داعشیزم بنه‌ما هزری‌و ئایینی‌و مێژووییه‌كانی
kurdistani 07:08 PM - 2014-10-21.
رێكه‌وت ئیسماعیل ئیبراهیم
رۆژی11ی سێپتێمبه‌ری 2014 واته سیانزده ساڵ پاش هێرشه‌كانی مانهاتن، وه‌ك ئه‌وه‌ی مێژوو خۆی دووباره بكاته‌وه، یاخود وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك دووباره چیرۆكێكی كۆنت بۆ بخوینێته‌وه، هاوشێوه‌ی جۆرج بۆشی كوڕ، باراك ئۆباما جه‌نگی له‌دژی تیرۆر‌و تیرۆرزمی ئیسلامی راگه‌یانده‌ووه. جه‌نگی یه‌كه‌میان له‌دژی رێكخراوی قاعیده راگه‌یه‌نراو جه‌نگی دووه‌میان سیانزده ساڵ دوای ئه‌وه له‌دژی داعش راگه‌یه‌نرا، لێره‌دا پرسیار گه‌لێكی ساده دێنه پێشه‌وه؛ داخۆ بۆچی له‌دوای ئه‌و هه‌موو جه‌نگه خوێناویه له‌دژی قاعیده‌و تیرۆریزمی ئیسلامی كه‌چی ئه‌مریكاو هه‌موو دنیا سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م‌و هه‌مان جه‌نگ له‌دژی رێكخراوێكی دیكه راده‌گه‌یه‌ننه‌وه؟ چی واده‌كات رێكخراوی داعش زۆر زیاتر دڕندانه‌ترو تۆقێنه‌رانه‌تر له‌قاعیده له‌نێو تاریكستانی هزری پاشڤه‌ڕۆی ئیسلامی سیاسی له‌دایك بێت؟
بنه‌ڕه‌تی مێژوویی هزری داعش
داعش هه‌ڵگری فكری سه‌له‌فی جیهادی ته‌كفیریه، توند‌وتیژترین بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تیرۆریسته له‌مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كانه‌وه، كه توندوتیژی وه‌ك رێبازێك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی خۆی په‌یڕه‌و ده‌كات.
هه‌ندێك كه‌س هزری داعشیزم ده‌به‌نه‌وه سه‌ر یه‌كه‌م ململانێ له‌سه‌رده‌می ئیسلامی‌دا، كه له‌نێوان عه‌لی كوری ئه‌بو تالیب‌و معاویه‌ی كوڕی سوفیان هه‌ڵگیرسا كه به‌هۆیه‌وه خه‌لافه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و یه‌كه‌م حوكمی میراتگری له‌مێژووی ئیسلامدا دروستكرا. له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی كۆچی‌دا ئه‌وانه‌ی ئه‌م ته‌حكیمه‌یان ره‌تكرده‌وه به‌خه‌وارج ناویان برا. خه‌وارجه‌كان عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالبیان ته‌كفیر كرد‌و نه‌چوونه ژێر باری حوكمی معاویه‌ش. رێبازی ئه‌م گرووپه‌و فكری ته‌كفیركردن بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل (احمد بن حنبل– 780-855م) چوارچێوه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی بۆ دروستكرا. هه‌رچه‌نده ئه‌م ئیمامه‌ی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه له‌ماوه‌ی ژیانی خۆیدا هیچ كه‌سێك له‌نه‌یارانی خۆی ( شیعه‌و خه‌وارج‌و موعته‌زه‌له‌كان)ی ته‌كفیر نه‌كرد، به‌ڵام له‌پاش خۆی بوو به‌مه‌شخه‌ڵی فكری ته‌كفیری له‌ئیسلامدا. ئه‌و نه‌هامه‌تی‌و ئه‌شكه‌جه‌یه‌ی كه خاوه‌نی فكری ته‌كفیری‌و سه‌له‌فی دووچاری هات به‌سه‌ره‌تای له‌دایك بوونی توندوتیژی له‌ناو مه‌زهه‌بی سوننه ئه‌ژمار ده‌كرێت. هه‌ر بۆیه له‌پاش ئه‌م (احمد ابن تیمیه- ١٢٦٣-١٣٢٨م) به‌ئاڕاسته‌یه‌كی توندتر بوو به‌داهێنه‌ری ره‌وتی سه‌له‌فی جیهادی له‌ئیسلامدا. شه‌ش سه‌ده له‌پاش مردنی ئه‌میش (محمد بن عبد الوهاب) بانگه‌وازی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی كرد. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌عیراقدا روو ده‌دات له‌ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاری پیاوچاكان‌و حسێنیه‌كان‌و گۆڕی سۆفی‌و كه‌نیسه‌و دێره‌كان له‌نێوان ساڵانی ١٩٠٤-١٩٢٥ وه‌هابیه‌كانی سعودیه ئه‌نجامیاندابوو. ئه‌وان گۆڕی هه‌موو كه‌سانی(اهل البیت)و ئه‌سحابه‌كان‌و ماڵی ئه‌ولیاكان‌و مه‌زاره پیرۆزه‌كانیان ته‌قانده‌وه. سه‌ره‌نجام وه‌هابیه‌كان‌و ئال سعوده‌كان پێكهاتن‌و مه‌مله‌كه‌تی سعودیان دروستكرد‌و وه‌هبیزمیان كرده په‌یڕه‌وی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام ناوبه ناو به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ئال سعوده‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی وه‌هابیه‌كان بڵند ده‌بوو، كه رێكخراوی قاعیده به‌یه‌كێك له‌و ده‌نگانه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
دروستبوونی داعش
ساڵی٢٠٠٣ زه‌رقاوی له‌عیراق جه‌ماعه‌تی توحیدو جهیاد(جماعه التوحیدو الجهاد)ی دروستكرد‌و راسته‌وخۆ موبایه‌عی ئوسامه بن لادن-ی كرد‌و ناوی رێكخراوه‌كه‌ی گۆڕی به‌ڕێكخراوی قاعیده له‌وڵاتی رافیده‌ین (تنڤیم القاعده فی بلاد الرافدین)، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی ئه‌م لقه‌ی قاعیده له‌سوننه‌كانی عیراق بوون‌و جه‌نگی ئه‌مریكا له‌عیراق زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بۆ بڵاوبوونه‌وه‌یان ره‌خساندبوو.
ساڵی ٢٠٠٦ زه‌رقاوی هه‌موو گرووپه جه‌نگاوه‌ره‌كانی عیراقی له‌شورایه‌كدا به‌ناوی (مجلس شوری المجاهیدین) به‌رابه‌ری (ابی عمر عبدالله رشید البغدادی) كۆكرده‌وه. به‌ڵام به‌هۆی كوژرانی زه‌رقاوی ئه‌م شورایه نه‌ماو(ابو حمزه المهاجر) بوو به‌لێپرسراوی قاعیده‌ی عیراق، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی قوڵی نێوانیان، (ابی عمر البغدادی) ئاماده نه‌بوو بچێته ژێر ركێفی‌و خۆی به‌سه‌ربه‌خۆ (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق)ی دروستكرد. ساڵی ٢٠١٠ ئه‌میش كوژراو ئه‌بو به‌كر به‌غدادی كرا به‌ئه‌میری گرووپه‌كه. له‌گه‌ڵ هه‌لئایسانی رووداوه‌كانی سوریا ئه‌م رێكخراوه جه‌نگی له‌دژی حكومه‌تی سوریا راگه‌یاندو له‌وێ پێگه‌و شوێنی بۆ خۆی چه‌سپاندو نه‌ك ته‌نها جیابوونه‌وه‌ی خۆی له‌قاعیده راگه‌یاند، به‌ڵكو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی دیكه‌ی دۆستی خۆشی ته‌كفیركرد.
داعش درێژكراوه‌ی هه‌مان ئه‌و قوتابخانه سه‌له‌فی جیهادیانه‌یه كه باسمان كرد. هه‌موو ئه‌و زاراوه‌و تێرمانه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌مان كات‌و زه‌مانی یه‌كه‌مین ململانێی نێوخۆی ماڵی سوننه‌كان. داعش زۆر به‌قووڵی‌و توندی رۆناچێته نێو بنه‌ما سیاسیه‌كانی هاوچه‌رخ‌و ململانێكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین. باوه‌ڕی به‌یاساو ده‌ستوورو سنووره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نییه. هه‌ڵبژاردن‌و مافه‌كانی مرۆڤ‌و دیموكراسیه‌ت‌و ئازادی راده‌ربڕین له‌كن ئه‌و قسه‌ی قۆڕو كوفرن. له‌كن داعش هه‌موو دنیا دوو ره‌نگ‌و دووبه‌ره‌ن، مرۆڤ یان موسڵمانه یان كافر، هه‌ق هه‌یه‌و به‌رامبه‌ری ناهه‌قی، رێگاكان دوو جۆرن یان رێگای ئیمان یان گومڕایی، حاكم ئه‌گه‌ر خه‌لیفه‌ی موسڵمان نه‌بێت كافره. هاوشێوه‌ی خه‌لیفه‌كانی راشدینی به‌رله چوارده سه‌ده، داوا له‌ره‌عیه‌ته‌كانی خۆی ده‌كات كه گوێڕایه‌ڵی ئه‌میری خۆیان بن.
داعش‌و قاعیده
ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو رێكخراوه تیرۆرستییه له‌یه‌كتر جیادا ده‌كاته‌وه ئایدۆلۆژیا نییه، به‌ڵكو شێوازی كاركردن‌و ریزكردنی پریۆریتی كاركردنه. هه‌ردوو ئه‌م رێكخراوه سه‌له‌فی- جیهادی- ته‌كفیرییه، په‌یڕه‌وی رێبازه‌كه‌ی حه‌سه‌ن به‌نا ده‌كه‌ن‌و له‌وباوه‌ڕه‌دان كه(ئیسلام عه‌قیده‌و عیباده‌ت‌و نیشتمان‌و ره‌گه‌زنامه‌و قورئان‌و شمشێره) و له‌چه‌ندین بۆنه‌دا ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه (خودا ئامانجمانه، پێغه‌مبه‌ر نمونه‌ی به‌رزمانه، جیهادكردن رێبازمانه، مردن له‌ڕێگای خوا به‌رزترین هیوامانه).
له‌كتێبه‌كه‌ی خۆیدا به‌ناوی سوارچاكانی ژێر ئاڵای په‌یامبه‌ر ( فرسان تحت رایه النبی) ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری به‌پرسی یه‌كه‌می ئه‌مڕۆی رێكخراوی ئه‌لقاعیده، ئاماژه بۆ ئه‌و شكستانه ده‌كات كه به‌سه‌ر بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كاندا هاتووه. هه‌ر له‌میسرو جه‌زائیرو بۆسنه‌وه تا كشمیرو چاچانستان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌و ئۆباڵی هه‌ر هه‌موویان ده‌خاته گه‌ردنی ئه‌و رژێم‌و حكومه‌تانه‌وه كه له‌وڵاته ئیسلامیه‌كاندا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن. زه‌واهیری له‌م كتێبه‌ی خۆیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان ناچار بوون خۆیان له‌زه‌برو زه‌نگی ئه‌و رژێمانه بپارێزن كه به‌دوژمنی نزیك ناویان ده‌بات‌و روو له‌نێو خاكی دوژمنی دوور بكه‌ن واته ئه‌مریكاو ئه‌وروپا.
ئه‌م تێزه‌ی زه‌واهیری‌و ته‌كفیریه‌كانی هاوشێوه‌ی، داهێنانێكی سیاسی‌و فكری ئه‌و ده‌مه‌ی ئیسلامی سیاسی بوو كه پاشان له‌ڕیزه‌كانی رێكخراوی جیهانی ئه‌لقاعیده‌دا خۆیان ته‌یار كرد. ناوبراو له‌كتێبه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێت:(ئه‌م قۆناغه بریتییه له‌قۆناغی جیهانی بوونی جه‌نگ، خاچ په‌رست‌و جوله‌كه‌كان هه‌موویان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی موسڵمان‌و موجاهیده‌كان یه‌كیان گرتووه، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا موجاهیدو موسڵمانه‌كانی دنیاش یه‌كبگرن). له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه بوو كه قاعیده لقه‌كانی خۆی له‌ئاسیاو ئه‌وروپاو باكووری ئه‌فریقا دامه‌زراندو ئوسامه بن لادن له 23-8-1998 دا به‌ڕاشكاوانه رایگه‌یاند كه (رووبه‌ڕووی هه‌موو جیهان ده‌بینه‌وه).
به‌ڵام داعش ئادیۆلۆژیای خۆی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی قاعیده جێبه‌جێ ده‌كات. زه‌رقاوی كاتی خۆی به‌ڵێنی دامه‌زراندنی ئیماراتێكی ئیسلامی له‌عیراق راگه‌یاندو دروستكردنی ئه‌و ئیماره‌ته‌شی كرد به‌سێ قۆناغه‌وه:
یه‌كه‌م: ده‌ركردن‌و شكاندنی دوژمن له‌سه‌ر خاكی موسڵمانان.
دووه‌م: راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
سێیه‌م: رزگاركردنی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی‌و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ كافران.
دوای كوژرانی زه‌رقاوی ئه‌بو حه‌مزه موهاجیرو ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان له‌عیراق راگه‌یاند. رووداوه‌كانی سوریا بۆ داعش هه‌لێكی زێڕین بوو بۆ بڵاوبوونه‌وه‌و خۆسه‌پاندنیان له‌سه‌ر زه‌وی. پاش ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موسڵ‌و تكریت‌و به‌شێك له‌ناوچه‌ی ره‌مادی قۆناغی یه‌كه‌م جێبه‌جێكراو له‌قۆناغی دووه‌میشدا ئه‌بو به‌كر به‌غدادی خه‌لافه‌تی خۆی راگه‌یاند.
داعش جگه له‌خۆی بڕوای به‌هیچ گروپ‌و تاقمێكی ئیسلامی نییه، وته‌بێژی داعش به‌ناوی (ابو محه‌مه‌د العدنانی) له‌پاش راگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت رووی ده‌می كرده هه‌موو رێكخراوه‌كانی دیكه‌و گوتی (ئێستا پاش ئه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامیمان راگه‌یاندووه، هه‌موو رێكخراوه‌كانی ئێوه له‌ڕووی شه‌رعیه‌وه پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه، هیچ كه‌س له‌ئێوه، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك شه‌ویش ناتوانن بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌یعه‌تی خه‌لیفه نه‌كه‌ن). هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ریزبه‌ند كراون. مه‌سیحی‌و فه‌له‌كان یان ده‌بێت ببنه ئیسلام، یان ده‌بێت باج بده‌ن، یان ده‌بێت بمرن. ئێزدییه‌كان ئاگر په‌رستن‌و ده‌بێت بمرن‌و كچ‌و ژنه‌كانیشیان بكرێنه سه‌بی‌و جاریه. كورد‌و تورك‌و فارسیش له‌پله‌یه‌كی كه‌متر له‌عه‌ره‌به موسڵمانه‌كان وه‌ك موالی ده‌بێت هه‌موو باڵاده‌ستی ئه‌وان په‌سه‌ند بكه‌ن.
داعش په‌یامی ده‌وڵه‌تی هه‌یه، به‌بێ ده‌وڵه‌ت داعش بوونی نامێنێت، ده‌وڵه‌ت له‌عه‌قیده‌ی داعشدا ده‌مێنێته‌وه‌و فراوان ده‌بێت (باقیه‌و تتمدد). له‌گۆڤاری فه‌رمی داعش به‌ناوی (دابق) له‌ژماره 2 لاپه‌ڕه‌ی پێنج‌دا ده‌ڵێت:(یان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یان ئه‌وه‌تا تۆفان چاوه‌ڕێی هه‌مووان ده‌كات). له‌كن داعش بانگه‌وازی جیهاد له‌سه‌ر خاكی خۆرئاوا بوونی نییه، به‌پێچه‌وانه‌ی قاعیده‌وه كه له‌هه‌رشوێنێك موسڵمان هه‌بێت له‌وشوێنه جیهاد بوونی ده‌بێت، داعش داوا له‌موسڵمانانی هه‌موو دنیا ده‌كات كۆچ بكه‌ن‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت (كۆچكردن رێگای جیهاده)، له‌م باره‌وه له‌گۆڤاری دابق ژماره 2 لاپه‌ڕه‌ی سێیه‌م ده‌ڵێت: (یه‌كه‌مین كاری گرنگ كۆچكردنه له‌ماڵی كفره‌وه بۆ ماڵی ئیسلام- الهجره من دار الكفر الی دار الاسلام)، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه كه ده‌بینین له‌ته‌واوی جیهانه‌وه موجاهیده‌كان له‌شێوه‌ی تاك‌و خێزان به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه ده‌ڕۆن.
بۆچی داعش له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌مدا په‌یدا ده‌بێت؟
راسته داعش بنه‌مایه‌كی مێژوویی قووڵی هه‌یه له‌ململانێكانی ناو خودی ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی رێكخراوه‌كانی وه‌ك بوك‌و حه‌رام‌و قاعیده‌و (انێار الشریعه)و به‌ره‌ی نوسره له‌خودی وڵاتانی ئیسلامی‌و له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا جێگای پرسیار‌و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه. له‌مێژوودا ململانێی سیاسی‌و خوێناوی له‌ناو هه‌موو ئایینه‌كاندا هه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت جه‌نگی نێوان كاتۆلیك‌و پرۆتستانته‌كان له‌ئه‌وروپا (١٦١٨-١٦٤٨) نزیكه‌ی سی ساڵی ره‌به‌قی خایاندووه، به‌ڵام به‌رده‌وام بوونی جه‌نگی ئاینی له‌فۆڕمێكی زۆر قێزه‌ون‌و خوێناویدا كه زۆر جار ده‌چێته چوارچێوه‌ی جینۆساید له‌ئێستادا ته‌نها ره‌هه‌ندێكی ئایینی نییه، به‌ڵكو جگه له‌وه‌ی كه ناو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌شه‌سه‌ندن‌و مانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ره‌وتانه له‌گۆڕێدایه، ململانێ سیاسی‌و ئابووری‌و ته‌نانه‌ت چه‌قبه‌ستنی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامی‌و عه‌ره‌بیه‌كانیش رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له‌م گرفته‌دا. لێره‌دا به‌خێرایی تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ندێك له‌و هۆكارانه:
یه‌كه‌م: هه‌موو شه‌به‌نگه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی له‌كۆمۆنیست‌و ناسیۆنالیست‌و سكیولاریسته‌وه، له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا شكستیان خوارد، نه‌یاتوانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه به‌ره‌و كه‌ناری ئارام به‌رن.
دووه‌م: مودێلی ده‌سه‌ڵاته عه‌ره‌بیه‌كان‌و موشایه‌خه‌كانی په‌ترۆ دۆلار له‌فه‌رمانڕه‌وایی كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كان. پارادایمی ئه‌و جۆره له‌ده‌سه‌ڵات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ملیاره‌ها دۆلار بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌رخان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ملیاره‌ها دۆلاریان بۆ پروپاگه‌نده‌و جه‌نگی تایفه‌گه‌ری له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به فیڕۆ داوه.
سێیه‌م: له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا پاڵنه‌رو مۆتیڤی سیاسی‌و ئایینی‌و ده‌روونی هێنده به‌هێز په‌یدابوون كه گۆڕانكاری ریشه‌یی ده‌خوازێت، شكستی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌و خه‌ڵكانه سه‌رله‌نوێ روو له رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان بكه‌نه‌وه.
چواره‌م: كورتكردنه‌وه‌و قه‌تیسكردنی چاره‌سه‌ره‌كان ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی ئه‌منی‌و سه‌ربازیدا. له‌دوای كوژرانی بن لادن‌و زۆرێك له‌سه‌ركرده جیهادیه‌كان له‌ئه‌فغانستان‌و پاكستان‌و عیراق، داعش توانی ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه‌و سه‌رنجی هه‌موو توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان به‌لای خۆیدا رابكێشێت.
پێنجه‌م: داعش توانیویه‌تی نۆستالیژای تاكی توندڕه‌وی ئیسلامی بۆخۆی بقۆزێته‌وه‌و له‌نێو چوارچێوه‌ی وه‌همی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تدا، بتوانێت هه‌موو خه‌یاڵ‌و خه‌ونه ده‌روونی‌و سێكسی‌و گرێ كپكراوه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بی‌و ئیسلامیه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆیدا بكاته واقیع‌و راستی.
پاشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بی‌و ئیسلامیه‌كان له‌ڕووداوه‌كانی ئابووری‌و پیشه‌سازی‌و كۆمۆنیكه‌یشن‌و شۆڕشی زانیاری، بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌قڵی عه‌ره‌ب‌و ئیسلامی نه‌ك دووچاری دۆگما‌و دابڕانی زانستی بێت، به‌ڵكو نه‌شتوانێت ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی شارستانی بۆ فكری سیاسی‌و ئاینی كۆمه‌ڵگاكانیان بدۆزنه‌وه. له‌بارودۆخێكی ئاوادا زۆر ئاسان ده‌بێت بۆ نه‌زانترین‌و دوواكه‌وتووترین پیاوی ئایینی‌و موجاهید كه ته‌واوی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ خۆیدا په‌لكێشی تاوان‌و ره‌شه‌كوژی بكات، لێره‌وه ده‌توانین بێژین كه شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش به‌رله‌وه‌ی شه‌ڕی سه‌ربازی‌و ئه‌منی بێت شه‌ڕێكی مه‌عریفی‌و فه‌رهه‌نگی‌و سیاسییه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی هه‌ڵتۆقینی داعشیزم له‌وانه‌ش سعودیه‌و قه‌ته‌ردا.
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28