riklam

كه‌رتی میونشن له‌ئه‌ڵمانیا: دژی دوژمنانی ئازادی پێكه‌وه‌ ده‌جه‌نگین

kurdistani 08:43 PM - 2014-09-30
رێگه‌ناده‌ین درز بكه‌وێته‌ ناو خه‌باتی نیشتمانییه‌وه‌

رێگه‌ناده‌ین درز بكه‌وێته‌ ناو خه‌باتی نیشتمانییه‌وه‌

كونسوڵخانه‌ی گشتی عیراق له‌فرانكفورت سمینارێكی بۆ ره‌وه‌ندی عیراقی له‌شاری میونشنی پایته‌ختی هه‌رێمی بایه‌رن سازكردو، پێشوازیان له‌نوێنه‌رانی حزب و رێكخراوه‌ عیراقی و كوردستانیه‌كان كرد.

تیایدا ره‌وشی عیراق و كابینه‌ی نوێ و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرو سه‌قامگیری و شێوازی خزمه‌تگوزاری و كاره‌كانی كونسوڵیه‌ت و كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی ره‌وه‌ندی عیراقی له‌ئه‌ڵمانیا بابه‌ت و ته‌وه‌ری لێدوان و گفتوگۆی سیمنیاره‌كه‌بوو.

شایه‌نی باسه‌ له‌ناو ئه‌وحزب و لایه‌نانه‌دا حه‌مه‌شوان به‌رپرسی كه‌رتی میونشن و به‌هاوڕێیه‌تی چه‌ندهه‌ڤاڵێكی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌شداریه‌كی كارای ئه‌و سیمنیاره‌بوون.

سه‌ره‌تای سیمنیاره‌كه‌ كونسوڵی گشتی عیراق له‌فرانكفورت عه‌لی هادی ئه‌لبه‌یاتی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌له‌شاری میونشن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌حزب و لایه‌نه‌ سیاسی  و كلتوریه‌كان و ره‌وه‌ندی عیراقی و كوردی كۆده‌بێته‌وه‌و ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌شی ڕونكرده‌وه‌، داوایكرد به‌زمانی گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تكردن به‌ره‌وه‌ندی عیراقی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و تێگه‌یستن و خوێندنه‌وه‌ له‌كاره‌كانی كونسوڵیه‌ت راوپیشنیاره‌كان بخرێنه‌ به‌رچاو تاپێكه‌وه‌ بتوانین ئاسته‌نگه‌كان نه‌هێڵین و ئه‌وه‌ی كراوه‌ باشتربكرێ.

سه‌ره‌تا كونسوڵ شێوازه‌كانی كارو ئه‌ركه‌كانی كونسوڵیه‌تی شیكرده‌وه‌و له‌ڕوانگه‌ی رێنمایی و یاساكانه‌وه‌ كاره‌كانی خسته‌به‌رچاو، سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تگوزاریه‌كانی پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌و شوناسی باری شارستانی و دیكۆمێنته‌كان و هه‌ركارێكی تر كه‌په‌یوه‌ندی به‌خزمه‌تگوزاریه‌كانی كونسوڵخانه‌وه‌ هه‌بێ بۆبه‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تی ره‌وه‌ندی عیراقی رونكردنه‌وه‌ی پێویستی له‌سه‌ردا.

له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا كونسوڵی گشتی عیراق له‌فرانكفۆرت له‌و سیمنیاره‌ی میونشندا باسی له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراقی كردو هه‌لومه‌رجی مه‌ترسیداری سه‌رهه‌ڵدانی داعش و تیرۆریستانی خسته‌به‌رچاوو، جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كێتی و ته‌بایی و حكومه‌تی یه‌كڕیزی نیشتمانی كرده‌وه‌و به‌باشترین فاكته‌ری سه‌ركه‌وتن و روبه‌ڕوبونه‌وه‌شی زانی به‌رامبه‌ر به‌تیرۆریستان و هیواشی خواست كه‌ كێشه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر چاره‌سه‌رببێت وهه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق پێكه‌وه‌ له‌پرۆسه‌ی بنیاتنان و هه‌نگاوه‌كانی دیموكراسی و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستاندا ده‌وریان هه‌بێ.

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌كاره‌ دڕندانه‌كانی داعشكردو ئاماژه‌ی به‌كۆمه‌ڵكوژی ئێزدیه‌كاندا له‌ژیرناوی ئیسلام كردو كوشتن و فڕاندنی ژن و منداڵی به‌تاوانێكی دڕندانه‌ی بێ وێنه‌ وه‌سفكرد.

دواتر كونسوڵی عیراق داوای له‌به‌رپرسی رێكخستنی میونشن كرد وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باری سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی كونسوڵیه‌ت و ره‌وشی ئه‌مڕۆ ده‌ربری، له‌وسۆنگه‌یه‌وه‌، حه‌مه‌شوان له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا به‌ئاماده‌بوانی وت، سه‌رۆك مام جه‌لال فێری كردووین كه‌ده‌ستپێكی هه‌ر كۆڕو كۆبونه‌وه‌یه‌كمان به‌ڕێزلێنان بێت له‌گیانی پاكی شه‌هیدان به‌دوایدا به‌شداربوان چه‌ند ساتێك وه‌ك رێزلێنان بۆ شه‌هیدان وه‌ستان و دواتر سوپاسی ئاماده‌بونی كونسوڵ و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كرد تاعیراقیه‌كان بتوانن به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه‌ باری سه‌رنجی خۆیان ده‌ربڕن وكاره‌كانی كونسوڵیه‌ت له‌بواری خزمه‌تگوزاریدا هه‌ڵسه‌نگێنن.

به‌رپرسی كه‌رتی میونشنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باسی له‌هه‌لوێسته‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و قه‌باره‌ی قوربانی و شه‌هیده‌كانی كرده‌ به‌ڵگه‌و پێگه‌و پله‌ی به‌رزی نیشتمانی و خۆبه‌ختكردنی كادرو ئه‌ندامه‌كانی، رایگه‌یاند، له‌و پێناوه‌دا هه‌موو هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی ئاماده‌ی گیانفیدایی و قوربانیدانه‌و ده‌ریشكه‌وت كه‌یه‌كێتی چ هێزێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری تیكۆشه‌ره‌ كه‌دۆست ودوژمن حسابی بۆده‌كات.

به‌رپرسی كه‌رتی میونشنی یه‌كێتیی نیشتمانیی سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی كونسوڵیه‌ت له‌پێناوی باشتركردنی ئه‌دای كاره‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دیكۆمێنت و ناوو پاسپۆرت وئه‌وبه‌ڵگانه‌ی كه‌رۆژانه‌ عیراقیه‌كان به‌عه‌ره‌ب و كوردو كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تره‌وه‌ پێویستیانه‌ قسه‌ی خۆیكرد، له‌ڕوانگه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كونسوڵیه‌تدا هیوای خواست كه‌باشتر خزمه‌تی ره‌وه‌ندی عیراقی به‌گشتی بكرێ.

له‌كۆتایی قسه‌كانیدا به‌رپرسی كه‌رتی میونشن چه‌ند خاڵێكی خسته‌به‌رچاو له‌وانه‌،
گرنگی ته‌بایی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی عیراق له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانیه‌كان و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر، داواشیكرد كه‌هه‌موان به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ل دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و واز له‌په‌راوێزكردنی یه‌كتری بینن و رێگه‌نه‌ده‌ن درزبكه‌وێته‌ ناو خه‌باتی نیشتمانیه‌وه‌ دژی دوژمنانی ئازادی و دیموكراسی پیكه‌وه‌ بجه‌نگن.
په‌له‌بكرێ له‌هه‌رچی زوتر ناساندنی تاوانی شه‌نگال وه‌ك جینۆسایدو ناساندنی به‌دنیای ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌تی به‌ئه‌لمَانیا بناسرێ و له‌ڕوانگه‌ی یاساكانی عیراق و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ كاری بۆبكرێ.
له‌كۆتاییداو له‌دواین داواكاریدا به‌رپرسی كه‌رتی میونشن داوایكرد كه‌به‌دواداچوون بۆئه‌نفالكردنی زیاتر له‌ هه‌زار خانمی ئێزدی بكرێ كه‌تائێستا بێسه‌رو شوینكراون، داواشیكرد كه‌حكومه‌تی عیراق قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان بكاته‌وه‌ مافه‌كانیان دابینبكات.


له‌سمیناره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌وه‌ری سیاسی و یاسایی خزمه‌تگوزاریه‌كانی كونسوڵیه‌ت و كیشه‌و گرفته‌كانی ره‌وه‌ندی عیراقی و كوردی و كه‌مینه‌كانیتر قسه‌یانكرد، له‌ئه‌نجامی گفتوگۆی تیروته‌سه‌ل و راشكاوانه‌ كونسوڵی گشتی عیراق له‌فرانكفورت به‌كۆبونه‌وه‌ی میونشنی راگه‌یاند، هه‌رچی پێمان بكرێ بۆ ره‌وه‌ندی عیراقی به‌بێ جیاوازی ده‌یكه‌ین و داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كانیشی كرد، به‌وپێیه‌ی كه‌كونسوڵخانه‌و بالوێزخانه‌ ماڵی هه‌موو عیراقیه‌كانه‌ به‌هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگه‌كانیه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ هه‌ر له‌سیمنیاره‌كه‌دا چه‌ندین وێنه‌ی تاوانی قێزه‌ونی داعشه‌كان كه‌ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجامدراوه‌، پیشاندراو به‌شداربوان ستایشی ڕۆل و كاروچالاكی كونسوڵی گشتی عیراقیانكرد.

PUKmedia راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket