‌ چیاى (ئارارات) به‌ ئامۆژگارى به‌ریتانیا.
1941: سه‌رۆكى ئه‌ركانى سۆڤیه‌تى (جۆرج زیخون) سه‌ركردایه‌تى سوپاى سورى گرته‌ ده‌ست بۆ وه‌ستانى پێشرِه‌ویكردنى ئه‌ڵمانه‌كان بۆ روسیا له‌ میانى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى.
1942: هه‌ڵگیرسانى یه‌كه‌مین رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ له‌ شه‌رِى (عه‌له‌مین) له‌ نێوان هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا به‌ سه‌رۆكایه‌تى (ئیرفین رۆمل) و نێوان به‌ریتانیه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تى (برنارد مونتگمرى) له‌ میانى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى.
1947: رژێمى شاى ئێران رێكه‌وتننامه‌ى نه‌وتى له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تى سۆڤیه‌ت كه‌ پیشتر مۆرى كردبوون هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌ ئاره‌زووى خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كورد و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ست پێكرد.
1965: ده‌یان هه‌زار مه‌جه‌رى هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ وه‌ستاندنى كۆتایى هێنان به‌ حوكمرِانی سۆڤیه‌تى له‌ وڵاته‌كه‌یاندا.
1968: دامه‌زراندنى زانكۆى سلێمانى.
1982: مه‌لیك فه‌هد كورِى عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود به‌ردى بناغه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى مه‌لیك فه‌هد بۆ چاپكردنى قورئانى پیرۆز دانا.
1983: ته‌قاندنه‌وه‌ى باره‌گاى هێزه‌كانى فه‌ره‌نسى سه‌ر به‌ هێزه‌كانى فره‌ ره‌گه‌ز له‌ باشورى لوبنان كه‌ بووه‌ هۆى كوژرانى 56 كه‌س، و هێرشێكى خۆكوژى بۆ سه‌ر هێزه‌كانى پیاده‌ى ده‌ریایى ئه‌مریكى له‌ به‌یروت كه‌ بووه‌ هۆى كوژرانى 231 ئه‌مریكى.
1991: دامه‌زراندنى لیژنه‌ نێوخۆییه‌كان بۆ به‌رِێوه‌بردنى كاروبارى باشورى كوردستان كه‌ هه‌موویان سه‌ر به‌ كۆمیته‌ى كارگێرِى به‌ره‌ى كوردستانى بوون له‌ (خه‌لیفان).
1991: رژێمى عێراق ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تى له‌ شاره‌كانى هه‌ولێر و سڵێمانى و دهۆك و شارۆچكه‌كانى تر گواسته‌وه‌ بۆ شارى كه‌ركوك و موسڵ و به‌غداد، ته‌نها ده‌زگاكانى ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستى نه‌بێت.
2001: تیرۆركردنى سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌تیبه‌كانى عیززه‌دین قه‌سام (ئه‌یمه‌ن حه‌لاوه‌) به‌ ئۆتۆمبیلێكى بۆمبرِێژكراو.
2004: به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكه‌وه‌ له‌ رۆژئاواى به‌غداد 10 كه‌س كوژران.
2005: گه‌رده‌لولى (ویلما) داى له‌ كه‌ناره‌كانى خۆرئاواى ویلایه‌تى فلۆریدا.
2008: سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى ئێران ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له‌ تاران كۆبۆوه‌.
2010: ماڵپه‌رِى ویكیلێكس 400 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى نهێنى له‌ باره‌ى جه‌نگى عێراق بڵاوكرده‌وه‌.
2010: كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى سكرتێر و ئه‌میندار و نوێنه‌رانى هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، به‌ ئاماده‌یى مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانى.
2010: هونه‌رمه‌ندانى شارى بابل له‌ سلێمانى پێشانگاى هاوبه‌شیان كرده‌وه‌.
2011: ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى ئینتیقالى رایگه‌یاند كه‌ لیبیا ئازادكرا له‌ ژێر ده‌ستى عه‌قید موعه‌مه‌ر قه‌زافى.
2011: هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى تونس، كه‌ بریتى بوو له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ى راسپێرابوو به‌ دانانى ده‌ستورى نوىَ دواى شۆرِش و كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى زه‌ینولعابیدین بن عه‌لى.

له‌دایكبوون:
1715: ئیمبراتۆر بیته‌رى دووه‌م، ئیمبراتۆرى ئیمبراتۆریه‌تى روسیا.
1905: فلیكس بلوخ، زاناى فیزیاى سویسرى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى فیزیاى ساڵى 1952ز.
1908: ئیلیا فرانك، زاناى فیزیاى روسى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى فیزیاى ساڵى 1958ز.
1940: بیلیه‌، یاریزانى تۆپى پێى به‌رازیلى.
1942: مایكل كریچتون، نوسه‌رى ئه‌مریكى.
1943: سه‌ڵاح سه‌عدنى، ئه‌كته‌رى میسرى.
1945: میچیل فواتروت، دادوه‌رى تۆپى پێى فه‌ره‌نسى.
1946: تانسۆ چێله‌ر، سه‌ره‌ك وه‌زیرانى توركیا.
1947: عه‌بدولعه‌زیز ره‌نتیسى، سه‌ركرده‌ى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌له‌ستینى.
1951: فاتیمر سیدیو، سه‌رۆكى كۆسۆڤۆ.
1961: كه‌مال ئه‌بو ریه‌، ئه‌كته‌رى میسرى.
1961: زوبیزاریتا، گۆڵچى تۆپى پێى ئیسپانى.
1963: عه‌مر ئه‌دیب، راگه‌یاندكارى میسرى.
1963: رشیدى یاكینى، یاریزانى تۆپى پێى نێجیرى.
1964: رۆبه‌رت تروهیو، ژه‌نیارى گیتار بایسى ئه‌مریكى و ئه‌ندامى تیپى میتالیكا.
1969: ئه‌حمه‌د ره‌شوان، ده‌رهێنه‌رى میسرى.
1973: كریستیان دایلى، یاریزانى تۆپى پێى ئوسكوتله‌ندى.
1976: رایان رینولدز، ئه‌كته‌رى كه‌نه‌دى.
1976: ریم عه‌بدولعه‌زیز، ژنه‌ ئه‌كته‌رى سورى.
1977: مشعل نایف، یاریزانى تۆپى پێى كوێتى.
1978: جیمى بولارد، یاریزانى تۆپى پێى ئینگلیزى.
1978: ئه‌رشى تومبسون، یاریزانى تۆپى پێى ئوسترالى.
1979: سیمون دیفیز، یاریزانى تۆپى پێى ویلزى.
1984: خالید نه‌مش، یاریزانى تۆپى پێى كوێتى.
1986: جیسیكا ستروب، ژنه‌ ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى.

وه‌فات:
1869: ئیدوارد سمیس ستانلى، سه‌ره‌ك وه‌زیرانى شانیشنى یه‌كگرتوو.
1919: موباره‌ك توزونینى، شۆرِشگێرِ و تێكۆشه‌رى مه‌غریبى.
1944: چارلز گلوفه‌ر باركلا، زاناى فیزیاى ئینگلیزى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى فیزیاى ساڵى 1917ز.
1986: ئیدوارد دویزى، زاناى كیمیاى زینده‌یى ئه‌مریكى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى پزیشكى ساڵى 1943ز.
2004: ته‌ها ئه‌حمه‌د عومه‌ر، عه‌قیدى پۆلیس و به‌رِێوه‌به‌رى پۆلیس و پاسه‌وانان له‌ هه‌ولێر.
2005: ستیلا ئۆباسانجۆ، خاتونى یه‌كه‌م له‌ نێجیریا.
2009: زوبێر توركى، نیگاركێش و په‌یكه‌رتاشى تونسى.
2009: نازم غه‌برا، پزیشكى كوێتى به‌ نه‌ژاد فه‌له‌ستینى.
2011: هیربرت هاوبتمان، زاناى بیركارى ئه‌مریكى و وه‌رگرى خه‌ڵاتى نۆبڵى كیمیاى ساڵى 1985ز.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژى جیهانى رۆماتیزم.
رۆژى نیشتمانى له‌ مه‌جه‌ر.

PUKmedia     ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket