riklam

450 كۆمپانیا به‌شداربوون له‌كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا

kurdistani 08:55 PM - 2014-09-24
450 كۆمپانیا به‌شداربوون

450 كۆمپانیا به‌شداربوون

رژێمی ره‌فتار فاشی به‌عس به‌ هاوكاری (480) كۆمپانیای وڵاته‌ گه‌وره‌كانی جیهان  له‌ (16-3-1988) شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌ چه‌ندین چه‌كی قه‌ده‌غه‌ كراو بۆردومان كردو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌زاران هاووڵاتی شه‌هید و  برینداربوون، له‌ ئێستادا گه‌رچی كه‌س و كاری شه‌هیدان له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ داوای یاساییان له‌ رێگه‌ی دادگاوه‌ تۆمار كردووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاماده‌نین قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بكه‌نه‌وه‌

ئاراس عابید جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیبارانی هه‌ڵه‌بجه‌له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ كاتی دادگایی كردنی تاوانبارانی رژێمی به‌عس چه‌ندین به‌ڵگه‌ی جۆراو جۆرمان كۆكرده‌وه‌ كه‌ ناوی كۆمپانیا و جۆری چه‌كه‌كان و هاوكارییه‌كه‌ی دیاری كرابوو كه‌ ژماره‌یان (480) كۆمپانیایه‌.
وتیشی: ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و كه‌یسه‌ كارمان بۆده‌كه‌ن و له‌ چه‌ند وڵاتێكیش داوای یاسایمان تۆماركردووه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌ركان حه‌سه‌ن  قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ پیوكه‌ی میدیای راگه‌یاند له‌ ئێستا  سه‌رقاڵی به‌دواداچوونی وردترن بۆ ئه‌و كه‌یسه‌ و له‌ ئاست ئه‌و هاوكارییه‌ی وڵاتان بۆ رژێمی به‌عس و قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان بێ ده‌نگ نابن .

وتیشی: ئه‌گه‌رچی ده‌بوو زووتر ئه‌مه‌مان بكردایه‌، به‌ڵام دره‌نگ نییه‌ و هه‌ر وڵاتێك بێت ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دادگا گه‌یاندنیان ده‌خه‌ینه‌كار

جێی باسه‌ له‌ ئێستادا (253) به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاوی له‌ كوردستاندا هه‌ن باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌ و (500) هاووڵاتی دیكه‌ش به‌ پێی ئاماره‌ ره‌سمییه‌كان كه‌ به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاوین و له‌پۆلێنی دووه‌می بریندارانی ئه‌و چه‌كه‌دا دێن دۆخی ته‌ندروستیان به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت و داوا ده‌كه‌ن گه‌ربه‌ چاره‌سه‌ر كردنیشیان بێت قه‌ره‌بوویان بكه‌نه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه‌  به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت ئه‌و پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌  ده‌دۆزرێنه‌وه‌ شوێنی دروست كردنیان له‌سه‌ر نوسراوه‌ .


PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket