riklam

بروسكه‌ی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ رۆژنامه‌ی (الاتحاد)

kurdistani 08:58 PM - 2014-10-22
یادی رۆژنامه‌ی (الاتحاد)

یادی رۆژنامه‌ی (الاتحاد)

به‌بۆنه‌ی یادی 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندن‌و ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی (الاتحاد)ه‌وه‌، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسانی ڕۆژنامه‌یه‌ كرد.

ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه‌:

بروسكه‌ی پیرۆزبایی بۆ سه‌رنوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسانی ڕۆژنامه‌ی (الاتحاد)

سڵاوێكی گه‌رم...
به‌بۆنه‌ی یادی 22 ساڵه‌ی دامه‌زراندن‌و ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی (الاتحاد)ه‌وه‌, پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین، ڕێز له‌ماندوبون‌و هه‌وڵه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كانتان ده‌گرین
, كه‌ له‌ماوه‌ی 22 ساڵی ڕابردوودا بێوچان, درێژه‌تان به‌ئه‌ركی خۆتان داوه‌.

ده‌رچوونی هه‌فته‌نامه‌ی (الاتحاد) 24/10/1992 , له‌هه‌لومه‌رجێكی دژواردا, كه‌ هێشتا تازه‌ ڕاپه‌رین كرابوو, به‌شێكی زۆری كوردستان ئازاد نه‌كرابوو, ڕژێمی به‌عس به‌رده‌وام بوو له‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌ چه‌وته‌ شۆڤێنیه‌كانی, ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی سیاسی‌و ڕۆژنامه‌وانی بوو، هه‌روه‌ك پێویستیه‌كی بابه‌تی‌و ڕۆژنامه‌وانی بوو بۆ خوێنه‌رانی عه‌ره‌بی‌و عه‌ره‌بی زمان، له‌ئێستاشدا، كه‌ له‌به‌غدا ده‌رده‌چێت هه‌فته‌نامه‌ی (الاتحاد) ڕۆڵی دیاری هه‌یه‌ بۆ گه‌یاندنی په‌یام‌و سیاسه‌تی كوردستان به‌ ناوه‌ندی سیاسی‌و ڕۆشنبیریی عه‌ره‌بی له‌عیراق‌و قوڵكردنه‌وه‌ی رۆحیه‌تی لێكتێگه‌یشتن‌و ئاشته‌وایی‌و پێكه‌وه‌ژیان.
جارێكی تر پیرۆزه‌و هیوامان سه‌ركه‌وتنتانه‌.

مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket