riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی الاتحاد ده‌كات

kurdistani 11:44 PM - 2014-10-22
كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ رۆژنامه‌ی الاتحاد: كاركردن له‌ ئێوه‌و پشتگیری له‌ ئێمه‌

كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ رۆژنامه‌ی الاتحاد: كاركردن له‌ ئێوه‌و پشتگیری له‌ ئێمه‌

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك) بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی (الاتحاد) ده‌كات و تێیدا ده‌ڵێت، یه‌كێتی له‌زۆربه‌ی بوارو لایه‌نه‌ ڕوناكبیری و مه‌عریفیه‌كاندا سه‌رقافڵه‌و ده‌سپێشخه‌رو پێشه‌نگ بووه‌.

ده‌قی بروسكه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌...
به‌ڕێزان.. سه‌رنوسه‌رو ده‌سته‌ی نوسه‌ران و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ڕۆژنامه‌ی (الاتحاد)
به‌ بۆنه‌ی یادی (22) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی هه‌فته‌ نامه‌كه‌تان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ خۆتان و یه‌كێتیی نشتمانیی و تێكڕای گه‌لی كورد ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی ڕون و ئاشكرایه‌ و سه‌رجه‌م دۆستان و نه‌یارانیش ناتوانن نكوڵی لێبكه‌ن كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ زۆربه‌ی بوارو لایه‌نه‌ ڕوناكبیری و مه‌عریفیه‌كاندا سه‌رقافڵه‌و ده‌سپێشخه‌رو پێشه‌نگ بوه‌، ده‌رچواندنی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ ، دامه‌زراندنی یه‌كه‌م ته‌له‌فزیۆنی كوردی .....هتد .

ده‌رچواندنی هه‌فته‌نامه‌یه‌ك به‌ زمانی عه‌ره‌بی و به‌ر له‌ 22 ساڵ كاریگه‌رییه‌كی زۆر و له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بوو بۆ ناساندنی سیاسه‌ت و ڕوناكبیری و كه‌لتوری گه‌لی كورد به‌ خوێنه‌ران و نوسه‌ران و ڕوناكبیری عه‌ره‌ب .
ئێوه‌ له‌و كاره‌ جوامێرو پیرۆزه‌تاندا به‌رده‌وام بوون و دڵنیاشم و داواتان لێده‌كه‌م به‌ هه‌مان گیانی پێشمه‌رگانه‌وه‌ به‌رده‌وام بن له‌گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌تان، ئێمه‌ش پشتیوان و هاوكارتان ده‌بین .

دووباره‌ پیرۆزبێت یادی دامه‌زراندن و ده‌رچواندنی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی (الاتحاد)
 
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
جێگری سكرتێری گشتی (ی.ن.ك)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket