riklam

كۆنسوڵی ژاپۆن له‌تاران: به‌شداریكردنی كورد له‌حكومه‌تی عیراق پێویستییه‌

kurdistani 03:25 PM - 2014-10-22
وڵاتی ژاپۆن: ئه‌گه‌ر له‌تواناماندابوایه‌ له‌بواری سه‌ربازیشدا هاوكاری هه‌رێمی كوردستانمان ده‌كرد

وڵاتی ژاپۆن: ئه‌گه‌ر له‌تواناماندابوایه‌ له‌بواری سه‌ربازیشدا هاوكاری هه‌رێمی كوردستانمان ده‌كرد

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22-10-2014 هه‌ریه‌ك له‌ هاجیمه‌ ئویدا كونسوڵی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن و هیسافومی شیمیزو به‌رپرسی به‌شی سیاسی له‌باڵیۆزخانه‌، سه‌ردانی  نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمیان له‌تاران كردو له‌لایه‌ن  نازم عومه‌ر  نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌تاران پێشوازیان لێكرا .

له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ره‌وشی ئێستای كوردستان و  عیراق و ناوچه‌كه‌ كرا، هه‌روه‌ها باس له‌ دروستبوونی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كراو پابه‌ندبوونی وڵاتی ژاپۆن به‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌و به‌رده‌وام بوون له‌هاوكاری كردن له‌پرسی ئاوه‌ره‌كان و په‌نابه‌ران باسكران.

هاجیمه‌ ئویدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌گه‌ر له‌توانایاندابوایه‌ له‌ بواری سه‌ربازیش هاوكاری هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد .

له‌دانیشتنه‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌حكومه‌تی عیراق به‌گرنگ باسكرا بۆ ئاینده‌ی كوردستان و عیراق .

PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له‌تاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket