riklam

مام جه‌لال به‌باشترین سه‌رۆك كۆمار له‌مێژووی عیراق هه‌ڵده‌بژێردرێت

kurdistani 04:28 PM - 2014-09-30
سه‌رۆك مام جه‌لال باشترین سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌ له‌ مێژوودا

سه‌رۆك مام جه‌لال باشترین سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌ له‌ مێژوودا

به‌پێی راپرسییه‌كی په‌یمانگای كوردی بۆ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان، سه‌رۆك مام جه‌لال باشترین سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌ له‌ مێژوودا، سنوری راپرسییه‌كه‌ش له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم كراوه‌.

شۆڕش ئه‌حمه‌د لێپرسراوی په‌یمانگای كوردی بۆ پرسه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ PUKmedia  ی راگه‌یاند: له‌ راپرسییه‌كه‌دا كه‌ 500 كه‌س به‌شداریان تێدا كردووه‌و له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێرو كه‌ركوك و سنوری گه‌رمیان ئه‌نجامدراوه‌، پرسیار له‌ به‌شداربووان كراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ باشترین سه‌رۆك كۆمار له‌‌ مێژووی عیراقدا له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی (سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی، رۆشنبیری، دیموكراسی، ئازادیخوازی) به‌ رێژه‌ی 85% ی ده‌نگده‌ران به‌ (به‌ڵێ) ده‌نگیان به‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال داوه‌ وه‌ك باشترین سه‌رۆك كۆمار له‌ مێژووی عیراقدا.

وتیشی: جێی شانازییه‌ كه‌ له‌و راپرسییه‌دا كوردێكی به‌ئه‌مه‌ك و له‌خۆبرده‌و پێشمه‌رگه‌ی رێگای ئازادی كوردو كوردستان به‌ باشترین سه‌رۆك كۆمار له‌ مێژووی عیراقدا هه‌ڵبژێردراوه‌.

لێپرسراوی په‌یمانگای كوردی بۆ پرسه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڕیارمان دا به‌ به‌خشینی بڕوانامه‌ی باشترین سه‌رۆك كۆمار له‌ مێژووی عیراقدا به‌ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket