riklam

كه‌یسی جینۆسایدی ئێزدی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا

kurdistani 09:26 PM - 2014-10-22
كه‌یسی جینۆسایدی ئێزدی

كه‌یسی جینۆسایدی ئێزدی

دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر له‌ دادگای باڵای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی داوای یاساییان تۆمار كرد.

ئه‌مڕۆ 22-10-2014 لیژنه‌ی ناوبراو به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌رۆكی لیژنه‌ سه‌ردانی كۆمسیۆنی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ كرد له‌ بروكسلی به‌لجیكا و له‌لایه‌ن به‌ڕێز كریستیان بێرگه‌ر به‌رپرسی كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا و عیراق و ئێران پێشوازیان لێكرا.

به‌ڕێز وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ ناوی لێژنه‌ی باڵا سوپاسی ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ی كرد و تیشكی خسته‌ سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان و رایگه‌یاندن هاتوین بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانه‌كانی دژ به‌ كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌كانی تر له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌نجامدراوه‌ ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ ئه‌ویش تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و كوشتنی ئافره‌ت و منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز كریستیان بێرگه‌ر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ ئه‌و تاوانه‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ڕای گشتی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ توندی ئیدانه‌ ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیانه‌ كراوه‌ كه‌ دژی مرۆڤایه‌تیه‌ و پێویسته‌ ڕێگری بكرێت له‌ به‌رده‌وامبوونی.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئاواره‌كان و پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عیراق و به‌ڕێز كریستیان بێرگه‌ر خۆشاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ سوێند خواردنی وه‌زیرانی كورد و هیوای خواست كه‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق له‌ ڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت و گووتی به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پێشكه‌ش كردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاواره‌كان و بوونی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌ی ناوخۆیی له‌ ئه‌نجامی كاره‌ تیرۆریستیه‌كان جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌.

دواتر وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم سوپاسی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد كه‌ له‌ رێگای بڕیارێكه‌وه‌ ڕێگای دا كه‌ ووڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌ بۆ بڕیاردان  له‌سه‌ر هاوكاری سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپاسی ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كرد كه‌ هاوكاری سه‌ربازی یان پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ كه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزه‌ تیرۆریستیه‌كان كه‌ ئامانجیان دژی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادی و مافی مرۆڤه‌. هه‌روه‌ها هاوكاری مرۆیی جێگه‌ی پێزانینه‌، به‌ڵام زۆری ژماره‌ی ئاواره‌كان پێویستی كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و نیوه‌ پێویستی به‌ هاوكاری زیاتری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی كه‌ له‌ وه‌رزی زستان نزیك ده‌بینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رفراوانی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پێویستیان به‌ هاوكاری سه‌ربازی و چه‌كی قورس هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم داوایان كرد كه‌ كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاربێت له‌ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كان و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ به‌ ووڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌ ده‌توانێت ڕۆلێكی گرنگ بینێت.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌تی به‌ كه‌یسی كوردانی ئێزیدی پێشكه‌ش له‌ كۆمسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد و سوپاسی كردن بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌.

شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك هاتبوو له‌ به‌ڕێزان مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و محه‌مه‌د قادر وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و د. ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حسین قاسم حسون نوێنه‌ری كوردانی ئیزیدی و شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket