riklam

موسڵ .. بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كان بۆ سه‌ر داعش ده‌ستيپێكرده‌وه‌

kurdistani 01:15 PM - 2014-09-29
چه‌ندین شوێنیان كرده‌ ئامانج

چه‌ندین شوێنیان كرده‌ ئامانج

دوای ئه‌وه‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی داعش له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌رده‌وام بوو، له‌ سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌ بۆردومانی ئه‌و فڕۆكانه‌ بۆ ناوشاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێكرده‌وه‌و چه‌ندین شوێنیان كرده‌ ئامانج.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی به‌رگری له‌شه‌نگال ( ئێزیدخان ) به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش له‌ناوچه‌كانی دووگرێ و زۆرافاو زۆراب به‌هێزێكی زۆره‌وه‌ پێشڕه‌ویان كردبوو، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 29-9-2014 كه‌وتنه‌ به‌ر بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه‌.


وتیشی: له‌و بۆردومانه‌دا ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تیرۆرستان تێكشاون و به‌شێكی زۆر له‌و تیرۆرستانه‌ به‌ره‌و ناوشاری موسڵ هه‌ڵهاتوون و به‌شێكیانیش چونه‌ته‌ سنوری وڵاتی سوریا.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌: به‌هه‌مان شێوه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكا بۆردومانی ناو قه‌زای به‌عشیقه‌و شێخان ده‌كه‌ن، تائێستا زیانه‌كانی تیرۆرستان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌دا نه‌زانراوه‌.


له‌باره‌ی بۆردومانی ناو شاری موسڵیشه‌وه‌ وتی: به‌شی باشوری شاره‌كه‌و چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعش به‌تایبه‌ت ئه‌و بنكه‌ پۆلیسه‌ ئیسلامیانه‌ی تازه‌ دروستیان كردووه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هێرشی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كان و ته‌نانه‌ت چه‌ند تیرۆرستێكی ژنی داعش كوژراون.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: تیرۆرستانی داعش له‌ترسی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان خۆیان ده‌شارنه‌وه‌و یان به‌ره‌و ناوچه‌كانی تر هه‌ڵدێن.


PUKmedia سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket