شه‌ڕی ژنانی كورد دژی داعش
kurdistani 03:49 PM - 2014-10-19"ئه‌زموونی ژنانی كۆبانێ ده‌توانێت سبه‌ی له عیراق و سوریا دووباره‌بێته‌وه"
لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی پێیوایه كه ژنانی كۆبانێ نموونه‌ی خۆڕاگری و به‌رگرین و ژنانی كورد له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه شان به شانی پیاوی كورد خه‌باتیان كردووه‌و ئه‌زموونی ژنانی كۆبانێ ده‌توانێت سبه‌ی له عیراق و سوریا دووباره‌بێته‌وه.
پێشڕه‌وی تیرۆرستانی ته‌كفیری داعش له عیراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وای كرد كه له ناوچه‌ی كۆبانێ هه‌موو هێزه‌كانی كورد به ژن و پیاوه‌وه به مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له زێد‌و خاكی باب و باپیرایان بێنه ناو گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌وه‌و به‌ره‌نگاری تیرۆرستانی داعش ببنه‌وه.
پێشتر له سوریا‌و له شاره‌كانی عیراق له موسڵ بگره هه‌تا ئێزیدییه‌كان هه‌موویان له لایه‌ن داعشه‌وه هێرشیان كرابووه سه‌رو به پێی ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاتی هێرشی داعش بۆ شاره‌كانی عیراق تا ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی عیراقی ئاواره بوون و پاش داگیركردنی موسڵ له لایه‌ن تیرۆرستانی داعش زیاتر له 500 هه‌زار له دانیشتوانی ئه‌نبار ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهیشتووه‌و نزیكه‌ی 400 هه‌زار هاووڵاتی ئێزدی به هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه ئاواره‌و بێ ماڵ و حاڵ ماون و كاره‌ساتێكی مرۆیی روویدا كه تا ئێستاش به‌رده‌وام و رۆژانه قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
داعش پاش ئه‌وه‌ی هێرشی كرده ناوچه ئێزدییه نشینه‌كان ده‌ستیكردووه به كوشت و كوشتار‌و كوشتاری به كۆمه‌ڵ و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنانی لێكه‌وته‌وه و خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی روبه‌ڕووی ئاواره‌یی كرده‌وه.
له‌م هێرشانه‌دا بۆ یه‌كه‌مینجار به ناوی (جیهادی نیكاح) داعش ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر ژنان و ژماره‌یه‌كیش له ژنان له ناو بازاڕی موسڵ دا وه‌ك كۆیله‌و كه‌نیز به نرخی كه‌متر له 100 دۆلار فرۆشران و ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ و خێزان به شێوه‌ی كۆمه‌ڵ گوللـه‌باران كران.
له ناو كوردانی ئێزدی دا كلتووری عه‌شایه‌ری زاڵه، ئپزدییه‌كان خه‌ڵكێكی زه‌حمه‌تكێشن و له سه‌رتاسه‌ری عیراق به هه‌قده‌ستێكی كه‌م سه‌رقاڵی ئیش و كارن، پاش ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌ی ئێزدی نشین كه‌وته ده‌ست تیۆرستانی داعش (ئه‌میر) یان (خه‌لیفه) بڕیاریدا هیچ ژنێك بۆی نییه بۆ ماڵێ بگه‌ڕێته‌وه، ژماره‌یه‌ك له ژنان پاش ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه ده‌ستدرێژییان كرایه سه‌ر له‌بری ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه پشتگیری‌یان لێبكرێت ناچار بوون خۆیان بكوژن.
له‌م هێرشانه‌ی دواییدا كه داعش كردییه سه‌ر ناوچه‌ی كۆبانێ له‌سه‌ر سنوری توركیا‌و سوریا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیارده‌یه‌كی بینی ئه‌ویش دیاره‌ده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتنی ژنانی كۆبانێ بوو دژی داعش.
ئه‌و ژنانه به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئینتیمای سیاسی ده‌ستیان دایه چه‌ك به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و زۆر به ڕاشكاوانه رایانگه‌یاند: داعش ده‌یه‌وێت ئێمه بگێڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نه‌زانین و تاریكی و ئێمه‌ش ئه‌وه قه‌بوڵ ناكه‌ین.
حه‌ماسه‌ته‌كانی ژنانی كۆبانێ وایكردووه كه سه‌رنجی هه‌موو میدیا‌و راگه‌یاندنه‌كانی جیهان بۆ لای خۆیان رابكێشن و قاره‌مانێتی له خۆیان نیشان بده‌ن، هه‌ر بۆیه دكتۆر جۆزێف كشیشیان لێكۆڵه‌وه‌ری ئه‌مریكی بۆ كاروباری كه‌نداوی فارس و عیراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی (العربیه)دا راگه‌یاند: ئاماده‌بوونی پێشمه‌رگه‌ی ژنان له ناو گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه ژنان له كوردستان وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵ حوزروی چالاك و ته‌واویان هه‌یه‌و ژنانی كورد ئاماده نین له ماڵه‌وه خۆیان بشارنه‌وه، به ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌كه‌وێت ژن و پیاوی كورد خۆیان له ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی به دوور بگرن.
شیلان شاخه‌وان یه‌كێك له ژنه پێشمه‌رگه‌كانی كۆبانێ ده‌ڵێت: مژیانی هاوسه‌رگیرم پێكهێناوه‌و خاوه‌نی كچێكم، به‌ڵام له ئێستادا كچه‌كه‌م له لای دایك و باوكم داناوه‌و چه‌كم هه‌ڵگرتوووه‌و هاتوومه‌ته مه‌یدانی شه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری داعش و توندڕه‌وه‌كان ببمه‌وه‌و زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌ركی نیشتمانی خۆم به‌جێ دێنم.
شه‌یما خه‌لیل ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر رایده‌گه‌یه‌نێت: ئێمه به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له خاك و نیشتمان و ژنان هاتووینه‌ته به‌ره‌ی شه‌ڕ، چونكه له موسڵ داعش ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر ژنان هه‌ر بۆیه ده‌مانه‌وێت به‌ره‌نگاری داعش ببینه‌وه.
دكتۆر جۆزێف لێكۆڵه‌وه‌ری ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی ژنان له ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ڵێت: ئاماده‌بوونی ژنان له‌و ناو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه شتێكی تازه نییه، چونكه له رابردووش‌دا سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی كه سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بوو له‌ناو هێزه‌كانیدا ژنان حوزوریان هه‌بووه‌و به پێی وتارێك كه له ساڵی 2005 له زانكۆی فلۆریدا له ئه‌مریكا چاپ و بڵاوبۆته‌وه ده‌ریده‌خات كه ژنانی كورد له ساڵی 1700 وه پێ به پێی پیاوان شه‌ڕیان كردووه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌مین حزبی سیاسی كوردستانی عیراق بووه كه له‌ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی خۆیدا ژنانی وه‌ك پێشمه‌رگه وه‌رگرتووه.
ژنانی پێشمه‌رگه له ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا سه‌ره‌تا سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنانی تاكتیكی و ستراتیژی سه‌ربازی بوون و پاشان سه‌رقاڵی فێربوونی كۆمپیته‌رو مێژوو و بیركاری بوون.
به پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست 500 پێشمه‌رگه‌ی ژن له ژێر خۆرێكی سووتێنه‌ر له سلێمانی سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی به‌رگری بن بۆ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی.
دكتۆر جۆزێف باس له‌وه‌شده‌كات كه دامه‌زراندنی فه‌وجی ژنانی پێشمه‌رگه خۆی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كورد ده‌یه‌وێت هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی خۆی به‌كاربهێنێت و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ژنانی پێشمه‌رگه له دژی داعش له كاتێكدا هه‌ردوو سوننه مه‌زهه‌بن ئه‌وه ده‌رده‌خات كه پێشمه‌رگه هه‌م موسڵمانه‌و هه‌م میانه‌ڕه‌وه.
دوا قسه ئه‌وه‌یه كه ژنانی كۆبانێ و ژنانی ئێزدی له راستی دا یه‌كسانه به دوو ئه‌زموون، ئه‌زموونێك كه ده‌توانێت چه‌ندین جار دووباره بێته‌وه، ئه‌زموونی ژنانی كۆبانێ ڕێگایه‌كه كه ده‌توانێت سبه‌ی له عیراق و سوریا یان هه‌ر شوێنێكی دیكه دووباره‌بێته‌وه، دیارده‌ی داعش شتێكی تازه و نوێ نییه، به‌ڵكو قاعیده و تاڵیبانه، ئه‌مریكاش خۆی ئه‌وانه‌ی دروستكردووه، به‌مزوانه‌ش چرای گروپه ته‌كفیرییه‌كان ناكۆژێته‌وه هه‌ربۆیه ژنانی كۆبانێ نموونه‌و میتۆدێكن بۆ به‌رگری و خۆڕاگری.
PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه/ رۆژنامه‌ی شه‌رق چاپی تاران
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28