riklam

گردێكی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆنترین شاری میزۆپۆتامیایه‌

kurdistani 08:11 PM - 2014-10-15
گردی به‌كراوا كۆنترین شوێنه‌واری میزۆپۆتامیا

گردی به‌كراوا كۆنترین شوێنه‌واری میزۆپۆتامیا

ماوه‌ی زیاتر له‌ 5  ساڵه‌ تیمێكی ئه‌ڵمانی به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شوێنه‌واری گردی (به‌كراوا) له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رقاڵی كار كردنن دواجار پرۆفیسۆر پیته‌ر میگلوس  له‌ زانكۆی هایدن بێرگی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ئه‌و ساڵانه‌ی راگه‌یاند: كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ شوێنه‌واری به‌كراوا به‌ كۆنترین شاری میزۆپۆتامیا داده‌نرێت كه‌ بنیاتنراوه‌.

پرۆفیسۆر پیته‌ر میگلوس ئه‌مڕۆ 15-10-2014، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئێمه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 5 ساڵه‌ له‌ شوێنه‌واری به‌كراوادا كار ده‌كه‌ین  و توانیومان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ خوێنه‌وه‌ی وورد بۆ سه‌ده‌كانی ژیان له‌ به‌كراوادا ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌ر كه‌وێت مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 5 هه‌زار ساڵ پێش زاین و كۆنترین شاره‌ كه‌ له‌ میزۆپۆتامیا بنیادنراوه‌

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌  له‌ لێدوانێكدا به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند:  له‌ئێستادا سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌كی شوێنه‌وارین له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و بۆ پاراستنی ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ش به‌ كاتی ئاسه‌واره‌كان له‌ مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی داده‌نێین و هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌یه‌ك ده‌ده‌ین له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پاشان ده‌یانگێرینه‌وه‌.

جێی باسه‌ له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا نزیكه‌ی 100 شوێنه‌وار هه‌ن و به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیمه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ش له‌ گردی به‌كراوادا 600  پارچه‌ ئاسه‌وار دۆزراونه‌ته‌وه‌ مێژووی ناوچه‌ شوێنه‌واریه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 5 هه‌زار ساڵ پێش زاین و كۆنترین شاری میزۆپۆتامیایه‌ .

PUKmedia هه‌ڵه‌بجه‌-فه‌رحان حه‌مه‌خان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket