توركیاش به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌یه
kurdistani 02:59 PM - 2014-10-22.
هاوڕا باوه‌یس
له‌و‌كاته‌ی مه‌ترسیه‌كانی گرووپی تیرۆرستی داعش رووی له‌عیراق‌و سوریا كردووه به‌تایبه‌ت دوای هێرشی ئه‌و گرووپه بۆ عیراق‌و داگیركردنی موسڵ‌و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی چه‌كیكی زۆر كه سوپای عیراق بێ به‌رگری بۆی به‌جێ هێشتن، هه‌روه‌ها رووداوه‌كانی دواتری داگیركردنی شه‌نگال‌و قه‌تڵ‌و عامی خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی‌و بازرگانیكردن به‌خوشكانمان له‌شه‌نگال، هه‌رئه‌وكات ئه‌مریكاو وڵاتانی رۆژئاوا هه‌ستیان به‌مه‌ترسی گه‌وره‌ی ئه‌و گروپه تیرۆرستیه كرد، هه‌ستیانكرد هه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌كی دۆستیان‌و هه‌میش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ترسیه‌دایه، بۆیه ئه‌مریكا راسته‌وخۆ هاته سه‌رخه‌ت‌و وڵاتانی هاندا تا به‌ده‌م كورده‌وه بچن‌و هاوكاری كورد‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن، بۆیه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌و بانگه‌وازه‌ی ئه‌مریكاوه زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا‌و ناوچه‌كه هاتنه سه‌رخه‌ت‌و هاوكاری به‌په‌له‌ی لۆجستی‌و سه‌ربازیان گه‌یانده هه‌رێمی كوردستان‌و پێشمه‌رگه، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان تاڕاده‌یه‌ك مه‌ترسی ئه‌و گرووپه‌ی كه‌م كرده‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان، راسته ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان به‌رژه‌وه‌ندیان له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌و مافی خۆشیانه به‌رگری له‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌یانه‌یان بكه‌ن، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا پاراستنیشی ده‌بێت دوولایه‌نه بێت، ئه‌مریكا به‌ته‌واوی له‌وه تێگه‌شت كه ئه‌و شه‌ڕه‌ی كورد دژی گروپی تیرۆرستی داعش ده‌یكات، ته‌نها شه‌ڕی كورد نییه‌و شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپێكی تیرۆرسته كه به‌م دواییانه بووه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌موو جیهان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه له‌هه‌موو دنیا خه‌ڵكانی تونڕه‌و و مه‌ترسیدار روویان تێكردووه، ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان به‌رژه‌وه‌ندیان له‌هه‌رێم هه‌یه ئه‌مه راست‌و روونه، هه‌ندێك لایه‌ن هاوكاری ئه‌مریكا بۆ كورد ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌مه‌و ده‌ڵێن ئه‌مریكا له‌به‌ر چاوی كاڵی كورد نه‌هاتووه شه‌ڕی دژی داعش بۆ كورد بكات، به‌ڵكو شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌كات، له‌به‌رامبه‌ردا چۆن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه، ئاوهاش توركیا ئه‌گه‌ر زیاتری نه‌بێت هێنده‌ی ئه‌وانی هه‌یه، به‌ڵام توركیا‌و حكومه‌ته‌مه‌ی ئه‌ردرغان به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان نه‌ك هاوكاری هه‌رێمی كوردستان‌و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆشی نه‌كرد، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكر هاوكاری ئه‌و گرووپه تیرۆرسته‌ی كرد‌و ئاماده نه‌بوو بێته به‌ره‌ی شه‌ڕی دژی ئه‌و گرووپه له‌كاتێكدا به به‌رچاویانه‌وه كوردستانیان وێران ده‌كردو خه‌ڵكه سڤیله‌كانیان ده‌كرده قوربانی‌و له‌ولاشه‌وه به‌به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه له‌ناو خاكی توركیا ده‌سوڕانه‌وه‌و برینداره‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرد، توركیاش له‌گوڵێ كاڵتری پێ نه‌ده‌وتن، ئه‌مه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی كه توركیا‌و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌رێم دانییه‌و ته‌نها توركیا به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نێك هه‌یه‌و رێككه‌وتنه‌كه‌ش رێككه‌وتنی به‌ره‌وپێشبردنی به‌رژه‌وه‌ندی دوو وڵات نییه، به‌ڵكو رێككه‌وتنی نێوان چه‌ند كه‌سێكه له‌توركیاو هه‌رێم، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعیانه بكه‌ین، بۆ ئه‌م رووداوانه له‌وه تێده‌گه‌ین كه توركیا ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تیرۆرسته‌دا هه‌یه‌تی پاراستنی به‌گرنگتر زانی له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه‌تی، به‌ڵام داخم بۆ ئه‌وه‌یه كه تا ئیستاش دۆستانی توركیا له‌هه‌رێم یان خۆیان له‌و واقیعه ده‌دزنه‌وه یان تێنه‌گه‌شتوون له‌سیاسه‌تی توركیا یان دركیان به‌و كارتانه نه‌كردووه كه كورد ده‌توانێت بیدات به‌ڕووی توركیادا، كه نوخبه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێگه‌شتوون كه دڵنیام ئه‌وان خۆیانی لێ ده‌دزنه‌وه، ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانیش به‌ئاشكرا ئه‌وه‌یان به‌توركیا وتووه كه ده‌ست له‌هاوكاری ئه‌و گرووپه هه‌ڵگرێت ئه‌گینا سزای نێوده‌وڵه‌تی ده‌درێت، ده‌رنه‌چوونی توركیاش به‌ئه‌ندام بوونی له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندی به‌و پرسه‌وه هه‌بوو، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه‌ی توركیا بۆ كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان‌و به‌تایبه‌ت رۆژئاوا‌و پشت كردنه كۆبانێ‌و له‌به‌رامبه‌ردا هاوكاریكردنی ئه‌و گرووپه بۆ قه‌تڵ‌و عامی كوردان، هه‌رێمی كوردستان به‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا بچێته‌وه كه له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌تی‌و ئه‌و كارتانه فڕێبداته به‌رده‌م به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی له‌هه‌ڵوێسته‌كانی.
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28