riklam

وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات

kurdistani 07:37 PM - 2014-09-30
سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كردو له‌باری ته‌ندروستیان پرسییه‌وه‌

سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كردو له‌باری ته‌ندروستیان پرسییه‌وه‌

ئه‌مڕۆ 30-9-2014 وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌ عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، سه‌ردانی سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كردو له‌باری ته‌ندروستیان پرسییه‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا، عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند به‌ناوی خۆی و هه‌ڤاڵانه‌وه‌ خۆشحاڵی به‌ باشتربوونی ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ربڕی و هیوای خواست هه‌میشه‌ به‌ ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه‌ له‌ناو هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی-دا بێت.

له‌ دیداره‌كه‌دا، هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌ن پێكه‌وه‌ ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال و جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ خه‌باتی خۆیان بده‌ن و له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنی كوردو كوردستان و به‌دیهێنانی ستراتیژی یه‌كێتی له‌ بواری (ئاشتی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی چاره‌نووس).

PUKmedia  تایبه‌ت

5436193092014_n3.jpg

5936193092014_n1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket