riklam

فراكسیۆنی سه‌وز: مه‌به‌ستمانه‌ سلێمانی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش و تۆكمه‌ی هه‌بێت

kurdistani 03:45 PM - 2014-10-22
سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وزی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵیانكرد

سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وزی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵیانكرد

ئه‌مڕۆ 22-10-2014 سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وزی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵیانكردو له‌نزیكه‌وه‌ گوێ بیستی كێشه‌و گرفته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی شاره‌كه‌بوون.

له‌وسه‌ردانه‌ی دكتۆر ئاسۆ فه‌ریدون و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز بۆ شاره‌كه‌ سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵیان كردو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامانج محه‌مه‌د قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ به‌خێرهاتنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وزی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كرد بۆ شاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كێشه‌كانیان بن.

 وتیشی: شاری چه‌مچه‌ماڵ یه‌كێكه‌ له‌و قه‌زایانه‌ی كه‌ زۆرترین دانیشتوانی هه‌یه‌، به‌ڵام وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌م شاره‌ نه‌كراوه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ رووی دابینكردنی ئاوی خوارنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاوی گۆپته‌په‌ به‌ شاره‌كه‌ كه‌پێویست بوو له‌مساڵدا ته‌واو بكرێت.

قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ دواكاریش بوو گرنگی به‌بواری په‌رروه‌رده‌و ته‌ندروستی له‌ شاره‌كه‌یان بدرێت.

دواتر دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: ئێمه‌ خۆمان به‌ قه‌رزاری دانیشتوانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌زانین ئه‌وه‌ی پێمان بكرێت بۆ دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ی ده‌كه‌ین.
وتیشی: فراكسیۆنی سه‌وز ته‌نها مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی دانیشتوانی سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كانیه‌تی له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نه‌گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن بۆ دیاریكردنی پارێزگای سلێمانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز وتی: یه‌كێتی هۆكار نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی دیاری بكرێت، به‌ڵكو ئه‌و كێشانه‌یه‌ كه‌له‌رابردودا روبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته‌وه‌ وایكردوه‌ كه‌ نه‌گه‌یه‌نه‌ ئه‌نجامی كۆتای بۆ دیاریكردنی پارێزگای سلێمانی، وه‌ك یه‌كێتیش مه‌به‌ستمان ئیداره‌ی سلێمانی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش و تۆكمه‌بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری تێدا بكه‌ن.

له‌كۆتای كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانیی فراكسیۆنی سه‌وزی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیان كرد بۆ شاری چه‌مچه‌ماڵ.

PUKmedia هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر- چه‌مچه‌ماڵ   


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket