riklam

دوای ته‌واوكردنی روكنه‌كانی حه‌ج سێ كوڕی ده‌بێت

kurdistani 06:23 PM - 2014-10-06
له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 15 خوله‌كدا سێ منداڵی بوو

له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 15 خوله‌كدا سێ منداڵی بوو

دوای ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی حه‌ج ژنێكی دووگیان له‌شاری مه‌ككه‌ سێ كوڕی بوو.

دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو روكنه‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵی به‌جێ گه‌یاند، ژنێكی به‌ڕه‌گه‌ز میسری له‌نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی شاری مه‌ككه‌ به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ریی و به‌سروشتی و له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 15 خوله‌كدا سێ منداڵی بوو كه‌ هه‌رسێكیان كوڕن و ته‌ندروستی دایك و كۆرپه‌كانیش زۆر باشه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌ریوان نه‌شبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وڵاتی سعودییه‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌ناو تیمی پزیشكانی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ئه‌مساڵ یاوه‌ری حاجیانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، سێ پزیشكی پسپۆڕی له‌دایكبوون و نه‌خۆشییه‌كانی ژنان هه‌یه‌ و پێیان راگه‌یاندم كه‌وا له‌ناو ژنه‌ حاجیه‌كانی هه‌رێمدا ژنی دووگیانی تێدایه‌، به‌ڵام ته‌ندروستیان زۆرباشه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له‌دایكبوونی حاجی ژنه‌ میسریه‌كه‌ پرسیارم لێكردن و تیمه‌كه‌ رایانگه‌یاند: ئه‌م جۆره‌ حاڵه‌تانه‌ زۆر ده‌گمه‌نن كه‌له‌و ماوه‌ كورته‌دا به‌بێ نه‌شته‌رگه‌ریی و به‌سه‌لامه‌تی دایك و منداڵه‌كان به‌سروشتی ژنێك  سێ منداڵی ببێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket