د.فوئادو وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا باس لەشەڕی داعش دەكەن
kurdistani 10:38 PM - 2014-10-21عیراق چاوەڕێی چڕكردنەوەی هەڵمەتە ئاسمانییەكانە بۆ لێدانی داعش
ئەمڕۆ 2014/10/21 سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كە پێكهاتبو لە داریل ئەیسی سەرۆكی وەفدو وان فیرگاس و جۆن میكا، ستیوارت ئەی جۆنز باڵیۆزی ئەمریكاش لە بەغدا یاوەریی دەكردن.
لەسەرەتای دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار بەخێرهاتنی كردن و سەرلەنوێ سوپاسی ویلایەتە یەكگرتوەكانی كردەوە بۆ ئەو پشتیوانییە دیارو بەرچاوەی كە پێشكەش بەعیراقی دەكات لە جەنگی دژی تیرۆر.
سەرۆك مەعسوم وێڕای ئەوەی روناكی خستەسەر بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی لەوڵات، دوپاتیكردەوە عیراق مەبەستێتی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ئەمریكا پتەوبن.
ئەندامانی وەفدەكەش خۆشحاڵییان نیشاندا بەتەواوبونی پێكهێنانی حكومەتی عیراقی كە كاردانەوەی پۆزەتیڤی دەبێت لەسەر باری سیاسیی و ئەمنی و رەوتی جەنگ دژی تیرۆر.
ئەندامانی وەفدەكەی كۆنگرێس ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد كە هەردو پارتی كۆماریی و دیموكراتی ئەمریكا كۆكن لەسەر پشتیوانیكردنی بڕیارەكانی سەرۆك باراك ئۆباما لە پشتگیریكردنی عیراق لەجەنگەكەی دژی تاقمی داعشی تیرۆرست،وتیشیان ئەمریكا قوربانیداوە لە پێناوی چەسپاندنی ئارامیی و ئۆقرەییدا، بۆیە پێویستە عیراق وەك وڵاتێكی ئارام و ئۆقرەو لەسایەی حكومەتێكدا ببینێت كە هەموو پێكهاتەكان كۆبكاتەوەو لەخۆ بگرێت.
سەرۆك مەعسومیش دوپاتیكردەوە عیراق چاوەڕێیە ویلایەتە یەكگرتوەكان هەڵمەتە ئاسمانییەكانی چڕ تر بكاتەوە بۆ لێدانی حەشارگەی تیرۆر، كۆمەك و یارمەتییەكانیشی زیاتر بكات كە پێشكەش بە ئاوارەو پەنابەرەكانی دەكات لەهەموو ناوچەكاندا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17