riklam

داوا له‌ حكومه‌تی سوید ده‌كه‌ن پتشگیری كۆبانی بكات

kurdistani 06:33 PM - 2014-10-01
به‌ به‌شداری كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان

به‌ به‌شداری كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان

به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ كوردانی خۆرئاوای كوردستان، كوردانی شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی رێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری له‌ سه‌نته‌ری شاری ستۆكهۆڵمه‌وه‌ به‌ره‌و باره‌گای په‌رله‌مانی سوید.

 له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا كوردستانیان داوایانكرد، په‌رله‌مان و حوكومه‌ت پیشتیوانی بۆ كوردستانی رۆژئاوا و كۆبانی بكه‌ن، به‌تایبه‌تی دژ به‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر كۆبانی له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌ڕووی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ یارمه‌تی دانی ناڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌، كه‌ له‌ كاتێكدا هه‌موو جیهان كۆكن له‌سه‌ر روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و شه‌ڕكردن دژیان، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك له‌ پاساوی زیاتر هیچی تری نیشان نه‌داوه‌.

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شداری ئه‌و ڕێپێوانه‌یان كرد، هاوكات زۆربه‌ی زۆری حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیه‌كان و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و خه‌ڵكی جگه‌ر سوتاوی كورد به‌شداربوون.

به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌ندامانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمیته‌ی رێكخستن له‌ سوید رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له‌و  رێپێوانه‌ پشتیوانیه‌ بۆ به‌رخودانی كۆبانی.

PUKmedia زانا گه‌ڵاڵی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket