riklam

قائیمقامی سلێمانی: رێگرده‌بین له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی گاز

kurdistani 04:43 PM - 2014-10-22
هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌و نرخه‌وه‌ روبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه‌

هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌و نرخه‌وه‌ روبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه‌

پاش سه‌رهه‌ڵدانی گرفتی كه‌مبوونه‌وه‌ی گازی ماڵان و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن و چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆتایی به‌ گرفته‌كه‌ بێت.

په‌یوه‌ست به‌م لایه‌نه‌و به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ گرفته‌كه‌، ئه‌مڕۆ 22-10-2014 له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت و خاوه‌نی كارگه‌كانی گازدا كۆبووه‌وه‌و پاش تاووتوێكردنی سه‌رهه‌ڵدانی گرفته‌كه‌، هه‌مووان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیاندا هه‌نگاوی خێرا بنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌می گاز.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی گرفته‌كه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و بڕی گازه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ پێشتر بۆ پارێزگای سلێمانی دابینده‌كرا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تردا گفتوگۆی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ربكرێت و بڕی پێویستی گاز بۆ سلێمانی دابینبكرێت.

قائیمقامی سلێمانی روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ تا ئه‌وكاته‌ی گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌رده‌بێت بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه‌ی كه‌ ئێستا ده‌گاته‌ سلێمانی، رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر تا به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان گاز به‌سه‌ر شارو شارۆچكه‌كاندا دابه‌شبكرێت.

راشیگه‌یاند: له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌می گازو چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ربكرێت و بڕی پێویستی گاز بگاته‌ سلێمانی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ رێگه‌ ناده‌ن گرفته‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادكردنی نرخی گاز دروستبكات و نرخی هه‌ر بوتڵێك گاز ته‌نها 6 هه‌زارو 250 دیناره‌و هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌و نرخه‌وه‌ روبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

34421622102014_IMG_0778.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket