جۆر‌و هۆكارو چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی منداڵان
kurdistani 09:43 PM - 2014-10-15مه‌رج نیه هه‌رمنداڵێك شێرپه‌نجه‌ی هه‌بێت كۆتایی ژیانی بێت
مانگی سێبته‌مبه‌ر به مانگی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان ناسراوه له جیهانداو له ته‌واوی ئه‌م مانگه‌دا چالاكییه‌كان زیاتر ده‌بێت بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و ناساندن و روونكردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌و شێوازی چاره‌سه‌ركردنی، رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانیش هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ ئه‌م مانگه ئه‌نجامداوه له رێگای خول و سیمینار بۆ قوتابخانه‌و خوێندنگاكان و خانه‌واده‌و كه‌سوكاری خوێندكاران، بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌و چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا.
د.ئیلناز جه‌مال كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه له رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان وه‌ك خۆبه‌خش كارده‌كات و به‌شداربووه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌و خولی هۆشیارییه‌دا، له‌م دیداره‌دا باسی له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان كرد‌و ڕایگه‌یاند خاڵی گرنگ و سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه پێویسته هه‌موو لایه‌ك بیزانێت ئه‌م نه‌خۆشیه به مانای مردن نایه‌ت و شێوازی چاره‌سه‌ركردن رۆژ به رۆژ گۆڕاوه‌و چه‌نده‌ها منداڵ له‌و نه‌خۆشییه به ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش به‌ره‌و ته‌ندروستییه‌كی باشتر ده‌چن، گرنگ هاوكاریكردنی هه‌موو لایه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری پێویست.
پ/ به شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌به‌ستمان چییه له‌م هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه؟
و/ وه‌كو ده‌زانین شێرپه‌نجه وه‌كو هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی تر، نه‌خۆشییه‌كه كه رێژه‌كه‌ی زیادیكردووه‌و رۆژانه ئێمه ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكه‌كه زانیاری زیاتر بزانێت له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن خۆیان بپارێزن و چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به واتای ئه‌وه‌ی هۆشیارییه‌كه لای تاك، لای هاووڵاتیان، به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ دامه‌زراوه‌كانه‌و بۆ هه‌مووانه، له منداڵه‌وه بۆ گه‌وره، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه زۆرتر زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه.
پ/ چیان بۆ روونده‌كه‌نه‌وه؟ ئایا چۆن خۆیان بپارێزن؟ ئێمه هه‌میشه باسی نه‌خۆشی ده‌كه‌ین، باسی نیشانه‌كان و خۆپاراستن ده‌كه‌ین.
و/ ئێمه یه‌كه‌م شت باسی نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌كه‌ین كه چی ده‌زانن له‌سه‌ری، ئینجا چۆن ده‌توانی چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن، كه ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خانه‌وادانه‌ی به‌تایبه‌ت دایك و باوك، كه منداڵێكی توشبوو به شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، له ماڵه‌وه‌و له ده‌ره‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی لێ ئاگاداربێت.
پ/ كه‌واته چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵێكدا بكه‌ین كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه؟
و/ یه‌كه‌م شت ئه‌و منداڵه‌ی كه شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه مانای ئه‌وه نیه كه ناتوانێت بژی، ژیانی زۆر ئاساییه، به‌س له روانگه‌ی ده‌روونی و سایكولۆژییه‌كه‌یه‌وه له سه‌ره‌تادا توشی سه‌دمه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت، هه‌م خۆی هه‌م خێزانه‌كه‌ی، خاڵی گرنگ و جه‌وهه‌ری له‌م قۆناغی یه‌كه‌مه‌دا ده‌بێت توێژه‌رێكی ده‌روونی یان راوێژكارێكی له‌گه‌ڵدا بێت و پاشان پزیشكی پسپۆر بۆیان باسده‌كات كه نه‌خۆشییه‌كه چۆنه‌و تایبه‌تمه‌ندی و بواره‌كانی تری بۆ روونده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی شێرپه‌نجه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ربكرێت به كیمیایی ده‌كرێ و ماوه‌یه‌كی زۆری پێده‌چێت، زۆربه‌یان ده‌بێت پشوودرێژ بن، هه‌م نه‌خۆشه‌كه، هه‌م دایك و باوكیان، له سه‌ره‌تادا ئه‌وه شتێكی سروشتییه كه ده‌رمانی كیمیایی تۆزێك توشی هه‌ندێك نیشانه ده‌بن وه‌ك رشانه‌وه‌و گێژبوون، له سه‌ره‌تادا وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد كه‌مێك قورسه بۆ منداڵه‌كه، به‌ڵام دواتر ورده‌ورده كۆرسه‌كانی كیمیایی زۆرتر ده‌كات نیشانه‌كانی كه‌مترده‌كات، ماوه‌ی نێوان كیمیاییه‌كان كه‌متر ده‌بێت، بۆیه كێشه‌یان كه‌متر ده‌بێت، ده‌توانن ژیانێكی زۆر ئاساییان هه‌بێت، ئێستا من خۆم وه‌ك و خۆبه‌خشێك كه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوام خۆشبه‌ختانه رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ژوورێكی هه‌یه بۆ منداڵان، یاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ده‌یانبه‌ینه ده‌ره‌وه، ووك منداڵی ئاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئاهه‌نگی خنجیلانه‌یان بۆ ده‌كرێت و تا راده‌یه‌كی زۆر له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه ئاساییان ده‌كه‌ینه‌وه و ته‌نها كه‌مێك ته‌نگژه‌یان كه‌متره له منداڵی تر، بۆیه ده‌بێت ئاگامان له‌وه بێت.
پ/ ئه‌ی له‌ڕووی سایكولۆژیه‌وه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت؟
و/ وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێكرد رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان له رێگه‌ی ستافێكه‌وه كاری زۆرباشیان بۆ ده‌كه‌ن، له‌ڕۆژی له‌دایكبوونیاندا ئاهه‌نگی خنجیلانه‌یان بۆ ده‌كه‌ن و ده‌یانبه‌ینه ده‌ره‌وه، ئه‌وانه‌ی پێویستیان به هاوكاری ماددی بێت یارمه‌تی ده‌درێن، ئه‌گه‌ر پێویستیان بوو راوێژكاری ده‌روونیان بۆ داده‌نرێت، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه كه هه‌موو لایه‌ك بیزانێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و منداڵه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌بێت مانای وانیه ژیانی ته‌واو، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه.
خاڵێكی تریش كه پێویسته روونیبكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه نابێت به چاوی به‌زه‌یی سه‌یری ئه‌و منداڵه بكه‌ین كه توشی شێرپه‌نجه بووه، زۆر ئاسایی وه‌ك و هه‌ر نه‌خۆشێكی تر وایه، لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه بڵێم ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه وه‌ك و دایك و باوك ده‌بێت زۆر پشوودرێژانه هاوكاری مه‌عنه‌وی منداڵه‌كه بكه‌ن و له‌كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ربده‌ن به منداڵه‌كه، ئه‌مه یارمه‌تیده‌رێكی زۆرباشه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه زوو چاكبێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه بوو ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و منداڵه‌ش ناتوانێت به‌رگه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه بگرێت و بارودۆخی خراپتر ده‌بێت.
پ/ نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چین و چه‌ند جۆری هه‌یه؟
و/ خاڵی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه جۆره‌كانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زۆرن و شێوازی چاره‌سه‌ركردنه‌كانیشی به‌گوێره‌ی جۆره‌كانی ده‌گۆڕێت، به شێوه‌یه‌كی گشتی له منداڵاندا ئه‌وه‌ی كه زۆربێت له جیهان و له كوردستانیش نه‌خۆشی خوێنه، جۆری خراپترینیان (ALL) كه كه‌مێك چاره‌سه‌ری قورستره، هه‌روه‌ها جۆری تریشمان هه‌یه له‌وانه شێرپه‌نجه‌ی مێشك و ئێسك و چاو و گورچیله، به شێوه‌یه‌كی زیاتریش ئه‌وانه‌ی له كوردستانن هی خوێنه.
زۆربه‌ی نیشانه‌كان له هه‌موویاندا هه‌یه: بۆ نمونه له جۆری لیوكیمیا كه نه‌خۆشییه‌كی شێرپه‌نجه‌ی خوێنه گرفتێك ده‌بێت له خڕۆكه سپیه‌كانداو ژماره‌كانی زۆر ده‌بن، بۆیه به‌باشی كارناكه‌ن و به‌رگری داده‌به‌زێت، یه‌كه‌م نیشانه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی بگرێت ماوه‌یه‌كی زۆری پێده‌چێت، واتا به‌رگری داده‌به‌زێت، هه‌روه‌ها به‌ربوونی خوێن یه‌كێكی تره له نیشانه‌كانی، كه كێشیان كه‌مده‌بێت و بێ هێزن، ئه‌م نیشانانه له‌زۆر نه‌خۆشی تردا هه‌ن.
پ/ هۆكاره‌كان؟
و/ هۆكار زۆرن، ئێمه ناتوانین بڵێین یه‌ك شت هۆكار بێت و بڵێین %100 ئه‌مه سه‌به‌بی شێرپه‌نجه‌یه، به‌ڵام وه‌ك وتم شێرپه‌نجه له خێزانی منداڵه‌كه، منداڵه‌كه بێت یان ژینگه، كه ئه‌مه‌ش دووپاتیده‌كه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی رێژه‌ی 100% نیه، بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی روبه‌ڕووی بۆ بۆمبی كیمیایی ده‌بنه‌وه یان به‌ر تیشكی (ئه‌شیعه‌ی) زۆر ده‌كه‌ون و هه‌روه‌ها منداڵانی بیركۆڵ زیاتر ئه‌گه‌ریان هه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن، ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌گه‌رن و هۆكاری سه‌ره‌كی نین و هه‌ندیك كه‌سیش هه‌ر له سروشته‌وه جیناتی لاوازه‌و به‌ده‌ست خۆی نیه‌و تووشی ده‌بێت.
پ/ چاره‌سه‌ر؟
و/ چاره‌سه‌ری هه‌ر شێرپه‌نجه‌یه‌ك جیاوازه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوو منداڵمان هه‌بێت كۆرسی كیمیاییان هه‌بێت، عیلاجه‌كه‌یان جیاوازه، واتا ناتوانم بڵێم ته‌نها ئه‌و عیلاجه بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان ده‌بێت، ته‌نها به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین ئێمه چاره‌سه‌ری كیمیاییمان هه‌یه، تیشكمان هه‌یه، زه‌رعی مۆغی هه‌یه، وه‌كو وتم به‌گوێره‌ی جۆری شێرپه‌نجه‌كه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت.
ئێمه یه‌كه‌م شت كه منداڵ دێته لامان پرسیاری لێده‌كه‌ین بزانین ئایا ریسكلاكتی هه‌یه، پاشان پشكنینێكی ئاسایی بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین نیشانه‌كانی هه‌یه یان نا، كه پێشتر باسمانكرد وه‌كو خوێن به‌ربوون، سه‌یرده‌كه‌ین له‌زۆر شوێنی له‌شیدا بۆ نموونه كوتان هه‌یه، به‌ركه‌وتنێكی سوك توشی بووه، ئه‌وه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی بۆ لیوكیمیا، یان جۆرێك هه‌یه چاوی نابینێت یان ئازاری له ئێسكه‌كانیدا هه‌یه، به‌وشێوه‌یه ئه‌وه‌ی گرنگه بیڵێم ئه‌وه‌یه كه كاتێك منداڵ تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوو به‌مانای مردنی منداڵ نایه‌ت، ئه‌وه تێڕوانینه زۆر هه‌ڵه‌یه، بۆ نموونه كاتێك چاره‌سه‌ری كیمیایی كه ده‌درێت به‌زۆر منداڵ، به‌م میكانزمه چاره‌سه‌ری ته‌واوی بۆ كراوه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، نموونه‌ی زور له‌وه‌مان هه‌یه كه منداڵێكی زۆر چاره‌سه‌ركراوه ئێستا ژیانیان ئاساییه.
خاڵێكی تر له مه‌سه‌له‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یه كه پێویسته له بوونی ئه‌و نیشانانه‌دا له منداڵدا به‌زووترین كات ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێت، چونكه تا زووتر بێته نه‌خۆشخانه‌و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت چانسی زوو چاره‌سه‌ری باشتر ده‌بێت، بۆیه داواكارین له دایكان و باوكان هۆشیاری ته‌واویان هه‌بێت له‌م نه خۆشییه‌و هاوكاری منداڵه‌كانیان بن.
پ/ كه‌واته تۆ لێره‌وه داواكاریت چیه به‌شێوه‌ی گشتی وه‌ك وشیاركردنه‌وه‌و پێموابێت به‌رنامه‌شتان هه‌یه كه ده‌چن بۆ شوێنه گشتییه‌كان، چیان بۆ روونده‌كه‌نه‌وه؟
و/ ئێمه وه‌ك رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی هۆشیاری و رێنماییمان له قوتابخانه‌كاندا ده‌ستپێكردووه، هه‌روه‌ها بۆ دایك و باوكانیش به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌یه له‌م مانگه‌دا ده‌مانه‌وێت هۆشیاری بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌ی كه باسمانكردن، نیشانه‌كانی، چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ین، چۆن بزانێت شێرپه‌نجه‌یه، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و منداڵانه‌ی كه هه‌یانه زووتر ده‌ستنیشانی بكه‌ین و تا چاره‌سه‌ركردنیان ئاسانتر بێت، با نموونه‌یه‌ك باسبكه‌م، له پێشووتردا به‌هۆی نه‌بوونی پشكنینی پێشوه‌خت و ئامێری پێشكه‌وتووه‌و ڕه‌نگه زۆر منداڵ یان گه‌وره تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون كه‌س پێی نه‌زانیوه، به‌داخه‌وه ژیانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام ئێستا خۆشبه‌ختانه ئامێر‌و چاره‌سه‌ری پێشكه‌وتوو هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت هاوشانی ئه‌وه هه‌ڵمه‌تی هۆشیاریش هه‌بێت تا به‌ته‌واوه‌تی زانیاری هه‌بێت كۆمه‌ڵگه له‌مباره‌یه‌وه‌و گرنگیشه ئه‌وه بزانرێت كه چۆن له قوتابخانه‌كاندا هه‌م له‌لایه‌ن مامۆستا‌و هه‌م له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه چۆن مامه‌ڵه بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه بوون، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانێت كه ئه‌م نه‌خۆشییه ناگوازرێته‌وه ساری نییه‌و ده‌بێت وه‌ك منداڵێكی ئاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
PUKmedia هێمن كاكه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28