به‌ڵگه‌نامه‌ی جینۆسایدی ئێزدیه‌كان ده‌گه‌یه‌ندرێته دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان
kurdistani 03:33 PM - 2014-10-21به‌مه‌به‌ستی به جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به كوردانی ئێزیدی ئه‌نجامدراوه
دووشه‌ممه 20/10/2014 لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر له هۆڵندا سه‌ردانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كانیان كرد به‌مه‌به‌ستی به جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به كوردانی ئێزیدی ئه‌نجامدراوه.
له یه‌كه‌م سه‌ردانیان بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان، له‌لایه‌ن سۆنگ هیون سۆنگ سه‌رۆكی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان پێشوازیان لێكرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی دادگا كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌می كارگێڕی دادگا‌و به‌شه‌كانی پێشكهشكردو ئاماژه‌ی به رێوشوێنی وه‌رگرتنی داوا‌و سكاڵا‌و كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفتانه‌ی دێنه به‌رده‌م كه‌یسه‌كان، هه‌روه‌ها باس له خشته‌ی پسپۆڕی كاری دانیشتنه‌كانی دواتر كرا بۆ چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان.
سه‌رۆكی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان هیوای خواست له چوارچێوه‌ی دیداره‌كان له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی و گه‌وره به‌رپرسانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان به‌وردی باس له‌و تاوانه‌و رێوشوێنه یاساییه‌كان بكرێت.
دواتر مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌هیدان و لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر مێژووی رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌كانی كوردستان و هه‌موو ئه‌و تاوانانه پێشكه‌شكرد له سه‌ده‌ی رابردوو تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتوون.
پاشان پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ئامانجی سه‌ردانه‌كه پێشكه‌ش كرد‌و وتی: هاتووین كاره‌ساتێكی تری گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه به ئێوه‌ی به‌ڕێز بگه‌یه‌نین، ئه‌ویش تاوانی پاكتاوی ره‌گه‌زی كوردانی ئێزیدی له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعش.
وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێم راشیگه‌یاند: دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری موسڵ تیرۆرستانی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگال و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری هاووڵاتی مه‌ده‌نیان كوشت و ژنان و كچانیشیان رفاند. هه‌روه‌ها به داتا‌و زانیاری دروست ژماره‌ی شه‌هیدانی شه‌نگالی پێشكه‌شكردن له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و كچ و ژنانه‌ی رفێنراون و به‌زۆر ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته سه‌رو بازرگانیان پێوه ده‌كرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه: ئێمه چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی دروستمان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به كوردانی ئێزیدی نه‌ته‌وه‌كانی تر كراوه وه‌ك جینۆساید بناسرێت و داوایه‌كی ره‌سمی به‌ناوی لیژنه‌ی باڵا له‌سه‌ر ئه‌میری به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌بوبكر به‌غدادی و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و گروپه دژ به مرۆڤایه‌تیه تۆمار ده‌كه‌ین و ده‌خوازین قه‌ره‌بووی ته‌واوی ئه‌و زیانانه بكرێته‌وه كه به‌ر قوربانیان كه‌وتووه.
سه‌رۆكی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان هیوای خواست عیراق ببێته ئه‌ندام له دادگاكه‌یان، چونكه ئه‌م تاوانه له وڵاًتێك ئه‌نجامدراوه كه ئه‌ندام نییه له رێكه‌وتننامه‌ی رۆما.
وتیشی: ئێمه خۆشحاڵین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بایه‌خ به‌م دادگایه ده‌ده‌ده‌ن هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌ندام نین تێیدا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: دادگاكه‌مان تایبه‌تمه‌نده به‌و تاوانانه ئه‌نجام ده‌درێن وه‌ك جه‌نگ و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و جینۆساید.
هاوخه‌می خۆشی نیشاندا بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزیدیدا هاتووه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی خسته‌ڕوو كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت قۆناغه یاساییه‌كانی ببڕێت، هاوكات پشتگیری ته‌واوی خۆی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ی كه لیژنه‌كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
دواتر لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان ئیمریك رۆجه‌ر كۆبۆوه لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌و دۆكیومێنته‌كانیان خسته به‌رده‌م داواكاری گشتی.
داواكاری گشتی وتی: ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه گرنگن و جێگه‌ی بایه‌خی ئێمه‌ن، ئینجا باسی له گرفته‌كانی وه‌رگرتنی سكاڵاكان كرد‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه ده‌بێت له‌لایه‌ن وڵاتێك بێت كه ئه‌ندام بێت یان ئه‌ندامانی وڵاتێك ئه‌ندام بن یان ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پشتگیری ئه‌م كه‌یسه بكه‌ن.
دواتر داواكاری گشتی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان سكاڵاكه‌ی وه‌رگرت و رایگه‌یاند: ده‌كرێت حكومه‌تی عیراق بڕیار بدات بۆ ئه‌وه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان به‌دوادچوون بۆ ئه‌م كه‌یسه بكات و بیخاته به‌رنامه‌ی كاری خۆی.
هه‌مان رۆژ لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر له‌گه‌ڵ به‌رپرسی تۆمار له دادگا هێرمان ڤان هێبڵ كۆبوونه‌وه، دوای خستنه‌ڕووی بیر‌و بۆچوون و خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌نامه‌كان، به‌رپرسی تۆمار باسی له چۆنیه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌و وه‌رگرتنی قسه‌ی شایه‌د حاڵه‌كان و پاراستنیان و چۆنیه‌تی به ده‌ستهێنانی زانیاری دروست له‌سه‌ر تاوانه‌كان كرد.
دوایین كۆبوونه‌وه له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان له‌گه‌ڵ فادی عه‌بدوڵا وتهبێژو به‌رپرسی په‌یوه‌ندی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان بوو و ئه‌ویش ئاماده‌یی خۆیانی نیشاندا بۆ كردنه‌وه‌ی خولی مه‌شق و راهێنان بۆ بواری یاسا‌و داد‌و شێوازی كاركردنی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان، له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵا بانگهێشتی كوردستانی كوردستانی كردن بۆ زیاتر ئاشناكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێم به‌كاره‌كانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوان و ئه‌ویش داواكه‌ی قه‌بووڵ كرد.
شایانی باسه لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینوسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمودی حاجی ساڵح و ئه‌ندامیه‌تی د.محه‌مه‌د قادر وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و ئامانج ره‌حیم سكرتێری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حسێن قاسم حه‌سون كه‌سایه‌تی ئێزیدی پێكهاتووه.
PUKmedia فوئاد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24