هۆكارو چاره‌سه‌ری ئاڵوده‌بون به‌ئینته‌رنێت
kurdistani 01:42 AM - 2014-10-19.
ئاڵوده‌بون به‌ئینته‌رنێت به یه‌كێك له نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان داده‌نرێت پزیشكێكی نه‌خۆشییه دهرونییهكانیش ده‌ڵێت كه له كه‌سی توشبودا ئه‌و دیارده‌یه ده‌بێته لاوازی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵچونی ده‌رونی و كه‌م خه‌وی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه مناڵان‌یش توشی ئه‌م حاڵه‌ته ببن.
له‌گه‌ڵ پێش كه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاو گه‌شه‌سه‌ندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت، مرۆڤایه‌تی سودی زۆری وه‌رگرتووه له بواركانی په‌یوه‌ندیكردن و ئاڵوگۆرِكردنی بیرورِاكان و وه‌رگرتنی زانیاری و به‌ئاگابون له هه‌واڵ و گۆڕانكارییه‌كانی دنیا‌و چه‌ندین سودی جۆراوجۆری تر، به‌شێك له هاووڵاتیانیش له كاتی پێویستدا خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن بۆ كاروباری رۆژانه‌یان به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێكی تر له‌هاووڵاتیان زیاد له پێویست ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن و چه‌ندین سه‌عات به كاركردن له سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت و تۆرِه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌به‌نه سه‌ر، له شاری سلێمانی رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان كاته‌كانیان به به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ته‌نانه‌ت به‌شێك هاووڵاتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رووده‌كه‌نه سه‌نته‌ره‌كانی ئینته‌رنێتی شاره‌ك.
له‌وباره‌وه دكتۆر ئه‌فرام محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، پزیشكی پسپۆرِی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان به PUKmedia ی راگه‌یاند: زۆر به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و كه‌م خه‌وی به‌هۆی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌وه جگه له‌وه‌ی مرۆڤ له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا روبه‌روی لاوازی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و حاڵه‌تی جۆراوجۆری ده‌رونی ده‌كاته‌وه له مناڵانیشدا به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و به‌رنامه‌كانی ئایپادو یاری ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه مناڵان‌یش به‌و دۆخه‌دا تێپه‌ڕن و توشی ئاڵوده‌بون به ئینته‌رنێت ببن.
وتیشی: بۆیه پێویسته كاتێك كه‌سێك توشی حاڵه‌تی ئاڵوده‌بون به ئیننهرنێت ده‌بێت سه‌ردانی پزیشكی پسپۆرِ بكات ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش بهرِێگای ده‌رمان و كاریگه‌ری په‌یوه‌ندی خێزانه‌كه‌ی له سه‌ر كه‌سی ئاڵوده‌بو چاره‌سه‌ر ده‌كرێت .
ئه‌و پزیشكه‌ی بواری نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان ئامۆژگاری هاووڵاتیان ده‌كات كه له‌كاتی پێویستدا ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن و ره‌چاوی كاتی خه‌وتن وپشوو بكرێت.
به برِوای پسپۆرِانی بواری نه‌خۆشی ده‌رونی، ئینته‌رنێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌ده‌رونی مرۆڤه‌وه هه‌یه پێویسته له‌كاتی پێویستدا به‌كاربهێنرێت و نه‌بێته هۆی سهرلاوازی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكچونی باری ده‌رونی.
PUKmedia پۆڵا ئه‌حمه‌د
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24