riklam

چوار به‌شی نوێ له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 08:47 PM - 2014-10-20
دوو بینای گه‌وره‌ به‌شێوه‌ی كه‌مپێك بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ته‌واوبووندان

دوو بینای گه‌وره‌ به‌شێوه‌ی كه‌مپێك بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ته‌واوبووندان

ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی چوار به‌شی نوێ له‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌و زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ ئه‌مساڵدا خوێندكار بۆ ئه‌و به‌شه‌ نوێیانه‌ وه‌رده‌گیرێن.

پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.هه‌ڤاڵ خورشید راگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌و زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌هه‌وڵی فراوانكردنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌داین، بۆ ئه‌مساڵیش به‌شی (فیزیا - مێژوو - یاسا) له‌ناو هه‌ڵًه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كرێنه‌وه‌و هه‌روه‌ها به‌شی كوردیش له‌ قه‌زای شاره‌زوور ده‌كرێته‌وه‌و سه‌ر به‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌.

وتیشی: له‌ ئێستادا دوو بینای گه‌وره‌ به‌ شێوه‌ی كه‌مپێك بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ته‌واوبووندان، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یاندا ده‌توانرێت گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بدرێت.

PUKmedia  فه‌رحان حه‌مه‌خان - هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket