riklam

په‌رله‌مانی كوردستان ناردنی هێزی بۆ كۆبانێ په‌سه‌ند كرد

kurdistani 06:43 PM - 2014-10-22
هێزی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی كۆبانێ ده‌كرێت

هێزی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی كۆبانێ ده‌كرێت

په‌رله‌مانی كوردستان به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریدا هێزی پێشمه‌رگه‌ ره‌وانه‌ی كۆبانێ بكات.

ئه‌مڕۆ 22-10-2014، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ باره‌ی ناردنی چه‌ك و هێز بۆ كۆبانێ بۆ رووبه‌رڕوبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌ چه‌ك و هێزێكی زۆره‌وه‌ هێرشی كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و شاره‌ی كوردستانی رۆژئاوا، په‌رله‌مانی كوردستان به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاریدا هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و شاره‌ بنێرێت بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش كه‌ به‌رده‌وام هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و شاره‌و ده‌یانه‌وێ داگیری بكه‌ن.

جێی باسه‌ ماوه‌ی مانگێك زیاتره‌ تیرۆرستانی داعش به‌ چه‌ك و هێزێكیب زۆره‌وه‌ هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر شاری كۆبانێ-ی كوردستانی رۆژئاوا و له‌لایه‌ن قاره‌مانانی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ به‌رگری له‌و شاره‌ ده‌كرێت به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌ به‌ دڕنده‌ترین شێوه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و شاره‌ خۆێناوی بكه‌ن و داگیری بكه‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ په‌ره‌لمانی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایدا بڕیاریدا هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و شاره‌ بنێرێت دژی تیرۆرستانی داعش كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ ڕۆژێكی مێژوویی داده‌نرێت بۆ كورد كه‌ بڕیارده‌دات به‌ هاوكاریكردنی سه‌ربازی بڕا كورده‌كانی له‌به‌شێكی تری كوردستان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket