په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی كاتی دابه‌شكردنی مووچه دیاریبكات
kurdistani 09:35 PM - 2014-10-22هیچ قازانج و سوودێكی تێدا نیه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی سه‌وز رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستادا كه له هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه باشتر وایه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تره‌وه، پێشتر مووچه‌خۆران ئاگاداربكاته‌وه له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه، چونكه ئه‌م بڕیاره‌ی ئێستای وه‌زاره‌تی دارایی كه كاتی دابه‌شكردنی مووچه دیاریناكهن و لێدوانیش ناده‌ن بۆ زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، هیچ قازانج و سوودێكی تێدا نیه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راناگه‌یه‌نێت و ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌رپرسن له وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی بازرگانی هه‌رێمه‌وه له‌سه‌روو خۆیانه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌ده‌ن، له‌كاتێكدا چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رچاوه‌كه‌یان بهێنن كاتی دابه‌شكردنی مووچه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ساڵح فه‌قێ په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سه‌وز له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: هیچ یاسایه‌ك نیه كه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبێت پێوه‌ی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه به چ شێوازێك و له چ كاتێكدا مووچه دابه‌شده‌كرێت، ئایا له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه یان هه‌ر رێگایه‌كی تر بێت، له رابردوودا له رێگه‌ی به‌شی تمویل له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركارییهوه گه‌نجینه‌كان ئاگاداردهكرانهوه، به‌ڵام بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا كه سێ مانگ جارێك مووچه ده‌درێت و هه‌موو هاووڵاتیان چاویان له مووچه‌یه، پێویسته پێشتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت مووچه‌خۆران ئاگاداربكرێنه‌وه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی رابردوودا پهیڕهودهكراو له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران ئاگاداردهكرانهوه، زۆرباش بوو، چونكه له‌لایه‌ك مووچهخۆرو فه‌رمانبه‌ران ئه‌وكاته‌یان ده‌زانی كه مووچه وه‌رده‌گرن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و بابه‌ته راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به بازاڕه‌وه هه‌یه‌و خاوه‌ن دوكان و پیشه‌وه‌ران به‌گشتی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان له‌وكاته‌دا زیاتر به‌ده‌رده‌خست، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا زیاتر خواستی هاووڵاتیانی له‌سه‌ربوو، هه‌روه‌ك كاتی دابه‌شكدرنی مووچه ته‌نها په‌یوه‌ندی نیه به مووچه‌خۆرانه‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه به كۆی گشتی بازاڕه‌وه‌و پرۆسه‌یه‌كی ئاڵوگۆڕه له نێوان هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا، چونكه مووچه به ماوه‌یه‌كی كه‌م له ده‌ستی مووچه‌خۆردا ده‌مێنێته‌وه‌و له رێگه‌ی خه‌رجی و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌وه ده‌كه‌وێته ده‌ستی خاوه‌ن دوكان و بازرگانانه‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی له‌دوای جه‌ژنی قوربانه‌وه ئه‌م شێوازه نوێیه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر كه به‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری - تمویل به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی گه‌نجینه‌كان ئاگادارده‌كرێنه‌وه، گهنجینهكانیش لای خۆیانه‌وه بانكه‌كان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه بۆ وه‌رگرتنی مووچه، ئه‌م شێوازه‌ش ته‌نها چه‌ند سه‌عاتێك به شاراوه‌یی ده‌بێت و دواتر كۆی گشتی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش باسیدهكهن، بۆیه ناكرێت ئه‌مه هه‌م له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بشاردرێته‌وه، هه‌م هیچ قازانج و سوودێكی تێدا نیه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، بۆیه له نێوان ئه‌و شێوازانه‌دا باشترین شێواز ئه‌وه‌یه كه له رێگه‌ی كه‌ناڵه ره‌سمییه‌كانه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی پێشتر بانگه‌واز بكات.
سه‌باره‌ت به‌و به‌ش و وه‌زاره‌تانه‌ی كه تائێستا مووچه‌ی مانگی ئاب-یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ PUKmedia وتی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و زانیارییه ئێمه‌ش وه‌ك په‌رله‌مانتار هه‌روه‌ك هاووڵاتیان ته‌نها له رێگه‌ی گه‌نجینه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری - تمویل وه‌ریده‌گرین و له سه‌روو خۆمانه‌وه ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب، له وه‌ڵامدا په‌رله‌مانتار ساڵح فه‌قێ وتی: وه‌زاره‌تی دارایی له‌وباره‌یه‌وه به‌رچاوڕوونی نیه، ئێمه‌ش وه‌ك لیژنه‌ی دارایی خاوه‌ن بڕیار نین تا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه، هه‌روه‌ك له رابردووش‌دا سه‌باره‌ت به مووچه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی گفتوگۆمان كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وانیش چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانن.
وتیشی: ئه‌وه‌ی كێشه‌و گرفتی سه‌ره‌كییه له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یه كه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی داهاته‌كان رێكنه‌خراون بۆ ئه‌وه‌ی به پلان دابه‌شی بكه‌ین له‌كاتی خۆیدا، هه‌روه‌ك له‌لایه‌كه‌وه به‌شێكی هه‌ره گرنگی ئه‌م مووچه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و قه‌یرانه‌یه له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته‌ئاراوه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و چه‌ند سه‌رچاوه‌ی داهات كه دواجار له یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتدا كه ئه‌ویش وه‌زاره‌تی داراییه كۆناكرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نها چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه تا ئاگاداریان بكاته‌وه كه ئه‌و داهاته‌ی كۆیكردووه‌ته‌وه چه‌نده تا وه‌زاره‌تی دارایی لای خۆیه‌وه به‌پێی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه دابه‌شبكات.
PUKmedia لانه كاشان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28