riklam

مه‌راسیمی رۆژی هونه‌ر له‌ كۆیه‌ به‌ڕێوه‌چوو

kurdistani 03:57 PM - 2014-10-21
هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ تایه‌ر تۆفیق

هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ تایه‌ر تۆفیق

رۆژی 20-10 ی هه‌موو ساڵێك رۆژی هونه‌ره‌ له‌ شاری كۆیه‌ ئه‌م به‌رواره‌ش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ تایه‌ر تۆفیق ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه‌ هه‌موو ژیانی خۆی ته‌رخانكرد بۆ خزمه‌تی هونه‌ری كوردی و چه‌ندین مه‌قام و گۆرانیشی پێشكه‌ش به‌ ئه‌رشیفی گۆرانی و مۆسیقای كوردی كردو تائێستاش به‌رهه‌كانی له‌گوی هه‌مووماندا ده‌زرینگێنه‌وه‌، وه‌ك نه‌ریتێكیش له‌ شاری كۆیه‌ هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌و كه‌ڵه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌رز راده‌گرێت.

سه‌رله‌ به‌یانی رۆژی 20-10-2014 به‌ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و روشنبیران له‌سه‌ر گۆڕی هونه‌رمه‌ند تایه‌ر تۆفیق مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌كه‌ ده‌ستی پێكردو ئاماده‌بووان به‌دانانی چه‌پكه‌ گوڵ رێزو خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ دووپاتكرده‌وه‌.

 دواتریش له‌ سه‌عات 3ی دوانیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه‌ به‌دروشمی (نه‌غمه‌ی تایه‌رو سۆزی شاعیران) و له‌ ژێر چاودێری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئاماده‌بوونی خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان له‌یادی بیست و حه‌وت ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌ل تایه‌رتۆفیق به‌رز راگیرا.

له‌سه‌ره‌تادا خالید دۆسكی وه‌زیری رۆشنبیری وتاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی پێشكه‌ش كردو له‌ وته‌كه‌شی دا باسی له‌ گه‌وره‌ی و كوردپه‌روه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ كرد و وتی:  هونه‌رمه‌ند تایه‌ر تۆفیق به‌هونه‌ره‌كه‌ی توانی هه‌م خزمه‌ت به‌ گه‌له‌كه‌ی بكات و هه‌میش به‌گژ رژێمی به‌عسی فاشیدا بچێته‌وه‌.
 راشیگه‌یاند: به‌رهه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌وه‌نده‌ جوانن كه‌ تائێستاش هه‌ر به‌زیندویی مانه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵه‌ به‌رهه‌مێكی نه‌مرن.

دواتریش تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه‌ كۆنسێرتێكیان بۆ هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دینی غوڵامی ساز كردو ئه‌ویش به‌چه‌ندین گۆرانی یاده‌كه‌ی رازاوه‌تر كردو به‌رهه‌كانیش بوونه‌ جێگای ره‌زامه‌ندی ئاماده‌بووان.

هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌داو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 21-14-2014 كۆڕێك بۆ 10 شاعیری كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.


PUKmedia ئاری مسته‌فا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket