riklam

ئاستی ئاوی دوكان 22 سم به‌رزبوه‌ته‌وه‌

kurdistani 05:00 PM - 2014-10-22
زیاتر له‌ 84 ملم بارانباریوه‌و بوه‌ته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی 22 سم ئاستی ئاوی دوكان

زیاتر له‌ 84 ملم بارانباریوه‌و بوه‌ته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی 22 سم ئاستی ئاوی دوكان

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ی رووی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و قه‌زای دوكان به‌تایبه‌تی كرد له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان 22 سانتیمه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌ندازیار محه‌مه‌د تاهیر جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ی رووی له‌ قه‌زای دوكان كردبوو، زیاتر له‌ 84 میلیمه‌تر بارانباریوه‌و بووه‌ته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی 22 سانتیمه‌تر ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان.

وتیشی: ئه‌گه‌رچی هێشتا زووه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی دوكان، به‌ڵام هیوادارین پێشبینییه‌كان راست ده‌ربچن و ئه‌مساڵ ساڵێكی باراناوی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زۆرترین رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی دوكان تۆماربكه‌ین.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان راشیگه‌یاند: تائێستا به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 4 مه‌تر ئاستی ئاوی دوكان دابه‌زیبوو، كه‌ له‌كۆی 7 ملیار مه‌تر سێجا زیاتر له‌ ملیارو نیوێكی تێدایه‌.

PUKmedia  شاڵاو ئه‌حمه‌د - دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket