riklam

مه‌لا به‌ختیار: به‌بێ دیموكراسی كوردستان ئارام نابێت

kurdistani 05:42 PM - 2014-10-01
پێویسته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا هاوكاری كوردستان بكه‌ن

پێویسته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا هاوكاری كوردستان بكه‌ن

مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌په‌رله‌مانی ئیتاڵیا له‌ڕۆمای پایته‌خت، له‌گه‌ڵ مارینا سێرێنی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانو سه‌رۆكی فراكسیۆنی لیستی حزبی دیموكراتی ئیتاڵیاو لاپۆ پیستێلی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆوه‌.

 له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئێواره‌ی 30-9-2014 به‌ڕێوه‌چوو، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، سه‌باره‌ت به‌بارودۆخ و ئاڵوگۆڕه‌ نوێیه‌كانی ناوچه‌كه‌، عیراق و كوردستان به‌تایبه‌تی، گفتوگۆی پێویستی له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانو جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا كردو زانیاری پێویستیشی له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدان و مه‌ترسییه‌كانی داعش، ئه‌و رووداو و كاره‌ساتانه‌شه‌وه‌ خسته‌ڕوو، كه‌ له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامدراون.

مه‌لا به‌ختیار: ئه‌وروپا نابێ به‌ته‌نها له‌باری ئابورییه‌وه‌ بیر له‌كوردستان بكاته‌وه‌و كورد ته‌نها بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌كاربهێنێت.

هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌درێژایی شه‌ڕی سوریاو كێشه‌كانی عیراق، كه‌ به‌تایبه‌ت له‌دوای روخانی رژێمی دیكتاتۆرییه‌وه‌ سه‌ریانهه‌ڵداوه‌و به‌درێژایی سیانزه‌ ساڵی رابردوو كه‌ڵه‌كه‌بوونو چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌شێكی تری گفتوگۆكه‌ی هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی بوو، كه‌ تیایدا به‌ڕوونی ئاماژه‌ی بۆ قۆناغی دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له‌ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌ش كرد، كه‌ نه‌ك له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستو ناوچه‌كه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌وروپاو رۆژئاواش دروستیكردوه‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وروپا نابێ به‌ته‌نها له‌باری ئابورییه‌وه‌ بیر له‌كوردستان بكاته‌وه‌و كورد ته‌نها بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌كاربهێنێت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، مه‌لا به‌ختیار، پشتیوانی و هاوكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مریكاو وڵاته‌ زلهێزه‌كانی دنیاشی، به‌پڕبایه‌خو به‌گرنگ هه‌ڵسه‌نگاندو به‌ به‌ڵگه‌ی تێگه‌یشتنی له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرو گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعشی له‌ناوچه‌كه‌دا زانی. راشیگه‌یاند: ده‌بێ ئه‌وروپا پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كورددا هاوكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسێسێكی دیموكراسی راسته‌قینه‌، نه‌ك ته‌نها له‌كوردستاندا، به‌ڵكو له‌ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ستپێبكات و به‌رده‌وامیش بێ.

رونیشیكرده‌وه‌، كه‌ به‌بێ بوونی دیموكراسی له‌ناوچه‌كه‌دا، نه‌كوردستان ده‌توانێ ئارام بێو، نه‌ ئه‌وروپاش له‌مه‌ترسی به‌دوور ده‌بێ.

له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌، ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی ئیتاڵیا، له‌هه‌رسێ لایه‌نی دابینكردنی پێویستی سه‌ربازییو لۆجیستی، هاوكاری ئاسمانی و داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كان، هاوكاری كوردستان بكات.

له‌لایه‌ن خۆشییانه‌وه‌، مارینا سێرێنی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنی لیستی حزبی دیموكراتی ئیتاڵیاو لاپۆ پیستێلی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، به‌ناوی حكومه‌تو حزبی دیموكراتی ئیتاڵیاوه‌، كه‌ گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی ئه‌و وڵاته‌یه‌و حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌، وێڕای پشتیوانیان له‌كوردستان به‌تایبه‌ت له‌شه‌ڕی رووبه‌ڕبونه‌وه‌ی تیرۆرو تاقمی داعش، به‌تایبه‌ت كار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. بڕیاریشیاندا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته‌، به‌مه‌به‌ستی كارو پرۆژه‌ی هاوبه‌ش سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانو وه‌زیرانی كوردستان كۆببنه‌وه‌.

هه‌مان رۆژو له‌په‌رله‌مانی ئیتاڵیا، به‌ماده‌بوونی لاپۆ پیستێلی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیاو باڵیۆزی عیراق له‌و وڵاته‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران و په‌رله‌مانتاران و كاربه‌ده‌ستانی حكومیو حزبیو رۆژنامه‌نووسانی ئه‌و وڵاته‌، كۆڕێك بۆ مه‌لا به‌ختیار، له‌لایه‌ن سۆران یاسین ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری یه‌كێتیی له‌ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌براو تیایدا دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئاماژه‌ی به‌كێشه‌كانی ئێستای عیراق، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی كه‌لتوریو كێشه‌ی دابه‌شكردنی كوردستانی له‌مێژوودا كرد، مه‌لا به‌ختیار، به‌ئاماژه‌كردن بۆ مێژووی رابردوو، قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی تاقمو گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌و هۆكارو ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانی رونكرده‌وه‌و گروپه‌ سه‌له‌فییه‌ تیرۆریستییه‌كانو ئه‌و كاره‌ساتانه‌شی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا هێناوه‌، به‌ به‌ڵگه‌ هێنایه‌وه‌. كه‌ ئه‌و گروپانه‌ جگه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتو ناوچه‌كه‌، مه‌ترسی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی رۆژئاواش دروستكردووه‌و راشیگه‌یاند: هه‌تا دیموكراسی وه‌ك سیستم  نه‌چه‌سپێ و ئه‌ركه‌ بنچینه‌ییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن، كێشه‌و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ئه‌وا مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی گروپ و تاقمی تری تیرۆریستی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێ.

له‌كۆتایی كۆڕه‌كه‌شدا، هه‌ریه‌ك باڵیۆزی عیراق و رۆژنامه‌نوسان و ژماره‌یه‌ك له‌ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه‌، به‌پرسیاركردن له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای عیراقو كوردستان، پێگه‌ی جیۆسیاسی كوردستان، كه‌لتورو ئه‌زمونی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری ئه‌نجامداو له‌كۆتایشدا لێپرسراوان و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسی و حكومییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، سوپاسیان ئاڕاسته‌ی مه‌لا به‌ختیار كرد، بۆ رێكسختنی كۆڕه‌كه‌و رونكردنه‌وه‌و زانیارییه‌ پێویستییه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ڕووداوه‌كان و ڕه‌وشی ئێستای ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌ت عیراق و كوردستان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket