riklam

ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان تاووتوێده‌كرێت

kurdistani 04:38 PM - 2014-09-29
چه‌ند پرسێكی تر گفتوگۆیان له‌سه‌ركرا

چه‌ند پرسێكی تر گفتوگۆیان له‌سه‌ركرا

ئه‌مڕۆ 29/9/2014 مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له‌ لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی په‌رله‌مانی كوردستان.

له‌ دیدارێكدا، لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان دوای ئه‌وه‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان روونكرده‌وه‌، رایانگه‌یاند كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی په‌رله‌مان و كاری په‌رله‌مان چه‌ندین گرفت و كێشه‌ روبه‌ڕووی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌بێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی بابه‌تی ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا، هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی تریان خسته‌ به‌رباس و گفتوگۆ.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌ركی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی به‌گرنگ وه‌سفكردو به‌ ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی وه‌زاره‌ت زانی، سه‌باره‌ت به‌ یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی داڕشتنی یاسایه‌كی جێگره‌وه‌ی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای چه‌ندان هه‌مواركردن، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كه‌موكوڕی زۆری تێدایه‌.

وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان تیشكیشی خسته‌سه‌ر چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی شه‌هیدانی به‌رگری و پله‌ی شه‌هیدان و چۆنییه‌تی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و دابینكردنی زه‌وی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و كاركردن له‌سه‌ر گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان و خزمه‌تكردنی زیندانیانی سیاسی، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكی تر گفتوگۆیان له‌سه‌ركرا.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و لیژنه‌كانی تر كرایه‌وه‌.

PUKmedia  فوئاد عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket