نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئیسپانیا بارودۆخی كوردستان روونده‌كاته‌وه
kurdistani 09:07 PM - 2014-10-22روونكردنه‌وه‌ی وێنه‌یی و ده‌نگی تایبه‌ت به كوردستان بۆ په‌رله‌مانتاران
ئه‌مڕۆ 22/10/2014 دابان شه‌ده‌ڵه نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا، له دیدارێكی تایبه‌تی كۆمیته‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی هه‌رێمی باسك سه‌باره‌ت به بارودۆخی كوردستان به گشتی و به‌تایبه‌ت ره‌وشی مرۆیی، هه‌ستا به پێشكه‌شكردنی روونكردنه‌وه‌ی وێنه‌یی و ده‌نگی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته بۆ په‌رله‌مانتاران و هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی ئه‌و كۆمیته‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه.
پاش ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانی هه‌رێمی باسك، په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه به‌كۆی ده‌نگ به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمیان له‌سه‌ر دۆزی كورد راگه‌یاند، له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی دڕندانه‌ی رێكخراوی داعشدا كه میللـه‌تی كوردیان له هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوا كردووه‌ته ئامانج، ئه‌مڕۆ له روماڵێكی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوونی ره‌وشی گشتی و به‌تایبه‌ت مرۆیی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ستا به روونكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌وردی، سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌رفراوانبوونی رێكخراوی داعش كه چۆن ئه‌م بوون به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ بۆ له‌ناوبردنی كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان وه‌ك كریستیان و كوردانی یه‌زیدی، دواتر كه چۆن نموونه‌ی كوردستانیان كردووه‌ته ئامانج، چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره زۆره له ئاواره‌كان باسكرا، كه سه‌ره‌ڕای قورسایی باری شه‌ڕو بودجه، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵدراوه تا ره‌وشی مرۆییان چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ڵام ئه‌مه بابه‌تێكه كه هێنده ئاسان نیه‌و نازانرێت چه‌ند ده‌خایه‌نێت، بۆیه ئه‌ركی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیه كه به ده‌نگی ئه‌م بابه‌ته‌وه بچێت.
په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی باسك و به‌تایبه‌ت ئه‌م كۆمیته‌یه به‌وردی چاودێری بارودۆخی كوردستانیان كردووه له رابردوودا‌و هه‌ندێكیان سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی هاوسۆزیی بۆ نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و به‌رگری گه‌لی كوردستان به‌بێ جیاوازی له‌و ناوچه پڕكێشهیهدا، دووباره به‌تایبه‌ت ئه‌م كۆمیته‌یه داوای هاوكاری ده‌خاته به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمه‌كه‌یان بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ك ئه‌گه‌ری هاوكاریی بۆ ڕۆژئاوا له چوارچێوه‌ی رێگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، كه به ئه‌ركێكی سه‌رشانی خۆیانی ده‌زانن كه پێشكه‌ش به گه‌لی كوردستانی بكه‌ن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24