riklam

ئه‌ڵمانیا.. چه‌ندین خۆپیشاندان بۆپشتگیری بۆ كۆبانێ ئه‌نجامدرا

kurdistani 08:52 PM - 2014-10-20
به‌مه‌به‌ستی پشتگیری وڵاتان بۆ پاراستنی كۆبانێ

به‌مه‌به‌ستی پشتگیری وڵاتان بۆ پاراستنی كۆبانێ

له‌دوو ڕۆژی رابردودا 18 و 19-10-2014 له‌به‌رده‌وامی ئه‌و خۆپیشاندان وچالاكیانه‌دا كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ندین چالاكی تری به‌خۆوه‌ بینی له‌ شاره‌كانی فرایبورگ، كالسروه‌، میونشن، شتوتگارد، بیله‌فیڵد، به‌رلین ولۆبیك به‌هه‌زاران كوردستانی به‌دروشمی پشتگیری بۆ كۆبانێ و به‌رخودانی ئه‌و قه‌ڵا خۆڕاگره‌ی كوردایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر په‌لاماره‌كانی تیرۆرستی داعشدا كه‌ زیاتر له‌ مانگێكه‌ له‌سه‌خترین روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌یه‌گه‌و په‌یه‌ژه‌دا داستانی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌یان تۆماركردووه‌.

 به‌خۆپیشاندان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌توركیاو هاوكاریه‌كانی بۆ داعش، له‌لایه‌ك وگه‌یاندنی په‌یامی هاوكاری و پشتگیری بۆ كۆبانێ و هه‌ڵگرتنی تۆمه‌ت له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌و به‌ڕه‌وا ناساندنی كێشه‌ی كوردو چڕكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كی مرۆیی و سه‌ربازی به‌یه‌ك ده‌نگ، كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان په‌یامی خۆیان گه‌یانده‌ شه‌قامی ئه‌ڵمانی و به‌زمانی ئه‌ڵمانی وه‌حشه‌تگه‌راو دڕنده‌یی و مه‌ترسیه‌كانی داعش، نه‌ك بۆ سه‌ر كوردو كۆبانێ بگره‌ بۆسه‌ر هه‌موو جیهان وه‌سفكرا.

شایه‌نی باسه‌ پۆلیسی ئه‌ڵمانی ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئاماده‌باشیه‌كی له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیادا بۆپاراستن و هێمنی ئه‌و چالاكیانه‌ كردبوو به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس بڵاویانكرده‌وه‌، سه‌رجه‌می ئه‌وخۆپیشاندانانه‌ به‌هێمنی به‌ڕێوه‌چووه‌ بێگومان هێمنی له‌وچالاكیانه‌دا په‌یامه‌كه‌ باشتر ده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌و سۆزداریه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان بۆكورد زیاد ده‌كات، به‌م شێوه‌یه‌ هه‌تابێت ره‌وه‌ندی كوردی و كوردستانیان حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان له‌ناویاندا رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌ بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت و رای گشتی سیاسه‌تی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ تاپشتگیری له‌كوردستان و كوردو كۆبانێ و پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانانی ژن و پیاوی قاره‌مانی كۆبانێ بكه‌ن.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان-ئه‌ڵمانیا

 
 

 
 
 
  
  
 
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket