riklam

پێشمه‌رگه‌ گوندی كانی ماسی بچووك كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه‌

kurdistani 03:06 PM - 2014-09-29
هه‌ر زوو پێشمه‌رگه‌ لێیان هاتنه‌ ده‌ست و تێكیان شكاندن

هه‌ر زوو پێشمه‌رگه‌ لێیان هاتنه‌ ده‌ست و تێكیان شكاندن

دوای دروستبوونی ئاڵۆزی و شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و چه‌كداره‌كانی داعش له‌ناوچه‌ی ئه‌نوار كۆباشی له‌گوندی كانی ماسی بچووك كه‌نزیكه‌ له‌ناوچه‌ی ئیمام وه‌یسه‌وه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ چه‌كداره‌كانی داعش تێكده‌شكێنن.

مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر به‌ pukmedia ی راگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كه‌ سێ ئۆتۆمبێلیان پێبوو، ویستویانه‌ په‌لاماری پێشمه‌رگه‌ بده‌ن له‌ناوچه‌ی كۆباشی، به‌ڵام هه‌رزوو پێشمه‌رگه‌ لێیان هاتنه‌ ده‌ست و تێكیان شكاندن.
 
وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش چونه‌ته‌ نێو گوندی كانی ماسی بچووكه‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ نه‌وه‌ستاون و ئه‌و گونده‌شیان لێسه‌ندونه‌ته‌وه‌و كۆنترۆڵیان كردوه‌و له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ین.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: چه‌كداره‌كانی داعش به‌ره‌و ناو ناحیه‌ی سه‌عدیه‌ هه‌ڵهاتوون و زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ و له‌ئێستادا ته‌نها ناو به‌ناو له‌دوره‌وه‌ ته‌قه‌ ده‌كه‌ن.

له‌باره‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر وتی: وره‌ی پێشمه‌رگه‌ زۆر به‌رزه‌و به‌ته‌واوه‌تی چه‌كداره‌كانی داعشیان لاواز كردووه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket