riklam

رێكخراوی ICMP كار بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان ده‌كات

kurdistani 01:06 AM - 2014-10-21
سه‌نته‌رێك بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان دامه‌زراوه‌

سه‌نته‌رێك بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان دامه‌زراوه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مه‌حمودی حاجی سالح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، رێكخراوی ICMP ئاماده‌یی خۆی بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به‌ لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئیزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینه‌كانی تر ده‌ربری له‌ رووی مه‌شق كردنی كارمه‌ندان و ئه‌و تیمانه‌ی كه‌ كار له‌سه‌ر وه‌رگرتنی به‌لگه‌ و وته‌ی شاهید حاله‌كان ده‌كه‌ن.

 ئه‌مڕۆ 20-10-2014 دان كن به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی ICMP له‌عیراق و ستافیكی هاورێی، له‌گه‌ڵ به‌ری نوری عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و ئه‌ندامی بۆردی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ  كاروباری ناساندنی جینوسایدی كوردانی ئیزیدی سه‌ردانی شاری دهۆكیان كرد.

له‌ سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری  گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانی دهۆك پێشوازی كرا، دواتر سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌یان كرد كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئیفاده‌ وه‌رگرتن و لێكولینه‌وه‌ له‌لایه‌نی لیژنه‌ی  باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر، له‌ كه‌سانی شاره‌زا دامه‌زراوه‌ و تاكو ئێستا چه‌ندان دیداریان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌نجام داوه‌ كه‌ رزگار بوونی ده‌ستی داعشن.

دان كن به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی ICMP له‌ نزیكه‌وه‌ ئاكاداری  شێوازی كاركردنی سه‌نته‌ره‌كه‌ بوو، ئاماده‌یی خۆی بۆ مه‌شق پێكردنی كارمه‌ندانی سه‌نته‌ره‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌، به‌جۆرێ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌ گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان تاكو له‌دادگای باڵا به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و بكرێنه‌ به‌ڵگه‌ی دروست بۆ تاوانی جینۆساید كردنی كوردانی ئێزیدی.

هه‌روه‌ك راگه‌یاند كه‌ ئه‌وان فوڕمی تایبه‌تیان ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌ دواتر كارمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ راده‌هێنن كه‌ جۆن ئه‌و زانیاریانه‌ داخڵی داتا به‌یسی تایبه‌ت بكه‌ن.

به‌ری نوری عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ وه‌زاره‌ی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوپاسی رێكخراوی نابراوی كرد و پێی راگه‌یاندن: له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بابه‌تانه‌ی كه‌ گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌ كراوه‌ دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی نابراو گفتوگۆی زیاتر له‌م بابه‌ته‌ ده‌كرێ و په‌ره‌ به‌ شێوازی كاره‌كانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ ده‌درێ به‌جۆرێ كاره‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌رانه‌ بێت كه‌ له‌دادگای باڵا پشتی پێ ده‌به‌سترێ.

شایانی باسه‌ سه‌نته‌ری ده‌سته‌ی لێكوڵینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی كرۆفان له‌ دهۆك له‌لایه‌ن لیژنه‌یی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی تر كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهاتووه‌، كراوه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌كاركردن بۆ ناساندنی جینۆ سایدی ئێزیدیان.

PUKmedia فوئاد عوسمان


106121102014_22222222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket