riklam

كار بۆ پته‌و كردنی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كرێت

kurdistani 10:58 PM - 2014-10-22
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم و به‌غدا

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم و به‌غدا

ئه‌مڕۆ 22-10-2014  خالید دۆسكی  وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له‌ عه‌بدولحوسێن عه‌بتان وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق و وه‌فدی یاوه‌ری  و له‌دیدارێكدا باس له‌  گرفت و كێشه‌ هه‌نوكه‌یه‌كانی به‌رده‌م وه‌رزش و لاوان كراو  چه‌ندین پێشنیاز خرانه‌  روو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی  كێشه‌كان و هاوكات گفتوگۆ  له‌باره‌ی نه‌هێشتنی جیاوازی له‌ نێوان  شاره‌كانی هه‌رێم و سه‌رجه‌م شاره‌كانی عیراق كرا له‌ خزمه‌ت كردن به‌ وه‌رزش و وه‌رزشوانان و لاوان له‌  به‌شداری پێكردنیان و پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان و ناردنیان بۆ خول و راهێنان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ بێ جیاوازی و له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتووی و ئاستی تواناكانیان، له‌ به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی پلان و به‌رنامه‌ی كاركردنی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت  به‌یه‌كه‌وه‌ كرا له‌ داهاتوودا ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی چالاكی و كاری هاوبه‌ش، هاوكات پێكهێنانی دوو لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بۆ به‌دواداچون و ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ له‌ داهاتوو له‌نێوان  هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ئه‌نجام ده‌درێن و  باسكردن له‌ چۆنێتی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی وه‌رزشی له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان  ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌بوون، له‌ كۆتای كۆبونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو وه‌ڵامی نێردراوی كه‌ناڵه‌كانیان دایه‌وه‌ .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket